سیاسەتمەدار سه‌ڵاحه‌دین ئیبراهیم قادر، ناسراو به سه‌ڵاح ده‌لۆ، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، لە کۆنگرەکانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٣دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی هه‌ڵبژێردراوه و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ لە خولی یەکەمدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ لە کابینەی یەکەمدا كراوه‌ته بریكاری وه‌زیری دارایی و ساڵی ١٩٩٤ لە کابینەی دووەمدا وەزیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
ژیاننامە
سەڵاح دەلۆ ساڵی ١٩٤٩ لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌یییه، ساڵی ١٩٩٢ لە خولی یەکەمدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ لە کابینەی یەکەمدا كراوه‌ته بریكاری وه‌زیری دارایی و ساڵی ١٩٩٤ لە کابینەی دووەمدا وەزیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووە. شاره‌زایی له زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی‌دا هه‌یه.
خەباتنامە
سەڵاح دەلۆ ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، لە ماوەی کارکردنیدا لە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگە چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه.
ساڵی ١٩٩١ و لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا بەشداریی کردووە و لە دوای ڕاپەڕینەوە چەندین بەرپرسیاریەتی حزبیی لە ئەستۆ گرتووە، وەکو كارگێڕی لێژنه‌ی لقی سێ ١٩٩١، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی كه‌ركووك ١٩٩٦، به‌رپرسی لێژنەى لقی پازده‌ی گه‌رمیان ٢٠٠٣، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كان ٢٠٠٦، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای كه‌ركوك-گه‌رمیان ٢٠١٠ و ...هتد.
ساڵی ١٩٩٢ لە خولی یەکەمدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ لە کابینەی یەکەمدا كراوه‌ته بریكاری وه‌زیری دارایی و ساڵی ١٩٩٤ لە کابینەی دووەمدا وەزیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووە.
لە کۆنگرەکانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی هه‌ڵبژێردراوه و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ٢٠١٠ له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخودانی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه میدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.