ڕەسوڵ فەقێ خۆشناو

ڕەسول فەقێ خۆشناو ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی( گەڕووتە) لە قەزاى شەقڵاوە پارێزگاى هەولێر لە لەدایک بووە. ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، بۆتە ئەندامی لێژنەی ناوچەی شەقڵاوە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٤ کراوە بە فەرماندەی هێزی کۆڕەک لە پیرمام، دوای دامەزراندنی دەزگای ئەیلول، کراوەتە جێگری بەرپرسی دەزگاکە. لە ١٦ی ئابی ١٩٩٣ میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، جگە لە کۆنگرەی یەکەم بەژداری لە هەموو کۆنگرەکانی پارتی کردووە، لەساڵی ١٩٦٧ بۆتە فەرماندەی بەتالیۆن، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەی وولاتی ئێران بووە، لەساڵی ١٩٧٩ بەشێوەی مەفرەزە گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی شەقڵاوە، دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوری کوردستان، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٣ میدالیای بارزانی پێ بەخشرا.

ڕەسول فەقێ خۆشناو ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی( گەڕووتە) لە قەزاى شەقڵاوە پارێزگاى هەولێر لە لەدایک بووە، لە ڕێگەی خوێندنی قورئانی پیرۆزو حوجرەی فەقێیایەتی فێری خوێندن و نوسین بووە. ساڵى ١٩٧٥دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول، ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و چووەتە شاری نەغەدە لە رۆژهەلاتی کوردستان و دواتر چووە بۆ شاری کەرەج، تا ڕوخانى ڕژێمى پاشایەتى لەوێ ماوەتەوە. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى ، جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان، لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ کۆچی دوایی کردووە.

ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، بۆتە ئەندامی لێژنەی ناوچەی شەقڵاوە، ساڵی ١٩٦٢ کاتێک بارزانی لەبادینانەوە هات بۆ سۆران، پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ڕەسول فەقێ لەنزیکەوە لەگەڵ بارزانی بووە و بەپێی ووتەکانی خۆی تاکو ساڵی ١٩٦٧ پلەى فەرماندەی بەتالیۆنی سێی هێزی سەفین، لە سنوورى هێزى سەفین بە فەرماندەیی موقەدەم عەزیز ئاکرەیی وەرگرتووە. دوای ڕێککەوتنی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ و یەکخستنى دووهێزەکەی سەفین، ئەرکی جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٧٤ کراوە بە فەرماندەی هێزی سەفین.

ساڵى ١٩٧٩دوای ڕووخانی رژێمی پاشایەتی لە ئێران، گەڕاوەتەوە بۆ ڕاژان و پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و چەند مەفرەزەیەکی پێک هێناوە و بەشێوەی گەڕۆک گەڕاوەتەوە دەڤەری بادینان و لەوێوە چووە بۆ دەڤەری شەقڵاوە، ساڵی ١٩٨٦ گەڕاوەتەوە بۆ بارەگای مەکتەبی سیاسی، ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی چووە بۆ دەڤەری بادینان و بۆماوەی ساڵ و نیوێک لەوێ بووە.

ساڵی ١٩٨٨ دوای ئەنفال و کیمیاباران کردنی ناوچەی بالیسان و شێخ وەسا، گەڕاوەتەوە بۆ گوندی ڕاژان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و تاکو ساڵی ١٩٩١ لەوێ بووە، لە ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان بە‌شداربووە، ساڵی ١٩٩٤ کراوە بە فەرماندەی هێزی کۆڕەک و لە پیرمام جێگیر کراوە و بەرپرسیارێتی ناوچەی زیارەت و پیرمامیان پێ سپاردووە، دوای دامەزراندنی دەزگای ئەیلوول، ڕەسول فەقێ کراوە بە جێگری بەرپرسی دەزگاکە.

ڕەسول فەقێ لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا لەچەندین شەڕی گەورەی وەک، شەڕی چیای سەفین، چیای ماکۆک، وەرەو، نواوە، چیای شیشان و چیای کۆڕەک کردووە، هەروەها جگە لەکۆنگرەی یەکەم لەهەموو کۆنگرەکانی پارتی بەشداری کردووە. 

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٣، بە هۆى ئەو خزمەتانەى کە پێشکێشى کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر