سیاسەتمەدار نه‌جمه‌دین سه‌عید عه‌لی، ناسراو به نه‌جمه‌دین یوسفی، ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٤ به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستان بووەته قائیمقامى ئامێدی، ساڵی ١٩٦٦ ئه‌ندامی لێژنه‌ی چاودێری و بەدواداچوون لە كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، ساڵی ١٩٧٥ ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه، ساڵی ١٩٧٩ و لە کۆنگرەی نۆیەمدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامه
نه‌جمه‌دین سه‌عید ساڵی ١٩٤١ لە دهۆك لەدایکبووە، ساڵی ١٩٥٩ دیپلۆمی له په‌یمانگای كشتوكاڵی ئه‌بوغرێبی شاری به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي)ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق به قایمقامى ئامێدی ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٧٥ ئاواره‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران بووه، ساڵی ٢٠٠٠ به‌رپرسی كۆمه‌لا ئاكنجیكرنا خێزانێن شههیدا له دهۆك بووه، ساڵانی (٢٠١٤-٢٠١٧) له شه‌ڕی دژی داعش به كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه و ئاواره‌كان كاری كردووه، له ١٢ی شوباتی ٢٠١٨ كۆچی دوایی كردووه و له شاری دهۆك به خاك سپێردراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بووه.
خه‌باتنامه
نه‌جمه‌دین سه‌عید ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٢ به كادیر له ناوچه ئازادكراوه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول دامه‌زراوه و ساڵی ١٩٦٣ كراوه‌ته ئه‌ندامی ناوچه له لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی و ساڵی ١٩٦٤ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌ك، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كار و نوێنەری كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، هەمان ساڵ كراوه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی لقی یه‌ك و به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی.
ساڵانی (١٩٦٨-١٩٦٩) قوتابی خولی یه‌كه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان له گوندی چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵانی (١٩٧٠-١٩٧٥) كارگێڕی لقی یه‌ك بووه.
ساڵی ١٩٧٩ بووه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەمان ساڵ بووەتە ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی نۆیه‌م و لەو کۆنگرەیەدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و ئەرکی سه‌رپه‌رشتیی كاروباری ئاواره‌كانی ئۆردوگای زێوه و به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پێ سپێردراوە.
ساڵی ١٩٨١ په‌رتووكێکی بە زمانی عەرەبی و بە ناونیشانی (ثورة أیلول المجیدة) نووسیوە، ساڵی ١٩٨٥ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك، ساڵی ١٩٩١ ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئازادكردنی شاری دهۆك بووە، ساڵی ١٩٩٢ پاڵێوراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووە.
ساڵی ١٩٩٦ له‌به‌ر خزمه‌تی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری، له یۆبیلی زێڕینی پارتیدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه میدالیای بارزانی نه‌مری پێ به‌خشراوه.
له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٩ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی و دواتر به ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه و ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
١- ثورة أیلول المجیدة
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- أرنولد ویلسن، الثورة العراقیة، ترجمة وتعلیق جعفر الخیاط، (بیروت ـ مطبعة دار الكتب ـ ١٩٧١م).
- جه‌مال مۆرتكه، چیا خۆی ده‌نووسێته‌وه، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی هێڤی ـ ٢٠١٢ز).
- حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٤ز).
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ـ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
- رجب جمیل حبیب، ئامێدی (العمادیة) ١٩٢١ ـ ١٩٧٥ دراسة في التاریخ السیاسي، (دهوك ـ مدیریة الطباعة و النشر في دهوك ـ مطبعة هاوار ـ ٢٠١٢م).
- شێخ مووسێ وه‌رمێلی، شوره‌شا ئه‌یلولێ ل ده‌ڤه‌را ئامێدیێ، (دهۆك ـ چاپخانا زانا ـ ٢٠٠٥ز).
- علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م).
- كاروان محه‌مه‌د سێنو توڤی، نه‌جمه‌دین یوسفی پێشمه‌رگێ هه‌ردوو شوڕشێن ئیلوون و گولانێ، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٥٦٩٢، هه‌ولێر، سێشهمه، ١٢ شوباتی ٢٠١٩ز.
- كاروان محه‌مه‌د سێنو توڤی، نه‌جمه‌دین یوسفی چۆ به‌ر دلۆڤانیا خودێ، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٥٤٥٣، هه‌ولێر، چوارشه‌مه، ١٤ شوباتی ٢٠١٨ز.