هیوا ئەحمەد مستەفا

سیاسەتمەدار هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ناسراوه‌ به‌ هیوا.أ.م، ھ.لاوك، سواره، باوكی بزاڤ، ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووە، نوێنه‌ری كۆنگره‌کانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە ...


سیاسەتمەدار هیوا ئەحمەد مستەفا، ناسراوه‌ به‌ هیوا.أ.م، ھ.لاوك، سواره، باوكی بزاڤ، ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووە، نوێنه‌ری كۆنگره‌کانی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ٢٠١٠‌ به‌رپرسی لێژنەى‌ لقی چواری سلێمانی بووە و ساڵی ٢٠١٧ بووەتە به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی بیست و چواری سه‌فین.


ژیاننامە

هیوا ئەحمەد مستەفا ساڵی ١٩٦٩ لە شاری (قه‌ڵادزێی-رانیه‌) سەر بە پارێزگای سلێمانی له‌دایكبووە. ساڵی ٢٠١٧ له‌ به‌كالۆریۆسی زمانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه‌. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه‌.


خەباتنامە    

هیوا ئەحمەد مستەفا ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووە و هەمان ساڵ به‌ پله‌ی نه‌قیب کراوەتە به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاری ڕانیه، ساڵی ١٩٩٣ به‌ كارگێڕی لێژنه‌ی لقی یازده‌ی‌ ڕانیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌، نوێنه‌ری كۆنگره‌کانی یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چوارده‌مدا به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌تەوە.

ساڵی ٢٠٠١ ڕاوێژكاری سیاسی وه‌زیری ناوخۆ بووه‌ له‌ كابینه‌ی چواره‌می حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و ساڵی ٢٠٠٤ به‌ پله‌ی عه‌مید به‌رپرسی پاراستنی لێژنه‌ی لقه‌كانی سێی كه‌ركووك و پازده‌ی خانه‌قین و بیست و دووی گه‌رمیان و نۆزده‌ی چه‌مچه‌ماڵ بووه‌، ساڵی ٢٠١٠‌ به‌رپرسی لێژنه‌ لقی چواری سلێمانی و ساڵی ٢٠١٧‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی بیست وچواری سه‌فین بووە.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌رباز هه‌ورامی

سه‌رباز نادر عه‌لی موراد، ناسراو به‌ (سه‌رباز هه‌ورامی)، لە شارى هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەى ١٢یەمى پارتی دیموكراتی كوردستان به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

ساڵح پێداوی

ساڵح ئه‌حمه‌د فه‌تاح خدر، ساڵى ١٩٣٣ لە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەى شۆڕشى ئەیلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواری هێزی قه‌ره‌داغ سه‌ر به‌ له‌شكری سێی هێزى پێشمەرگە بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌مۆ بووه‌. ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا

نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز ئاغا، ساڵى ١٩٢٤ لە شارى سلێمانى لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٢ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان. له‌ ڕێكه‌وتی ١ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٧ به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر