عه‌بدولقادر عه‌زیز محه‌مه‌د قادر، ناسراو به قادر جه‌باری فه‌رمانده و سیاسیه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٧٠ له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له كۆتایی ١٩٧٧ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری لێژنه‌ی ئاماده‌كاری پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دیمه‌شق بووه، ساڵی ١٩٧٩ له كۆنفڕانسی یه‌كگرتنی گۆڕەشێر به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی یه‌كگرتووی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨١ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی سۆسیالیستی كوردستان به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨٥ بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی كوردستان، ساڵی ١٩٨٨ به سكرتێری نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) به‌ره‌ی كوردستانی و ئه‌ندامی به‌شی ڕاگه‌یاندن هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌مه‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان هه‌ڵبژێراوه، ساڵی ١٩٩٣ له یه‌كگرتنی چواره‌م و کۆنگرەی یازده‌یه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه، له ٢٥ی نیسانی ١٩٩٣ له قوناغی دووه‌می كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك وه‌زیری داد له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد‌ووه، له ١٨ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٩٦ له كابینه‌ی سێیه‌م كراوه‌ته وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی ١٩٩٩ له کۆنگرەی دوازدەیەم به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.
ژیاننامه
عه‌بدولقادر عه‌زیز محه‌مه‌د قادر له شاری كه‌ركووك له دایكبووه، ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٩ به‌رپرسی لێژنه‌ی ڕێكخراوی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی كاروباری ئاواره‌كانی باشووری كوردستان له وه‌ڵاتی ئێران بووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له ئێران كردووه، ساڵی ١٩٧٦ له ئێرانه‌وه ڕووی له كۆماری عه‌ره‌بی سوریا كردووه، ساڵی ٢٠١٧ له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بووه.
خه‌باتنامه
عه‌بدولقادر عه‌زیز محه‌مه‌د قادر ساڵانی (١٩٦٥-١٩٧٠) به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی شوان و شێخ بزێنی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، له مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٦٨ تا مانگی شوباتی ١٩٦٩ به‌شداری خولی یه‌كه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستانی له گوندی چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كردووه، له ١ی ئاداری ١٩٦٩ یه‌كێك بووه له فه‌رمانده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی باباگوڕگوڕ بۆ لێدانی كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركووك، ساڵی ١٩٦٩ كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ڕزگاری سه‌ر به له‌شكری سێ، ساڵی ١٩٧٠ له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ده‌نگی ٩٩ ئه‌ندام به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٠ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧١ بووه‌ته سه‌رۆكی لقی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیرانی كورد، ساڵی ١٩٧١ له باره‌گای لێژنه‌ی لقی چوار پێشوازی له زۆرانبازی جیهانی عه‌دنان ئه‌لقه‌یسی كردووه، له ١٦ی ئابی ١٩٧١ له ئاهه‌نگی یۆبیلی زیوینی ٢٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی وتاری لێژنه‌ی لقی چواری خوێندووه‌ته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی ١٩٧٢ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی لقی سلیمانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری كورده‌وه به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ڵبژێردراوه، له ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٧٢ له (ڕۆژی شه‌هید)دا به نوێنه‌رایه‌تی لێژنه‌ی لقی چوار به‌شداری مه‌راسیمی یاد كردنه‌وه‌ی چوار ئه‌فسه‌ری شه‌هید و سه‌ركرده‌ی پارتی خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم، مستەفا مستەفا خۆشناو، محه‌مه‌د مه‌حمود قودسی و عزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز. له گۆڕستانی گردی سه‌یوان له شاری سلێمانی كردووه و وتاری خوێندووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٣ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٧٤وه تا نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له ئاداری ساڵی ١٩٧٥دا له ستافی شازده‌یه‌می لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ جاری یه‌كه‌م به به‌رپرسی لێژنه‌ی ئه‌و لقه ده‌ستنیشان كراوه، له كۆتایی ١٩٧٧ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری لێژنه‌ی ئاماده‌كاری پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دیمه‌شق بووه، ساڵی ١٩٧٧ له ڕێی باكووری كوردستانه‌وه به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خه‌بات گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان، ساڵی ١٩٧٨ له ده‌ڤه‌ری قه‌ندیلی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی دژ به ڕژێمی عێراق خه‌باتی كردووه، ساڵی ١٩٧٨ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌خه‌لیسكی له سنووری پارێزگای سلێمانی كردووه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی شه‌ڕی هه‌كاری و له‌ناوچوونی زۆربه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧٨ له‌گه‌ڵ هێوركردنه‌وه‌ی بارگرژی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی باشووری كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی یه‌كگرتووی كوردستان (كۆنفڕانسی یه‌كگرتنی گۆڕه‌شێر) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان كۆنگره‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێردراوه، له ١٨ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٠ به نوێنه‌رایه‌تی حزبی سۆسیالیستی كوردستان له ده‌ڤه‌ری میراوه‌ی سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هاوڕێیه‌تی نوێنه‌رانی پارتی سۆشیالیستی كورد (پاسۆك) و حزبی شیوعی عێراقی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دانیشتن تا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له‌لایه‌ن حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به‌سه‌ریان سه‌پابوو هه‌ڵبگرن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ساڵی ١٩٨٥ بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیستی كوردستان، ساڵی ١٩٨٨ به سكرتێری نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) به‌ره‌ی كوردستانی و ئه‌ندامی به‌شی ڕاگه‌یاندن هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩١ به‌رپرسی به‌ره‌ی كوردستانی له شاری كه‌ركوكی بووه، ساڵی ١٩٩١ به‌شداری ئازادكردنی شاری كه‌ركوكی كردووه، له ١٩ی ئاداری به نوێنه‌رایه‌تی حزبی سۆسیالیستی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به مه‌به‌ستی دیاركردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان و بارودۆخی ئابووری و ئاسایشی باشووری كوردستانی كردووه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٢ به نوێنه‌رایه‌تی حزبی سۆسیالیستی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی لێژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانی كردووه، له ٧ی نیسانی ١٩٩٢ به نوێنه‌رایه‌تی حزبی سۆسیالیستی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی پیرمامی به‌ره‌ی كوردستانی كردووه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، له ڕۆژانی ٢٣ تا ٢٨ كانوونی یه‌كه‌می ١٩٩٢ له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستان كرایه ئه‌ندامی لێژنه‌ی پازده كه‌سی نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان.
ساڵی ١٩٩٢ پاڵێوراوی لیستی یه‌كگرتن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٢ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌مه‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان هه‌ڵبژێراوه، ساڵی ١٩٩٢ به‌رپرسی ده‌زگای په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دووه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٩٣ له یه‌كگرتنی چواره‌م و له کۆنگرەی یازده‌یه‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه، له ٢٥ی نیسانی ١٩٩٣ له قوناغی دووه‌می كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك وه‌زیری داد له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد‌ووه، له ١٨ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٩٦ كراوه‌ته وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی سێیه‌مدا، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی دوازدەیەم به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕیزبه‌ندی هه‌شته‌م هه‌ڵبژێردراوه، ڕۆژی شه‌مه‌ی ١٢ی ئابی ٢٠٠٠ به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌شداری كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی كیمیاگه‌رانی كوردستان له شاری هه‌ولێری كرد، ساڵی ٢٠٠٣ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چواری سلێمانی، له ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ١٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠٠٣ له شاره‌دێ پیرمام به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لێژنه‌ی باڵای ئاشتی له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كردووه، له ڕۆژی پێنجشه‌مه ٦ی ئایاری ٢٠٠٤ وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پارتی پارێزگارانی كوردستانی له شاری هه‌ولێر كردووه، له ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٤ نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو بووه له لێژنه‌ی باڵای پێنج كه‌سی لایه‌نه‌كان بۆ ئاگربه‌ست له ده‌ڤه‌ری قه‌ڵادزێ و پشده‌ر سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، ساڵی ٢٠٠٤ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی په‌یوه‌ندییه نیشتمانیی و كوردستانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ٢٠٠٥ به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندی پشكنین و چاودێری پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زراوه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، له ١٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦ له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بووه.