نوری حەمە عەلی

کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار نوری عه‌لی محه‌مه‌د ڕه‌حمان، ناسراو به‌ نوری حه‌مه‌ عه‌لی و ئومێد، لە کۆنگرەی یازدەیەم ١٩٩٣دا‌ به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لە کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩دا بە ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوە....


کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار نوری عه‌لی محه‌مه‌د ڕه‌حمان، ناسراو به‌ نوری حه‌مه‌ عه‌لی و ئومێد، لە کۆنگرەی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣دا‌ به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لە کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩دا بە ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوە، ساڵی ٢٠١٣ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و ساڵێک دواتر ده‌ستی له‌ ئه‌ندامییەتی كێشاوه‌ته‌وه‌، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.


ژیاننامە

نوری حەمە عەلی ساڵی ١٩٥٦ لە شاری هەڵەبجە له‌دایكبووە، ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییه‌، ساڵی ٢٠١٣ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و ساڵێک دواتر ده‌ستی له‌ ئه‌ندامیەتی كێشاوه‌ته‌وه‌. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و فارسییه‌.


خەباتنامە

نوری حەمە عەلی لە کۆنگرەی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣دا‌ به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لە کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوە. 

لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی دامەزێنەری  پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوار ١٩٩٣، كارگێڕی لێژنه‌ لقی سێی كه‌ركوك ١٩٩٤، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سه‌ربازی كه‌ركوك – سلێمانی ١٩٩٤، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی كه‌ركووك ١٩٩٤، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری قیاده‌ی مه‌یدانی ١٩٩٦، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوازده‌ی هه‌ڵه‌بجه ١٩٩٨، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی نۆزده‌ی چه‌مچه‌ماڵ ٢٠٠٥، جێگری به‌رپرسی ده‌زگای چاودێری و پشكنین ٢٠١٠ و... هتد.

ساڵی ٢٠١٣ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و ساڵێک دواتر ده‌ستی له‌ ئه‌ندامێتی كێشاوه‌ته‌وه‌.

ساڵی ٢٠١٤ له‌ به‌ره‌ی خازر له‌ سنووری پارێزگای دهۆك-هه‌ولێر به‌شداری به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی داعش بووه‌ و ساڵی ٢٠١٨ به‌ به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك ده‌ستنیشانكراوه‌، هەمان ساڵ له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخودانی له‌ شۆڕشی گوڵان، قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و سه‌رده‌می سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه‌ میدالیای بارزانی نه‌مری پێبه‌خشراوه‌.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌رباز هه‌ورامی

سه‌رباز نادر عه‌لی موراد، ناسراو به‌ (سه‌رباز هه‌ورامی)، لە شارى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح پێداوی

ساڵح ئه‌حمه‌د فه‌تاح خدر، ساڵى ١٩٣٣ لە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەى شۆڕشى ئەیلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به‌ له‌شكری سێی هێزى پێشمەرگە بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌مۆ بووه‌. ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، ساڵى ١٩٢٤ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان. له‌ ڕێكه‌وتی ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر