ئەحمۆ مەحمود هەرکی

ئەحمۆ مەحمود هەرکی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣ لەلایەن ئیستخباراتی رژێمی به‌عسی عێراق بەدیل دەگیرێت و بێسەر و شوێن دەکرێت و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە .


ژیاننامە

ئەحمۆ مەحمود هەرکی لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی دیوینی بناری پیرمام لەدایک بووە، دەرچووی قۆناغی سەرەتایی بووە لە قوتابخانەی سەری ڕەش لە پیرمام ،  لەساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت، شەهید ئەحمۆ خاوەن چوار منداڵە بە ناوەکانی ئازاد، عەبدوڵا، ئەسرین و سنوور، ئازادی کوڕی لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ شەهید بووە.


خەباتنامە

ئەحمۆ مەحمود هەرکی لە ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی بە ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات،  لە ساڵی ١٩٧٤ دەبێتە  پێشمەرگە و  بەشداری شەڕی دەربەندی کۆڕێ دەکات، دوای دەگوازێتەوە بەتالیۆنی یەکی هێزی باڵەک و بەشداری داستانەکانی گۆرەز، زۆزک، گەرووی عومەر ئاغا و سەرتیز دەکات.

لەساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و بەردەوام دەبێت لەخەباتکردن لە ڕێکخستنە نهێنیەکانی پارتی، لەساڵی ١٩٧٩ دەبێتەوە پێشمەرگە و بەشداری شۆڕشی گوڵان دەکات، لەساڵی ١٩٨٠ دا لەگەڵ مەفرەزەیەک دەگوازرێتەوە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە لیژنە ناوچەی شەقڵاوە دەست بە خەبات دەکات کە بارەگاکەی لە سەکران و ئێنێ بووە سەر بە قەزای چۆمان.

لەساڵی ١٩٨١ بەشداری شەڕەکانی وەرتێ، زینی ئەستێرۆکان، زارگەلی و چیای پێڕەش دەکات لە شەڕی چیای پێڕەش بریندار دەبێت کە  ژمارەی پێشمەرگەکان ١٥ کەس بووە.

لەساڵی ١٩٨٢ دەبێتە کارگێڕی ڕێکخراوی سەڵاحەدین و لە زۆربەی چالاکییەکانی لقی دوو بەشدار بووە، وەکو چالاکی لێدانی بنکەی پۆلیسی هەریر، ڕێگای دێگەڵە – کۆیە، چەندین جار بە کاری پارتایەتی دەچێتە هەولێر، پیرمام، شەقڵاوە و هەریر، بەداخەوە لە رێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣ لەگەڵ دوو هەڤاڵی تر بە ئەرکێک دەچنە هەولێر و بە پیلانێکی داڕێژراو دەکەونە بۆسەی ئیستخباراتی رژێمی به‌عس عێراق و پاش شەڕێکی دەستەویەخەدا هەر سێکیان بەدیل دەگیرێن و بێسەر و شوێن دەکرێن، پاش ساڵێک هەر دوو هەڤاڵی ئازاد دەکرێن، بەڵام هەڤاڵ ئەحمۆ بێسەر و شوێن دەکرێت و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر