ژیاننامه
عه‌بدولسه‌مه‌د محه‌مه‌د عهبدولڕەحمان ئیبراهیم، ناسراو به عه‌بدولسه‌مه‌د به‌نا و عه‌بدولسه‌مه‌د مه‌نجه‌ڵ، له ١١ی ئاداری ساڵی ١٩١٣ له شاری كۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له‌دایك بووه، قۆناغاكانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌و شاره خوێندووه.
ساڵی ١٩٣٤ به فه‌رمانبه‌ر له دادگای شه‌رعی ڕه‌سافه‌ی شاری به‌غدا دامه‌زراوه، له ١١ی شوباتی ١٩٦٨دا له شاری به‌غدا كۆچی دوایی كردووه و له ١٢ی شوباتی ١٩٦٨ له گۆڕستانی كه‌كۆن له شارۆچكه‌ی كۆیه ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، توركی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٣٢ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ڕۆژنامه‌ی (الأهالي) كاری سیاسی كردووه كه له ٢ی كانونی دووه‌می ١٩٣٢ له شاری به‌غدا له‌چاپ دراوه و به تاقه ڕۆژنامه‌ی ئۆپۆزسیۆن داده‌نرا كه شیوعییه‌كانی وه‌ك یوسف سه‌لمان (١٩٠١ـ١٩٤٩) ناسراو به فه‌هد سكرتێری حزبی شیوعی عێراقی كاریان بۆ ده‌كرد، ساڵی ١٩٣٣ له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی لاوان ناسراو به كۆمه‌ڵه‌ی منه‌وه‌ران له شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٣٣ له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی یادگاری لاوانی كورد له شاری به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٣٤ په‌یوه‌ندی به حزبی شیوعی عێراقییه‌وه كردووه و پشتگیری له ناساندنی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك و مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه، ساڵی ١٩٣٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (الأهالي)یه‌وه كردووه، له كاتی خه‌باتی له ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورددا بڵاوكراوه‌یه‌كی كوردی به ناوی بڵێسه له شارۆچكه‌ی كۆیه بڵاو كردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٤١ له‌به‌ر چالاكی سیاسی به‌ند كراوه و له‌سه‌ر كار لادراوه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٤٢ وه‌رگێڕانی وتار بۆ پشتگیری له بزاڤی ژنان بۆ گۆڤاری كوردیزمانی گه‌لاوێژی چاپی به‌غدای نووسیوه.
ساڵی ١٩٤٦ یه‌كێك له به‌رپرسانی پارتی دیموکراتی کورد له پارێزگای سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٤٦ به‌شێك له بڵاوكراوه‌كانی پارتی دیموکراتی کورد به ده‌ستخه‌تی ئه‌و بووه، ساڵانی (١٩٤٧ـ١٩٥٨) خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری مادی بووه له بازرگانه فه‌یلییه‌كانی به‌غدا بۆ به‌ندكراوه بارزانییه‌كان، له ١٨ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له ڕێی محه‌مه‌دسه‌عید میرزا مه‌جید حاج ئه‌حمه‌د (١٩٠٤ـ١٩٥٩) ناسراو به سه‌عید قه‌زازه‌وه مۆڵه‌تی پێ ده‌درێ وه‌ك نووسه‌رێكی شه‌رعی له شه‌وی دوایی ژیانی هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كه ـ عیزەت عەبدولعەزیز عه‌بدولله‌تیف (١٩١٢ـ١٩٤٧) ناسراو به عیزه‌ت كه‌تانی، مسته‌فا مسته‌فا (١٩١٢ـ١٩٤٧) ناسراو به مستەفا خۆشناو، خەیرۆڵا عەبدولکەریم عه‌بدوڵا (١٩١٢ـ١٩٤٧) ناسراو به خه‌یروڵا گورجیزاده و محه‌مه‌د مه‌حمود محه‌مه‌د (١٩٢٢ـ١٩٤٧) ناسراو به محەمەد مەحمود قودسی دوا وهسێتنامهیان به خه‌تی خۆی بۆ بنووسێته‌وه. له ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ ته‌رمی هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ری شه‌هیدی له پزیشكی دادی به‌غدا وه‌رگرتووه‌ته‌وه و بۆ شوێنه‌كانیان ڕەوانهی كردونه‌ته‌وه.
ساڵانی (١٩٤٧ـ١٩٤٩) بۆ شاره‌دێی هیت سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای عێراق دوور خراوه‌ته‌وه، به‌شداری خۆپیشاندانی ڕۆژانی ٢٧ تا ٢٩ كانونی دووه‌می ١٩٤٨ی له شاری به‌غدا دژ به ڕژێمی شانشینی عێراق كردووه، ساڵانی (١٩٤٩-١٩٥٨) بۆ كیڵگه‌ی زه‌عفه‌رانیه (مزرعة الزعفرانیة) له نزیك شاری به‌غدا دوور خراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٥٣ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی مه‌سعود محه‌مه‌د بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٥٨ ئه‌ندامی شاندی پێشوازیكاران له سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) بووه له فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌نا له شاری به‌غدا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له تاراوگه، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق بووه، له ڕۆژی شه‌مه‌ی ٨ی كانوونی دووه‌می ١٩٦٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی په‌نجا كه‌سی پشتگیری دامه‌زرێنه‌رانی قۆناغی ئاشكرای پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٦٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٦١ ماڵه‌كه‌ی یه‌كه‌مین حه‌شارگه‌ی پارێزه‌ر عومه‌ر مسته‌فا محه‌مه‌دئه‌مین (١٩٢٣ـ١٩٩٢) ناسراو عومەر دەبابە ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه كه له به‌ندیخانه ڕایكردبوو.
ساڵی ١٩٦٣ له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی نه‌ته‌وه‌یی (الحرس القومي)ه‌وه به‌ند كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه و دواتر ئازاد كراوه، ساڵی ١٩٦٣ نوێنه‌ری کۆنگرەی یەکەمی گه‌ل (كۆنگره‌ی كۆیه) بووه، ساڵی ١٩٦٣ ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی و له ٣٠ی ئاداری ١٩٦٣ ده‌گاته شاری به‌غدا و له ٩ی حوزه‌یرانی ١٩٦٣ له‌لایه‌ن هه‌واڵگری حكومه‌تی عێراقه‌وه به‌ند كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه و له ساڵی ١٩٦٤دا له دوای دانوستان له نێوان سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و عه‌بدولسه‌لام محه‌مه‌د عارف (١٩٢١ـ١٩٦٦) سه‌رۆككۆماری عێراق ئازاد كراوه، له ١٧ی حوزه‌یرانی ١٩٦٥ به پشكنه‌ری گشتی بۆ كاروباری باكوور دامه‌زراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
عزیز حسن البارزاني، الحركة القومیة الكوردیة التحرریة في كوردستان العراق ١٩٣٩ ـ ١٩٤٥، (دهوك ـ دار سپیریز للطباعة والنشر ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ٩٦.
-
حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕیزلێنان، كتێبی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ـ ٢٠١٩ز)، ل ٢٧٨.
-
پول ارنست، گفت‌وگوی شاعری به‌ناوبانگی المان، وه‌رگێڕانی عبدالصمد حاجی محمد، گۆڤاری گه‌لاوێژ، ژماره ٣و٤، سال ٣، به‌غدا، چاپخانه‌ی معارف، مارت و نیسانی ١٩٤٢ز، ل ل ٦٦ ـ ٧١.
-
مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ٩٢، ١٠١، ١٢٢ ـ ١٢٣، ١٢٦.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٨٨، ١١٤ز
-
جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٣٢٠، ٣٢٤.
-
ب. هه‌وراز، كورته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ دامه‌زراندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی شۆڕش و ڕزگاری له كوردستانی باشوور، (بێ شوێن ـ ئایاری ١٩٩٣ز)، ل ١٠.
-
محمد سهل طقوش، تاریخ الأكراد ٦٣٧ ـ ٢٠١٥، ( بیروت ـ دار النفائس للطباعة والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٥م)، ص ص ٢٠٣ ـ ٢٠٤.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٣٥، ٨٥ ـ ٨٦.
-
حسن لطیف الزبیدي، موسوعة الأحزاب العراقیة، (بیروت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ـ ٢٠٠٧م)، ص ص ٣٣٨، ٣٤٨، ٥١٢.
-
صبحي عبدالحمید، العراق في سنوات ١٩٦٠ ـ ١٩٦٩، (دمشق ـ دار بابل للدراسات والاعلام ـ ٢٠٠٩م)، ص ٦١.
-
طارق جامباز، حزبی هیوا له لیوای هه‌ولێر، (هه‌ولێر ـ گۆڤاری یاساپارێزی ـ ٢٠٠٥ز)، ل ٤٦.
-
طاهر احمد حویزی، مێژووی كۆیه، به‌رگی دووه‌م به‌شی یه‌كه‌م، (به‌غدا ـ چاپخانه‌ی نمیر ـ ١٩٨٤ز)، ل ٢٠٣.
-
علی عبدالله، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق تا به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می، (بێ شوێن ـ ئه‌یلولی ١٩٦٨ز)، ل ٦٣.
-
عه‌بدولخالق عه‌لائه‌ددین، كۆیه ... ناودارانی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی مناره ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ١٩٥ـ ١٩٨.
-
فؤاد حسین الوكیل، جماعة الأهالي في العراق، (بغداد ـ دار الرشید للنشر ـ ١٩٧٩م)، ص ص ١٠٤ ـ ١٠٥، ١١١ ـ ١١٤، ١٨٦ ـ ١٨٩.
-
محمود الدرة، القضیة الكردیة والقومیة العربیة في معركة العراق، (بیروت ـ منشورات دار الطلیعة ـ ١٩٦٣م)، ص ١٨١.
-
مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الأول، الطبعة الثانیة، (بیروت ـ كاوا للثقافة الكردیة ـ ١٩٩٧م)، ص ٢١٧.
-
مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، هه‌ولێر له ساڵانی ١٩٢٦ ـ ١٩٣٩، (هه‌ولێر ـ ئه‌كادیمیای كوردی ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٣ز)، ل ٢٨١.