حسۆ کانیەلنجی

فەرماندە حسۆ مەحمود بابەکر، ناسراو بە حسۆ کانیەلنجى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە کردووە ،هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.


ژیاننامە

حسۆ مەحمود بابەکر، ساڵى ١٩٣٧ لە گوندى کانیەلنجى قەزاى مێرگەسۆرى سەر بەپارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ پاش نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە لورستان و زێوە نیشتەجێ بووە، دواى ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١ى خەڵکى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان، بێجگە لەزمانى دایک زمانى فارسی بەباشى دەزانێت.


خەباتنامە

ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە کردووە و لە قۆڵى ئەحمەد مستێ بۆتە پێشمەرگە، چەندین پلەى لە هێزى پێشمەرگە وەرگرتووە، لەوانە ساڵى ١٩٦١جێگرى سەرقۆڵ، ساڵى ١٩٧٠ سەرلق و جێگرى ئامرى بالى ڕاست لە لقى دکتۆر سەعید ئەحمەد نادر، ساڵى ١٩٧٩ جێگرى قوەت بارزان، ساڵى ١٩٨٨ بۆتە بەرپرسی هێزى پێشمەرگەى ڕێکخراوى شیرین، ساڵى ١٩٩١ بۆتە بەرپرسی ڕێکخراوى شیرین.

ساڵى ١٩٧٤ خولى ڕاهێنانى دۆشکەى ٣٠ ملمى بینیوە، لەچەندین شەڕى بەرگریکردن لە کوردستان دژى سوپاى عێراق بەشدارى کردووە، سێ جار بریندار بووە، ساڵى ١٩٦٣ لە شەڕى چامە لە نزیک ناحیەى شێروان مەزن و ساڵى ١٩٧٤ لە چیاى مامەڕوت لە قەزاى چۆمان و ساڵى ١٩٩٥ لە شەڕى ڕواندز.

لە چوار کۆنگرەى پارتى دیموکراتى کوردستان وەک ئەندامى کۆنگرە بەشدارى کردووە، کۆنگرەی ٩ ساڵى ١٩٧٩ و کۆنگرەی١٠ ساڵى ١٩٨٩ لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، کۆنگرەی ١٢ ساڵى ١٩٩٩ و کۆنگرەی ١٣ ساڵى ٢٠١٠  لە شارى هەولێر، لە کۆنگرەى سێزدەیەم لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیاى بارزانى نەمرى پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

عوسمان خۆشناو

عوسمان ساڵح عوسمان ناسراو بە (عثمان خۆشناو)، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی هیرانی ئەوکات و ناحیەی هیرانی ئیستای پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن عەسکەری

عەبدولعەزیز حەمید سەعید بەرنیاس ب (حەسەن عەسکەری)، ساڵا ١٩٧١ ل گوندێ هدێنه ل دەڤەرا بەروارییان ل پارێزگەها دهوک ژدایک بوویە.

زانیاری زیاتر

فەتاح نەعمەت سندی

فەتاح نەعمەت ئوسێ بەرنیاس ب (فەتاح سندی)، ساڵا ١٩٣٧ ڵ گوندێ مێرگەشیش ڵ دەڤەرا سندی یا سەر ب قەزا زاخۆ ژ دایک بوویە. پشتی دۆماهیک ئینانا خواندنا خۆ ل قوناغا سەرەتایی و ناوەندی ل زاخۆ، ل کۆمپانیا نەفتا عەین زالە وەکو فەرمانبەر دهێتە دامەزراندن.

زانیاری زیاتر

دژوار فایق غەفور

فەرماندە وسیاسەتمەدار دژوار فایق غەفور لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوندی بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. دەرچووی خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ساڵی ١٩٩٤ بەرپرسی باڵای سەرکردایەتی مەیدانی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

سوارە فەتاح فەرەج

سوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جاسەنە سەر بە ناحیەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و کەسایەتیەکی ناسراو و دیاری سنوری دۆلی جافایەتی

زانیاری زیاتر