دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بە ڕابەرایەتی سەرۆک مستەفا بارزانی و بەهۆی تەنگ پێهەڵچنییەکانی ڕژێم، چاپخانەی خەبات گوازرایەوە ناوچە ئازادکراوەکان و دەستی بەکارکردەوە. لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵی ١٩٦٣دا، پیتەکانی چاپ (حروف) بەنهێنی لە بەغداوە هێنرا و لەگەڵیدا قاڵبێکیان هێنا و پیتەکانیان یەک لە دوای یەک ڕیز دەکرد و بە شێوەیەکی زۆر سادە ڕۆڵەیان بەسەردا دەهێنا. دواتر، سەرکردایەتی شۆڕش بڕیاریدا پەرە بە چاپخانەکەی شۆڕش بدات، ئەوەبوو لە زستانی ١٩٦٤دا، چاپخانەیەکی بچووک و کۆنی پەیداکرد کە لەلایەن ئەحمەد دەشتی و مستەفا ڕابەرەوە لە هەولێرەوە گەیەنرایە ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕش و لە گوندی "سونێ"ی ناوچەی قەڵادزێ دامەزرێندرا و سەرپەرشتیکردنیشی بە حەبیب محەمەد کەریم سپێردرا. پاشان بە بڕیاری سەرۆک مستەفا بارزانی، ئامێری لاینۆتایپ و چاپی خۆکار (ئۆتۆماتیک)ی بۆ دابینکرا و تا نسکۆی شۆڕش بەردەوام بوو.
هەرچەندە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول بەشێکی زۆر لە کەلوپەلەکانی ڕاگەیاندن لە دەستچوو کە چاپخانەی خەبات یەکێکیان بوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی گوڵان، سەرکردایەتی پارتی جارێکی دی نووسینگە و بەشەکانی حزبی کردەوە کە بەشی ڕاگەیاندن و چاپخانەی خەبات لە ژێر چەتری دا دامەزرایەوە. سەرەتا هەندێ ئامرازی چاپ و بڵاوکردنەوە وەک چاپخانەی دەستی و دەزگایەکی ڕۆنیۆ دابینکرا.
دواتر لە قۆناغی شۆڕشی گۆڵاندا چەندین ئامێری نوێی بەکارهێنا وەکو تایپی ئەلیکترۆنی، فۆتۆکۆپی (ئیستنساخ)، فۆتۆ ئەستێنسێل، ئامێری کلیپسی کارەبایی، بڕینی کاغەز بە کاغەزبڕی گەورە، ڕۆنیۆی پێشکەوتوو و فۆتۆ ئەستێنسێلی ئەلیکترۆنی کە ئامێرێکی زۆر وردبین و ناسک و کارئامادە بوو.
ڕۆڵ و ئەرکی چاپخانە
چاپ و نووسین لە چاپخانەی خەبات بە سێ شێواز ئەنجام دەدرا:
یەکەم: ئامرازی کۆن[1].
دووەم: لاینۆتایپ[2].
سێیەم: تایپ و ڕۆنیۆ[3].
لە شۆڕشی ئەیلوولدا ستافی تایپێستی ڕاگەیاندن ئەمانە بوون:
ڕەحیم، ئەحیا خدر، سەفەر زەکی، سیروان، عەزیز حەسەن سلێمان، فایق ئاکرەیی، مەجید هەمەوەندی و نەجات سەمەد سەعید، عەزیز حەسەن سلێمان، سەعید عەزیز، یاسین، سۆران، جەلال خدر ئیسماعیل.
راگەیاندن و چاپ لە سەردەمی سەرکردایەتیی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان:
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ٢٦ی گولانی ١٩٧٦ لە ژێرناوی سەرکردایەتیی کاتی جارێکیتر هەڵگیرسانەوەی خەباتی چەکداری راگەیان و ناوی شۆڕش گولان لێنرا، سەرکردەکانی ئەو قۆناغەی خەباتی پارتی بە نهێنی و دوور لە چاوی هێزی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە (وڵاتی ئێران) خۆیان گەیاندە نێو خاکی باکووری کوردستان (تورکیا) توانیان پەیوەندی بەو هێز و دەستە چەکدارانەی پێشمەرگە کە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) خۆیان بەدەستەوە نەدابوو و توانیبوون خۆیان لەسەر سنوورەکان بپارێزن بکەن، بۆ گەیاندنی هەواڵەکانی دەستپێکردنەوەی شۆڕش و چالاکییەکانی پێشمەرگە بە گەلی کوردستان بیریان لە دامەزراندنی هۆبەیەکی تایبەت بەم کارە لە ژێر ناوی (هۆبەی چاپەمەنی و بەلاوکراوەکانی پارتی و شۆڕش)، کردەوە و بەم چەشنە یەکەم هەنگاوی کە دواتر دامەزراندنی چاپخانەی خەباتی لێکەوتەوە نرا. ئەو کادیرانەی کاریان تیدا کردبوو، ئەحمەد دەشتی، شەهید جەبار حاجی، یوسف عەبدولقادر و گەنجێکی تر بەناوی خالد بوون.
کۆتایی ساڵی ١٩٧٩ و لە دوای کۆنگرەی نویەمی پارتی و دەستبەکار بوونی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوی نوێ، بەشەکانی مەکتەبی سیاسیش دامەزران، فەلەکەدین کاکەیی ئەرکی بەرپرسیارەتی بەشی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەستوو گرت و ئەو کات ناوی ئەم هۆبەیە بۆ چاپخانەی شۆڕش گۆڕا و لە هۆبەکانی دەستەی نووسەران، چاپ، ئەرشیف، ئینسات پێکهاتبوو.
سەرەتایی ساڵی ١٩٨٠ ئەو کادیرانەی مەکتەبی سیاسی کە پێشووتر ئەرکی نووسینی نووسراو و بەلاوکراوەکانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی لەستوو بوو بەم شێوەیە دابەشکران: شەوکەت شێخ یەزدین و ئیجرا سەعید ڕێکخستن، مەجبد محمد مزووری و کەمال بەشی سەربازی توفیق سەلیم، عەلی گوران، کمال دۆلەمەری هۆبەی راگەیاندن بوون.
ئەو کادیرانەی لە شۆڕشی گوڵاندا لە چاپخانەی خەبات کاریان دەکرد، ئەمانە بوون:
عەلی مستەفا ئیسماعیل گۆران ناسراو بە (بێکەس)، تا ساڵی ١٩٨٠ بەرپرسی چاپخانە بووە، تۆفیق سەلیم بە ناوی شۆڕەشگێری (باوەڕ)، کە لە ٢١ی ئاداری١٩٨١- ١٩٩٣ وەک بەرپرس ئەرکی جێبەجێ دەکرد.
کریستۆف یەلدا ترخان بە ناوی نهێنی (ڕێبوار یەلدا)، جێگر.
جان جەبەلی شابۆ، دیزاینەر و خۆشنووس لە ناوچەی خنێرە و ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی بە چاپخانەی خەباتەوە کردووە.
محەمەد ئیلیاس خدر یونس زێباری ناسراو بە (هەژار)، چاپ و فۆتۆستێنسێل، ڕۆنیۆ و تایپ.
ئادەم قادر حەسەن (بێخەو)، ڕەزام تایپی عەرەبی.
عەبدولسەتار مەعرووف کورێمەیی ناسراو بە (کوردۆ)، کاری ڕەزمە و تەدارکات.
فەیسەڵ ئەمین ناسراو بە (کوردۆ) کاری ڕەزم و فۆتۆ و ڕۆنیۆی دەکرد.
ڕزگار محەمەد مستەفا ناسراو بە (ڕزگار دوڵەمەری) کە لە ساڵی ١٩٨٣ لە لوڵان پەیوەندی و کاری فۆتۆستێنسێل، ڕۆنیۆ، تایپ و کاری هۆنەری کردووە.
شاکر عومەر ئاکرەیی پۆستەر و ڕەزام.
سەربەست سادق ئاکرەیی ڕەزمە و کلیپکار.
ئەحمەد قەرەنی ئاکرەیی کاری هەڵەچن و زمانەوانی و تایپی لاتینی.
عەبدوڵڵا موشیر بە ناوی شۆڕشگێری (هێمن)، پێشمەرگەی چاپخانە، لە توپبارانی سوپای عێراق شەهید بوو.
