ساڵی ١٩٧٥، دوای ئەو پاشەکشەیە شۆڕشی ئەیلول سەرەتا بۆ شاری نەقادە، پاشان گواسترایەوە بۆ تاران کە لەوێ نیشتەجێ بوو. لە ساڵی 1977 دەبێتە جێگری بەرپرسی ڕێکخراوی شەهید ئەحمەد ئادەم لە کۆمیتەی خۆجێیی ئامێدی کە بەشێک بوو لە هەرێمی یەکەم. دوای کۆچی دوایی… مستەفا بارزانی لە ساڵی ١٩٧٩ ئەندامی کۆمیتەی خۆجێیی ئامێدی بووە. سوێندی خوارد تا ڕۆژی شەهیدبوونی یان ڕزگاری کوردستان سەر و ڕیش نەتاشێت. سوێندەکەی جێبەجێ کرد و تا ساڵی ١٩٩١ کە ڕاپەڕینە مەزنەکەی باشووری کوردستان ڕوویدا سەر و ڕیشی نەتاشی.
لە کاتی هەڵمەتی بەدناوی ئەنفال و کیمیابارانی بادینان لە ساڵی ١٩٨٨، خەلیل ئەمین لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پێشمەرگە و دانیشتووانی ناوچەکە ڕووی لە باکوری کوردستان کرد و گواسترایەوە بۆ کەمپی ئاوارەکانی موش. ساڵی 1992 گەڕایەوە باشووری کوردستان و تا ئەمڕۆش لە سەرکردایەتی بارزان بەردەوامە لە خەبات و خزمەتەکانی.
خەلیل ئەمین بەشداری زۆر شەڕ و داستانی کردووە، لەوانە داستانی کانی ماسی، داستانی فەوجەکەی سوتەک، داستانی بامەڕنی لە پارێزگای دهۆک. لە کاتی خەباتی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندا پێنج جار بریندار بووە. لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە مەدالیای بارزانی پێبەخشرا. مەسعوود بارزانی ساڵی ٢٠١٠ لە کاتی کۆنگرەی ١٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
سەرچاوە:
1- ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

