عومەر میرخان غەزالی ژاژوكی

لیوا عومەر میرخان غەزالی بەشداربووی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە لایەن سەرۆك مەسعود بارزانییەوە مەدالیای بارزانیی نەمر پێ‌ بەخشراوە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا پێنج جار بریندار بووە، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی ٢٠٢٣ كۆچی دوایی كردووە.


ژیاننامە

فەرماندە لیوا عومەر میرخان غەزالی ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ژاژوك سەربەقەزای مێرگەسووری لە بنەماڵەیەكی شۆڕشگێر لە دایكبووە، لە تەمەنی منداڵیدا لە گەڵ كەسوكاری لە ساڵی ١٩٤٥ ئاوارەی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئێران بووە، بنەماڵەكەی بەشداریان لە پاراستنی كۆماری كوردستان لە مەهاباد كردووە، دوو لە برایەكانی بە ناوی غەزالی میرخان ژاژوكی و شەهید حسۆ میرخان ژاژوكی یاوەری بارزانیی نەمر بوون بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ بنەماڵەكەیان ئاوارەی ئێران دەبن، سەرەتا لە زێوە بووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ جەهرم، ڕەفسنجان و قەزوێن ، دوای ڕووخانی ڕژێمی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان و  ساڵی ١٩٨٠ لە لە ناوچەی مەهاباد نیشتەجێ‌ بووە، دوو برای بە ناوەکانی  یوسف میرخان ژاژوكی  و حسۆ میرخان ژاژوکى لە شۆڕشی گوڵان شەهید بوونە، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی لە ٣ی ئابی ٢٠٢٣  كۆچی دوایی كردووە و لە گۆرستانی گوندی ژاژوك سەر بەدەڤەری بارزان بە خاك سپێردرا.


خەباتنامە

عومەر میرخان غەزالی ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٣ بەشداری شەڕەكانی كێوەڕەش، ئاسۆس، گڵەزەر و سەنگەسەری كردووە، تا ساڵی ١٩٧٠ لە هێزی كاوە کە فەرماندەکەی حسۆ میرخان  غەزالی برای بووە، ساڵی ١٩٧٤ پلەی مولازمی وەرگرتووە و لە هێزی پاسەوانی سنووری قەڵادزێ‌ لە ئەركدا بووە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ بنەماڵەكەیان ئاوارەی ئێران دەبن، لە ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ مەفرەزیەك سەرەتا چووەتە قاسمەڕەش لە ناوچەی سەردەشت و لەوێوە بۆ لۆڵان و پاشان لە خواكورك بارەگای داناوە.

ساڵی ١٩٨٨ بە شێوەی مەیدانی سەردانی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی شۆڕشی كردووە و لەگەڵ غەزالی میرخان فەرماندەی هێزی حەمرین دەستی لە هێزەكانی دوژمن وەشاندووە،  یەكێك لە فەرماندەكانی بەشداربووی داستانی خواكوڕك بووە وبەشدار بووە لە ڕاپەڕین، دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ لە پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە و پاشان بووە فەرماندەی بەتالیۆنی مەكتەبی سەرۆك لە پیرمام، بەشداری کۆنگرەی دوازدەی پارتی  ساڵی ١٩٩٩ و کۆنگرەی سێزدەی ساڵی ٢٠١٠ كردووە و لە كۆنگرەی ١٣ لە لایەن سەرۆك مەسعود بارزانییەوە مەدالیای بارزانیی نەمر پێ‌ بەخشراوە.

 ساڵی ٢٠١٤ بەشداری شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش لە میحوەری گوێر - مەخموور  و لە گرتنەوەی  باقرتە و  عەلی ئاوا و جدیدە و دووگركان و سولتان عەبدوڵڵا کردووە. ماوەیەك هێزی تایبەتی ناوبراو گواسترایە سەر هێزەكانی پشتیوانی یەك سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

عومەر میرخان ژاژوكی لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا پێنج جار بریندار بووە و چەند كەس لە ئەندامانی خێزانەکەی وەک ئامۆزای عەلی تەها ژاژوكی  ساڵی ١٩٦٣ ، میرخان حاجی میرخانی برازای و ساڵح حاجی میرخانی برازای و ككشار خدری خوارازی ساڵی ١٩٨٣ و دوو برازای  بە ناوەكانی عەلی حسۆ میرخان ساڵی ١٩٩٤، خەلیل غەزالی میرخان ساڵی ١٩٩٥ شەهید بوونە.


سەرچاوە

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

ڕەشید عەلى بێشونی

ڕەشید عەلى سەلیم شێخ فەرخ، ناسراو بە ڕەشید بێشونى، لە بنەماڵەى شێخ فەرەخی گەورەیە، لە بنەڕەتدا خەڵکى باکوورى کوردستان شارى جزیرەیە، پێش لەدایکبوونى بنەماڵەکەیان هاتوونەتە باشوورى کوردستان، پەیوەندییەکى کۆمەڵایەتییان لەگەڵ شێخانى بارزان هەبووە، ڕەشید بێشونى هەر لەتەمەنى لاوێتیدا دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ڕێبازى بارزان.

زانیاری زیاتر

حەسەن ئاغا بەرزێوەیی

حەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت مەلا ئیسماعیل

شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی دەزگای بێتەلی شۆڕش بووە،پلەی فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوورى ساڵی ١٩٧٠ و لیوا لە ساڵی ١٩٩٢ وەرگرتووە، ساڵی ١٩٩٤ خانەنشین کراوە.

زانیاری زیاتر

نەجمەدین گۆرۆنى

نەجمەدین عەبدوڵڵا حەمەد، ناسراو بە نەجمەدین گۆرۆنى، فەرماندەو پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرلق بووە و ئەرکى پاسەوانى بارەگاى بارزانى بووە، لە ٣ى تشرینى دووەمى ١٩٩٤ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

بابەکر پشدەری

فەرماندە بابەکر مەحمود حەوێز، ناسراو بە بابەکر پشدەرى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە، ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى بووە، ساڵی ١٩٩١ نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە لەپشدەر و بێتوێن.

زانیاری زیاتر