شەعبان تاهیر لە ژێر ناوی نهێنی (شڤان) پێشمەرگەی چاپخانە بوو.
سەردار بامەرنی کاری وێنەگری و ڕۆتوشی لە چاپخانەی خەبات دەکرد.
ئارس، ئەندازیار و کاری تەکنیکی، تەدارکات و پێداویستیەکان.
یوسف عەبدوالقادر وێنەکێش، خۆشنوس بوو.
عەلی موشیر کەرکووکی، تایپ دواتر شەهید بوو.
قسمەت حاجی میرخان
بەهجەت تەیمەز ئارەب
ئیحسان سەلیم باجلوری
رزگار مایی، رزگار کەمەکی و شاکر عومەر ساڵی ١٩٨٣ لە لوڵان پەیوەندیان بە بەشی چاپخانەوە کردوە.
چاپخانەی خەبات لە مانگی ئایاری ١٩٨٢ بۆ ناوچەی شێخان دواتر کەرگەوزینی باشووری کوردستان گواسترایەوە تا کو مانگی ئابی ١٩٨٢ و دواتر گواستراوتەوە بۆ پشتی چیای پەیمان لە پشت گوندی لوڵان و دەستان کرد بە درۆستکردنی بنکە و باراگای چاپخانە. دوای ئەوە بەشی تەکنیکی ئیزگە و نووسین، دکتور ناسیح غەفور رەمەزان و فازل زوراب هاتنە ئەو ناوچەیە تا ساڵی ١٩٨٤ و ئەو کات دژوار فایق، حوسنی جاسم (هۆزان بریفکانی)، پەیوەندی دەکەن و بەگشتی ئەمانە ئەو کادێرانە بوون کە لە چاپخانەی شۆڕش کادیان دەکرد.
لە ساڵانی ١٩٩٢-١٩٩٣دا، ژمارەیەک کادیری ئافرەتیش بەشداریان کرد، وەکو سوعاد کاکەیی، کریستینا یووسف برایموک، ڕووناک یووسف برایموک، سارە مەسیحی، سامی سلێوە، بەرنادێت سلێوە، هێرۆ و پەیمان.
ئەو کارانەی لە ماوەی ژیانی شۆڕشگێریدا دراون لە بواری سیاسی و ڕۆشنبیری و ئەدەبی سەربازی، تەندروستی و هوشیاری ڕۆشنبیریدا لە چاپخانەی خەبات ئەنجام پێکهاتبوو لە نامیلکە و ڕێنمایی سەربازی، ڕێکخستن، تەندروستی، خۆپارێزی، کتێب و پەرتووک، دیوان و بەرهەمی ئەدەبی و بڵاوکراوەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان. بێجگە لەوە بەپێی توانا و کات هاوکاری ڕێکخراو و کۆمەڵە کوردستانی و عێراقییەکانی دەکرد.
گواستنەوەی بەردەوامی شوێنی چاپخانە
بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆکە و پاراستنی گیانی کارمەندان، چاپخانە بەردەوام لە گواستنەوە بوو. لە ساڵی ١٩٦٥ گواسترایەوە گوندی "لیوژێ"ی ناوچەی ناودەشت، پاشان لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٦٦ بۆ گوندی "سورەبان"ی ناوچەی قەسرێ و دواجار بۆ گوندی "مەمی خەڵان" نزیک چۆمان تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەوێ مایەوە. لە ساڵی ١٩٧٥ دوای ڕێککەوتننامەی جەزائیر و نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، بۆ ئەوەی چاپخانە نەکەوێتە دەستی ڕژێمی عێراق و ئێران، کارمەندەکان چاپخانەکەیان تەقاندەوە، تەنها ئامێرە کۆنە بچووکەکەی هەڵگیرا. لە شۆڕشی گوڵانیشدا بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ڕژێمی عێراق، بەردەوام لە گواستنەوە دابووە لە گوندەکانی مێرگەمیرێ، گردەزینێ، کێلەشین، بێرکمێ، لوڵان، خنێرە، ماڵەمەلای، مێرگەحەوشێ و دۆڵە. لە دوای ڕاپەڕینی ٥ی ئاداری ١٩٩١دا، بارەگای چاپخانە گەڕێندرایەوە ناو شار و لە ساڵی ١٩٩٣دا گواسترایەوە پارێزگای دهۆک و لە ٢٠٠٨ ناوەکەی کرا بە چاپخانەی خانی، ئێستا ئەو چاپخانەیە بە نوێترین ئامێری سەردەم لە کاری چاپەمەنی بەردەوامە.[*]
[1] ئامرازەکە لە سندوقێکی دار بە شێوەی خانە خانە دروستکرابوو و هەر خانەیەک پیتێکی تێدا بوو. کارمەندێکی ڕێکخستنی پیتەکان وشەکانی دەخوێندەوە و پیتەکانی بە دوای یەک ڕێز دەکردن هەتا لاپەڕە تەواو دەبوو.
[2] بەکارهێنەر پیتەکانی دەنووسی، ئامرازەکەش هەموو پیتەکان بۆ دروستکردنی هێلێکی تەواوی نووسین کۆدەکردەوە و پاشان هێلەکە بۆ دروستکردنی لاپەڕەی تەواو بۆ چاپکردن دەخرێتە سەریەک.
[3] ژمارەیەک کادر بە ئامێری تایپ و ڕۆنیۆ لەسەر سیستەمی ئەستێنسلی حەریری بابەتەکانیان چاپ دەکرد.
سەرچاوەکان:
١- مهسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنهوەی ڕزگاریخوازی كورد، بهرگی چوارم، ١٩٧٥- ١٩٩٠ شۆڕشی گوڵان، بهشی دووەم، چاپی یهكهم، (چاپخانهی ڕوكسانا- هەولێر- ٢٠٢١)
٢- دڵشاد مستەفا وەسانی، خەبات بەردەوامە پوختەیەک دەربارەی ڕۆژنامەی خەبات، ١٩٥٩- ٢٠١٩، چاپی یەکەم، ( هەولێر- ٢٠٠١).
٣- فلک الدین کاکائی، صفحات من اعلام الپارتی منذ عام ١٩٧٤ حتی انتفاضە اذار ١٩٩١، گۆڤاری مەتین، لقی ئێکی پارتی دیموکراتی کوردستان- یەکگرتوو، ژمارە ٥١، نیسانی ١٩٩٦ز
٤- عەزیز حەسەن سلێمان، چەمێک لە یادەوەرییەکانی مامۆستایەکی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، گۆڤاری پەیامی ئەیلوول، کۆمەڵەی مامۆستایانی شۆرشی مەزنی ئەیلوول، ژمارە ٣٧، هەولێر
٥- فەرهاد عەونی، ڕۆژگارم ئاوا تێپەری، بەرگی یەکەم، ( هەولێر- چاپخانەی ڕۆژهەڵات-٢٠١٦).
٦- تۆفیق سهلیم گۆڤاری خازر، ، ژماره ٣٧، تهمووزی ٢٠١٠ز خهباتی رۆشنبیری و راگهیاندن له شاخ،
٧- تۆفیق سهلیم ئاكرهیی، ((چاپخانهی خهبات و روشنبیریا چیا)) ، گۆڤاری خازر، ژماره ٣٨،بهردهرهش، ئابی ٢٠١٠
٨- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپێدیای پارتی دیموکراتی کوردستان, فایلی ژماره, CH-59، دهقی چاوپێكهوتن لهگهڵ تۆفیق سهلیم
٩- موسەدق تۆڤی و ئیسماعیل بادی، رێبەڕێ پارێزگەها دهۆکێ، چاپی یەکەم، (چاپخانا هاوار- دهۆک- ٢٠١٠).
١٠- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسی دەزگای ئەیلوولی ئاکری، توفیق سەلیم لە رێکەوتی ٢ی ت٢ ٢٠٢٥.
١١- چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبوار یەلدا لە رێکەوتی ٢ی ت٢ ٢٠٢٥.
١٢- چاوپێکەوتن لەگەڵ محەمەد ئلیاس بە ناوی نهێنی هەژار لە رێکەوتی ٢ی ت٢ ٢٠٢٥.




