عەبدولعەزیز حەمەد مەولود چاوە

عەبدولعەزیز حەمەد ناسراوە بە (عەزیزە سۆر)، ئەندامی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی مەفرەزەی چالاکی ناوشار بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی چوار جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لەناو شاری هەولێر کەوتۆتە بۆسەی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی و شەهیدیان کردووە.


ژیاننامە

عەبدولعەزیز حەمەد مەولود چاوە ناسراوە بە عەزیزە سۆر لە ساڵی ١٩٣٥ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، شارنشین بووە و خاوەنی ئاش بووە لەناو بازاڕی شاری هەولێر، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، عەبدولعەزیز حەمەد خێزاندار بووە و خێزانی ناوی بەهیە حەمەدئەمینە و خاوەنی یەک کوڕ بووە بەناوی هێرش کە لەساڵی ١٩٨٢ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە سێدارە دراوە و شەهید بووە.


خەباتنامە

عەبدولعەزیز حەمەد لە ساڵی ١٩٤٩ پلەی ئەندامێتی لە ناو ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەرگرتووە، کە ئەم پلەیەشی لەلایەن شەهید فەڕەنسۆ هەریریەوە پێ بەخشراوە، لە ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە هەر ئەوکاتیش لەلای شەهید فەڕەنسۆ هەریری بۆتە پێشمەرگە.

عەبدولعەزیز حەمەد بۆتە جێگەی باوەڕ و متمانەی ڕەوانشاد ئیدریس بارزانى ، هەر بۆیە لە ساڵی ١٩٦٣ پلەی فەرماندەی مەفرەزەی چالاکی ناوشاری هەولێری پێ بەخشیوە، ئەم مەفرەزەیە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئیدریس بارزانىەوە سەرپەرشتی کراوە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی چوار جار بریندار بووە، هەر چوار جارەکە لە کاتی ئەنجامدانی چالاکی بووە لەناو شاری هەولێر و دەوروبەری، کە دووجاریان لەناو بازاڕی شاری هەولێر بووە و دووجارەکەی تر لە ناحیەی بەحرکە و مەلا ئۆمەر بووە.

لە ساڵی ١٩٦٧ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری دەگەڕێنەوە ناوشار بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکی تایبەت لە شەقامی سوڵتان مزەفەر، بەڵام کەوتوونەتە بۆسەی  گروپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی کە عەزیزە گورگە فەرماندەیان بووە، دەستڕێژی فیشەکیان لێ کراوە و عەبدولعەزیز حەمەد شەهید بووە و هاوسەنگەرێکی بەناوی زیاد سبوغچی بەسەختی بریندار بووە.   


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر