مەحمود گاڤان

مەحمود مەجید مەحمود سورچی ناسراو بە (مەحمود گاڤان)، لەساڵی ١٩٤٤ لە گوندی کەلات سەر بە ناحیەی بجیل، قەزای ئاکرێ - پارێزگای دهۆک (موسڵی کۆن) لە دایکبووە.


ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵی ١٩٧٠ دوای دامەزراندنی هێزی حەمرین کە شەهید عەبدولڕەحیم جەسیم  فەرماندەی هێز بوو و ئەو دەبیتە سەرپەل، ساڵی ١٩٧٢ پلەی لەناو هێزی پێشمەرگە بەرز دەبێت بۆ سەرلق.

دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) بە خیزانەوە ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، بەڵام حکومەتی ئێران ئەو ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکات و بۆ باشووری عێراق دوورخرایەوە، دوای ماوەیەک بۆ ئۆردوگای کانی قرژالەی پارێزگای هەولێر گواسترانەوە و ئەو و چەند کەسی تر دەست بە ڕێکخستنی حزبی دەکەن، بەڵام دوای ماوەیەک ئاشکرا دەبێت وحوکمی لەسێدارە دانی بۆ مەحمود گاڤان و برایەکەی دەردەکرێت و ناچار کۆمەڵگایەکە بەجێ دەهێلێت و  پەیوەندی بە ڕێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان کرد و لە بارەگای مەکتەب سیاسی لە ڕاژان دەکرێت بە بەرپرسی پاراستن و گواستنەوەی ئامێرەکانی ئیزگەی دەنگی کورستانی عێراق.

ساڵی ١٩٨١ لەشاری شنۆ بریندار دەبێت، ئەمەش لەکاتێکدابوو کە دوژمن هەوڵی دەستدرێژی بۆ سەر روفاتی مەلا مستەفا بارزانی دابوو.

هەندێک لەو شەڕانەی کە بەشدار بووە بریتین لە:

ساڵی ١٩٧٤ شەڕی سەرێ ئاکرێ، شەڕی بجیل.

ساڵی ١٩٧٨ شەڕی ناوچەی گوزەڕەش، شەڕی گەلی ڕەشاڤا،  ساڵی ١٩٧٩ شەری گەلیی زاویتە.

ساڵی ١٩٨٠ شەڕی خانەقین، شەڕی قورەتو، شەڕی حاجی ئۆمەران.

ساڵی ١٩٨٢ شەڕی شەرمن و گوندی کانی.  

ساڵی ١٩٨٧ شەڕی ڕزگاری قەزای مێرگەسۆر لە سوپای عێراق.

ساڵی ١٩٩١ بەشداری لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستانی کردووە.

ساڵی ١٩٩٢ لەگەل مولازم بابەکر زێباری و شەهید عەبدوڵا قادۆ لەشەڕی کەلەک لە دژی سوپای عێراق بەشدار بووە،  لە ١٠ی تشرینی یەکەمی هەمانساڵ لە شەڕی بەرگری لە دەسەڵات و مانەوەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی بێگوڤا سەر بە قەزای زاخۆ بەشدار بووە.

ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٦ لە شەڕی ناوخۆ بەشدار بووە.

ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی کەپکی حەمەد ئاغا بریندار و بەدیل گێرا و دوای ساڵێک ئازاد دەکرێت.

ساڵی ١٩٩٨ کرا بە بەرپرسی جموجۆلی سەربازی (حەرەکات) لە هێزی ڕزگاری لە سوپای ١٧ی لەشکری کوردستان، ساڵی ٢٠٠٤ کرا بە ئەندام لە دەزگای ئەیلوول لە ئاکرێ.

 ٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان  بە هۆی ئەو خزمەت و خەباتەی پێشکەشی کورد و کوردستانی کردبوو، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشرا.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

جەوھەر ئەسعەد فەتاح ئاغا هەرکی

جەوھەر ئەسعەد فەتاح، ناسراو بە (جەوهەر ئەسعەد ئاغا)، ساڵى ١٩٥٢ لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ١٥ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ میدالیای بارزانى نەمرى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

تاهیر مەلا عەلی محەمەد ڕەباتی

تاهیر مەلا عەلی محەمەد ڕەباتی ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگای هەڵەبجە لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بووەتە پێشمەرگە. دوای ڕێککەوتنی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ کراوەتە پاسەوانی سنوور. ساڵی ١٩٧٣ لە لایەن حکوومەتی عێراق دەستگیر کراوە. ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندی بە شۆڕشی گولان کردووە. ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

حەسەن شێخ مستەفا بۆسەلی

حەسـەن شــێخ مســتەفا بۆســەلى، ســاڵی ١٩٤٨ لە گونــدی بۆسەل لە قەزای زاخــۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی زاخۆ، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دوای ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوری کوردستان، ساڵی ٢٠٠٣ کراوە بەفەرماندەی عەمەلیاتی سوپای چوار، لەرۆژی ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

جەعفەر مستەفا مەعروف

جەعـفەر مسـتەفا مەعـروف ناسـراو بە (شـــێخ جەعـــفەری جامانەســـور)، ســـاڵی ١٩٥٧ لەگونــدی گوندی سەرکان ناوچە ســرۆچک سەربە ناحییەی بەرزنجەی پارێزگــای سلێمانی لەدایـک بـووە، سـاڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە ڕیــزی یەکێتــی قوتابیــانی کوردســتاندا کردووە، لەساڵی ١٩٩٢ قایمقامی پێنجوێن بووە، ١٩٩٦ بە قایمقامی هەڵەبجەی شەهید دەستنیشان کراوە، سالانی ٢٠٠٣- ٢٠٠٥ وەکو قایمقامی شاری ئاکرێ لە ئەرکدا بووە

زانیاری زیاتر

فەقێ ئەحمەد پشدەری

ئەحمەد محەمەد ئەبوبەکر، ناسراو بە (فەقێ ئەحمەد پشدەرى)، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى دەلگە لە ناوچەى پشدەر لە ناحیەى هێرۆ سەر بە قەزاى قەڵادزێ پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ٤ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٩ وەک ئەندامى کۆنگرە بەشدارى لە کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.

زانیاری زیاتر