مەجید حەمەد رەسوڵ حەمەد

مەجید حەمەد رەسوڵ حەمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٦ شەهید بووە.


ژیاننامە

مەجید حەمەد رەسوڵ حەمەد، لە ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی خۆرانی سەربە قەزای شەقڵاوە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزانی مەجید حەمەد ناوی گوڵناز بەکر و کوڕەکانی ناویان شەمسەدین، نەجمەدین، مشیر، عەبدولواحید و کاکلە و کچەکانی ناویان حەلیمە، شیرین، غەزال، عەیشان و سوزانە.


خەباتنامە

مەجید حەمەد لە ساڵی ١٩٦٨ بووە پێشمەرگە لە لقی حەوت بە فەرماندەیی هاشم باپیر ئاقوبانی سەر بە بەتالیۆنی سێی سەفین بە فەرماندەیی رەسوڵ فەقێ سەربە هێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری لە شەڕەکانی ئاقوبان و کڵاو قاسم و شەڕی ئاوەگرد و شەڕی دەربەندی کۆڕێ و شەڕی دۆلی هیران سەرتاسەری و شەڕی ماکۆک و شیشار کردووە، لە شۆڕشی گوڵان لە ساڵی ١٩٨٤ دووبارە بووە پێشمەرگە لە هێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا رەسوڵ فەقێ فەرماندەی هێز بووە و مەجید حەمەد وەک پێشمەرگەی دەستەی بارەگای هێز ئەرکی بینیوە.

مەجید حەمەد لە ساڵی ١٩٨٦ بە پشوویەکی چەند ڕۆژە دەگەڕێتەوە گوندی خۆران و ئاشکرا کراوە، بۆیە لە بەرەبەیانی ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەمی ١٩٨٦ هێزێکی زۆری جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس چواردەوری ماڵیان دەگرن و مەجید حەمەد خۆی ڕادەست ناکات و ڕووبەڕوویان بوویەوە، لە ئەنجامدا بە سەختی بریندار دەبێت و بە برینداری دەستگیر کراوە، جاشەکان بە برینداری تا دەروازەی گوندی ڕاپێچ دەکەن و لە دەروازەی گوند گولله‌بارانیان کردووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر