سەلیم ئەسعەد خۆشەوی

سەلیم ئەسعەد خۆشەوی، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ بووه‌، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌شۆڕشی ئەیلوول كردووه‌، پاسه‌وانی مەلا مستەفا بارزانی بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به‌ لقی ١ بووه‌، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ٦ و ٩ و ١٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، هه‌ڵگری میدالیای بارزانی نه‌مره‌.


ژیاننامە

سەلیم ئەسعەد خۆشەوی، ساڵی ١٩٤٣ له‌ گوندی بیراكه‌پرای سه‌ر به‌ قەزای ئاکرێ له‌دایك بووه‌ کە ئەو کات بنەماڵەیان لەژێر نیشتەجێ کردنی زۆرەملێ بووینە، دەرچووی قۆناغی سێی ناوه‌ندییە، لە ساڵی ١٩٤٧ دوای ڕووخانی کۆمار دوورخراوە بۆ تەلەعفەر و ڕوومادی و ساڵی ١٩٥٤ گەڕاوەتە بارزان، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی ئێران و له‌ شاری كه‌ره‌ج نیشته‌جێ بووه‌، بێجگه‌ له‌زمانی دایك زمانی فارسیشی ده‌زانێت.


خەباتنامە

ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول كردووه‌، هه‌ر له‌ده‌سپێكی په‌یوه‌ندیكردنی تاوه‌كوو ساڵی ١٩٦٤ پاسه‌وانی تایبه‌تی مەلا مستەفا بارزانی بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ بۆته‌ فه‌رمانده‌ی هێزی ئامێدی، له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئەیلوول له‌چه‌ندین شه‌ڕی به‌رگری به‌شداری كردووه‌، له‌وانه‌ ساڵی ١٩٦١ز به‌شداری شه‌ڕی زاوێته‌ - جۆم جیهان له‌ نێوان زاخۆ دهۆك بووه‌،  ساڵی ١٩٦٢ز شه‌ڕه‌كانی سیده‌كان و باڵه‌كایه‌تی و ده‌شتی دیانا و دۆڵه‌ ڕه‌قه‌ و چیای سه‌فین و ده‌ڤه‌ره‌ جیاجیاكانی شاری سلێمانی و  ساڵی ١٩٧٤ز شه‌ڕی گه‌لی دهۆكی كردووه‌.

ساڵی ١٩٦١ له‌ شه‌ڕی زاوێته‌ به‌ هۆی ساچمه‌ی تفه‌نگ بریندار بووه‌، ساڵی ١٩٦٩ پله‌ی ئه‌ندامی لێژنه‌ ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ربه‌ لقی ١ وه‌رگرتووه‌، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ٦ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ و لە هەمان ساڵ کراوەتە ئامرهێزی ئامێدی، ساڵی ١٩٧٠ دوای ڕێككه‌وتنامه‌ی ١١ی ئادار به‌ پله‌ی نه‌قیب له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی بامه‌ڕنێ بۆته‌ فه‌رمانده‌ی فه‌وجی ٣ی پاسه‌وانی سنوور.

ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان كردووه‌ و له‌ زێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان فه‌رمانده‌ی هێزی خه‌بات بووه‌، ساڵی ١٩٧٩ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ٩ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌. 

ساڵی ١٩٩١ به‌شداری ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانی كردووه‌، ساڵی ٢٠١٠ ئه‌ندامی کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌ش میدالیای بارزانی نه‌مری له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی پێ به‌خشراوه‌. ئێستاش ئەندامی لێژنەی باڵای ناوچه‌ی بارزانه‌. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

ڕەشید عەلى بێشونی

ڕەشید عەلى سەلیم شێخ فەرخ، ناسراو بە ڕەشید بێشونى، لە بنەماڵەى شێخ فەرەخی گەورەیە، لە بنەڕەتدا خەڵکى باکوورى کوردستان شارى جزیرەیە، پێش لەدایکبوونى بنەماڵەکەیان هاتوونەتە باشوورى کوردستان، پەیوەندییەکى کۆمەڵایەتییان لەگەڵ شێخانى بارزان هەبووە، ڕەشید بێشونى هەر لەتەمەنى لاوێتیدا دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ڕێبازى بارزان.

زانیاری زیاتر

حەسەن ئاغا بەرزێوەیی

حەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت مەلا ئیسماعیل

شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی دەزگای بێتەلی شۆڕش بووە،پلەی فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوورى ساڵی ١٩٧٠ و لیوا لە ساڵی ١٩٩٢ وەرگرتووە، ساڵی ١٩٩٤ خانەنشین کراوە.

زانیاری زیاتر

نەجمەدین گۆرۆنى

نەجمەدین عەبدوڵڵا حەمەد، ناسراو بە نەجمەدین گۆرۆنى، فەرماندەو پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرلق بووە و ئەرکى پاسەوانى بارەگاى بارزانى بووە، لە ٣ى تشرینى دووەمى ١٩٩٤ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

بابەکر پشدەری

فەرماندە بابەکر مەحمود حەوێز، ناسراو بە بابەکر پشدەرى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە، ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى بووە، ساڵی ١٩٩١ نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە لەپشدەر و بێتوێن.

زانیاری زیاتر