ژیاننامه
ڕه‌شید حاجی به‌دری عه‌بدوڵا محێ، ساڵی ١٩٣١ له شاری دهۆك لەدایکبووه. باوكی یه‌كێك له سه‌رۆك تیره‌كانی هۆزی سندییە و برای سلێمان حاجی به‌دری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراقه، سه‌ره‌تا بە خوێندنی ئایینی ده‌ست پێده‌كات و دواتر له شارۆچكه‌ی زاخۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی دەخوێنێت و قۆناغی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی له شاری موسڵی ته‌واو كردووه و ساڵی ١٩٥٧ كۆلێژی سه‌ربازیی لە به‌غدا تەواوکردووە. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزییه.
خه‌باتنامه
ڕه‌شید حاجی به‌دری عه‌بدوڵا محێ ساڵی ١٩٥٥ له‌ڕێی ئه‌فسه‌ر یوسف جه‌میل میران په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان- عێراقه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٨ له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) له یه‌كێتی سۆڤیەت، به به‌رگی ئهفسهرییەوە سه‌ردانی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی کردووە له هۆتێل سهمیرئهمیس له شاری به‌غدا.
ساڵی ١٩٦٢ له‌به‌ر كوردبوونی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوپای عێراقەوە بۆ فه‌رمانگه‌ی سه‌ربازگیری كه‌ربه‌لا دوورده‌خرێته‌وه و ساڵی ١٩٦٣ له سلێمانی له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی سوپای عێراقەوە به ده‌ستبه‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووك و دواتر به‌غدا كراوه.
له ٣ی ئاداری ١٩٦٣ به پله‌ی مولازمی یه‌كه‌م ڕیزه‌كانی سوپای عێراقی به‌جێهێشتووه و په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه و به سه‌رلق له لقی شه‌هید سدیق له ده‌ڤه‌ری شوان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستنیشان كراوه و له هه‌مان ساڵدا به‌رپرسی كه‌رتی چواری ده‌ڤه‌ری خانه‌قین ـ هه‌ڵه‌بجه ـ پێنجوێن بووه، له ٢٠ی حوزه‌یرانی ١٩٦٣ فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی شوان دژ به هێزی زه‌مینی سوپای عێراق و ملیشیای عه‌ره‌بی حه‌ویجه بووه و له‌م شه‌ڕه‌دا توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، وەکو فەرماندەیەکی سەربازیی بەشداری و سەرپەرشتیی چەندین شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی کردووە.
ساڵی ١٩٦٤ له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ماوه‌ت له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌فسه‌رانی له‌شكری شۆڕشگێڕی كوردستان بڕیاری پشتگیری له سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) داوه و دژ به تاقمی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ستاوه‌ته‌وه، لە حوزه‌یرانی ١٩٦٤دا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه.
لە شۆڕشی ئەیلوولدا به‌رپرسی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری (نووسینگه‌ی سه‌ربازی) سه‌ر به نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٧٠ و له کۆنگرەی هه‌شته‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
له ٤ی كانونی دووه‌می ١٩٧٥ كراوه‌ته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پلانی سه‌ربازی شۆڕشی ئەیلوول و ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی ئێران بووه، ساڵی ١٩٧٧ له ژێر سه‌رپه‌رشتیی ئیدریس بارزانى (١٩٤٤-١٩٨٧)دا به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی كه‌ره‌جدا كردووه، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەروەها سه‌رپه‌رشتیکردنی ١٥٠٠٠٠ په‌نابه‌ری باشووری كوردستان له وڵاتی ئێران.
ساڵی ١٩٧٩ گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان و له ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٩ به فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی عێراق به ڕاوێژكاری لێژنه‌ی كاروباری باكوور دامه‌زراوه، له پاش ڕاپەڕینی باشووری کوردستان به ئه‌ندامی به‌ش له به‌شی سه‌ربازیی پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زراوه و ساڵی ١٩٩٢ به پله‌ی لیوا (جه‌نه‌راڵ) له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خانه‌نشین كراوه، له ٢٢ی ئابی ١٩٩٣ و لە کۆنگرەی یازده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندیی پشكنین و چاودێری پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو هەڵبژێردراوە، نوێنه‌ری کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ و كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م ٢٠١٠ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
- علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الأشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م).
- فه‌یسه‌ڵ ڕه‌سول خۆشناو، بایۆگرافیای ئه‌فسه‌رانی كورد، به‌شی دووه‌م، (تهران ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠٢٠ز).
- حبیب محمد كریم، كركوك و ثورة أیلول المجیدة، مجلة گولان العربي، مركز گولان الثقافي، العدد ٧٠، السنة السادسة، أربیل، مطبعة وزارة التربیة، ٣١ آذار ٢٠٠٢م.
- ئه‌سعه‌د عه‌دۆ، له یادی ساڵڕۆژی داستانی سه‌فین دا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ١٧٠٥، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٣٠ ته‌موزی ١٩٩٣ز.
- حامید گه‌وهه‌ری، مسته‌فا بارزانی پێشمه‌رگه و سه‌رۆك، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٧ز).
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
- شیرزاد زكریا محمد، مجلس قیادة الثورة في كوردستان ـ العراق ١٩٦٤ ـ ١٩٧٠ دراسة تاریخیة سیاسیة عامة، (دهوك ـ مركز الدراسات الكوردیة و حفظ الوثائق ـ جامعة دهوك ـ مطبعة جامعة دهوك ـ ٢٠١٠م).
- علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م).
- محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه كورته مێژووی پارتی و كولتووری بارزانی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز).
- مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م).
- هێزی پێشمه‌رگه .. له سایه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلولدا چۆن دامه‌زرا و گه‌شه‌ی كرد، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ی ٦٣٧، چوارشه‌مه، ٩ ئه‌یلولی ١٩٩٢ز.