سەعید ئیسماعیل ئەحمەد

سەعید ئیسماعیل ئەحمەد سپینداری، ساڵی ١٩٢١ لە گوندی سپیندار لەدەڤەری بەرواری ژێری سەربە قەزای ئامێدی لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٨ پەیوندی بە ڕیکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان، ساڵی ١٩٩٧ بۆتە ئەندامی دەزگای ئەیلوول، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە، لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠١ کۆچی دوایی کردووە.


سەعید ئیسماعیل ئەحمەد سپینداری، ساڵی ١٩٢١ لە گوندی سپیندار لەدەڤەری بەرواری ژێری سەربە قەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە شارى پیرانشار نیشتەجێ بووە، دواتر کوازراوەتەوە بۆ شارى نەغەدە و لەوێشەوە بۆ شارى ئاراک. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠١ کۆچی دوایی کردووە. 

ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی بە رێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە هێزی دهۆک بۆتە پێشمەرگە، دواتر کراوە بە سەرپەل، لە شەڕەکانی سەری گەڤەرکێ، پیروزئاوا، میرسیدا و چیای پانکێ بەشدارى کردووە. ساڵی ١٩٦٣ لە شەڕەکانی سەری ئەتروش و گەلی قێرکێی بەشداری کردووە، لەهەمان ساڵدا کاتێک هێزەکانی عێراق ویستیان دەڤەری بارزان داگیر بکەن لە شەڕەکانی سەری ئاکرێ، شۆش و شەرمن و بجیل بەشداری کردووە، ساڵی ١٩٦٧ لە شەڕەکانی سەری سپیندارێ، دزوبێدیلا، بوزوخورسا و پردی سیدا بەشداری کردووە.

ساڵى ١٩٧٠ دوای ڕێککەوتنی ١١ی ئاداری، بۆتە پاسەوانی سنوور لە پارێزگای دهۆک. ساڵى ١٩٧٠دوای هەڵگیرساندنەوەی شەڕ لەلایەن سوپاى ڕژێمى عێراق دژى گەلی کورد، پەیوەندى بە ڕیزەکانی پێشمەرگە کردووەتەوە و لە بەرەی شەڕی گەرووی عومەر ئاغا و سەرتیز بووە و لە شەڕی چیای حەسەن بەگ بەشداری کردووە.

ساڵى ١٩٧٩ دوای ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی لە ئێران، گەڕاوەتەوە بۆ شاری نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پەیوەندی بە هیزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ ئیدریس بارزانی و شێخ محەمەد خالد چووە بۆ گەلی گۆستە و کەتینە لە ناوچەی مێرگەسور و دوای ٧ مانگ مانەوە دواتر گەڕاوەتەوە بۆ زێوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ساڵی ١٩٨٢ کراوە بە بەرپرسی بەشێک لە پاسەوانەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی لە ڕاژان، ساڵی ١٩٨٧ گواستراوەتەوە بۆ سنووری لقی ٣ و ٤ی پارتی لە ناوچەی پێنجوێن کە عیزەدین بەرواری بەرپرسی بووە و لە ناوچەکانی گۆتی، شارباژێڕ و گوندی گۆخلان ماوەتەوە.

ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکوڕک بەشداری کردووە  و لەهەمان ساڵدا و دوای شاڵاوەبەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی دەڤەری بادینان، ناوبراو دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ ڕاژان. ساڵى ١٩٩١پێش ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان، ناوبراو لەگەڵ مەفرەزەی عەلی ئیبراهیم هاتۆتە حاجی ئۆمەران و لەوێوە بۆ ئەنجامدانى ئەرکى پارتایەتى چووتە بێخمە و دواتر بۆ دهۆک و شێخان، ساڵى ١٩٩١ پلەى ئەندامی لێژنەی ناوچەی شێخان سەر بە لقى ١ى پارتی دیموکراتى کوردستانى وەرگرتووە، ساڵی ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان بەیەکجارى گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و ئەرکی جێگری فەرماندەی هێزی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٩٧ کراوە بە ئەندامی دەزگای ئەیلوول.

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە. 


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر