خالید ئەسعەد عەزیز خوسێن

خالید ئەسعەد عەزیز خوسێن، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، پلەی سەردەستە و سەرپەلی وەرگرتووە، كادری لێژنه‌ ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ بووه‌، لە ژیانی سیاسی خۆیدا پلەی کادری ناوچەی وەرگرتووە، كاری ڕێكخستنی نهێنی كردووه‌ له‌ سنووری لێژنه‌ ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌، ساڵی ١٩٨٨ له‌ گوندی ئەسپیندارە له‌گه‌ڵ هەشت کادری تر دەکەونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و لە سێدارە ده‌درێن.


ژیاننامە

خالید ئەسعەد عەزیز خوسێن، لە ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی ئەسپیندارەی سەربە ناحیەی هیران لە دایکبووە، تا نسکۆی شۆڕش ساڵی ١٩٧٥ هه‌ر له‌ گوندی هیران نیشته‌جێ بووه‌، به‌ڵام دوای نسکۆ بۆ ماوەیەکی کەم ده‌چێته‌ گوندی وه‌رتێ و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت، له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز جارێكی تر ماڵی ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ شاری شه‌قڵاوه‌، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، له‌كاتی ده‌سگیركردنیان له‌لایه‌ن ڕژێم كوڕێكی خۆی به‌ناوی نه‌جات له‌گه‌ڵ خۆی ده‌ستگیركراوه‌ و هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆشی له‌ سێداره‌ دراوه‌، خێزاندار بووه‌، دوو هاوسه‌ری هه‌بووه‌ به‌ناوه‌كانی ڕه‌حمه‌ عه‌لی و حه‌لیمه‌ حاجی، خاوه‌ن سێ كوڕ بووه‌ به‌ناوه‌كانی نه‌جات و سه‌لام و ڕه‌حمان، له‌گه‌ڵ پێنج كچ به‌ناوه‌كانی فه‌خریه‌، سه‌بریه‌، به‌هیه‌، پیرۆز و كه‌وسه‌ر.


خەباتنامە

خالید ئەسعەد لەگەڵ براكه‌ به‌ناوی ڕه‌شید ئه‌سعه‌د چه‌كداری ماڵی جه‌بار ئاغا بوونه‌، ساڵی ١٩٦٦ له‌گه‌ڵ چل چه‌كداری تری ماڵی ئاغاكه‌یان پلانی بوون به‌پێشمه‌رگه‌ داده‌نێن و شه‌وێك هه‌ر چلیان به‌خۆیان و چه‌كه‌كانیان ڕووده‌كه‌ن چیای سه‌فین و ده‌چنه‌ لای ڕەسوڵ فەقێ و ده‌بنه‌ پێشمەرگە لە بەتالیۆنی سێ به‌ فه‌رمانده‌یی کاکل واحید، سەربە هێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان. دوای چەند هەفتەیەک خالید ئەسعەد پلەی سەردەستە وەردەگڕێت، چالاکانە بەژداری چالاکیەکانی هێزەکەی دەکات و ساڵی ١٩٦٦ پلەی سەرپەل له‌هه‌مان هێز وەردەگرێت. بەردەوام دەبێت تا نسکۆی ساڵی ١٩٧٥، پاش نسكۆی شۆڕش ده‌چێته‌ گوندی وەرتێ و له‌وی نیشته‌جێ ده‌بێت، ساڵی ١٩٨٠ و لەگەڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان دەچێتەوە شاڕۆچکەی شەقڵاوە و لەوێ نیشتەجی ده‌بێت.

پاش هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان پەیوەندی لەگەڵ لێژنه‌ ناوچەی شەقڵاوە دروست دەکات، ئه‌و کات مەلا غەریب بەرپرسی ناوچە بووە، پلەی کادری ناوچەی وەرگرتووە و بەرپرس بووە لە کاری ڕێکخستنی نهێنی لە دەڤەری گوندی ئەسپیندارە و شانە نهینیەکانی ئەو دەڤەرە، لەهەمانکاتدا سەرپەرشتی چەند چاڵاکیەکی پارتیزانی دەکات لە شارۆچکەی شەقڵاوە و چواردەوری.

ساڵی ١٩٨٨ خالید لەگەڵ حەوت کادری هاوسەنگەری دەچنە گوندی ئەسپیندارە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ چەند شانەیەکی نهێنی و گەیاندنی پەیامی سیاسی حزب و كۆكردنه‌وه‌ی پێداویستی تایبەتی پێشمەرگە، هه‌ر له‌و چاڵاكیه‌ خالید لەگەڵ حەوت کادری لێژنه‌ ناوچە و ڕێکخراوەکانی سنووری لێژنه‌ ناوچه‌كه‌یان لەو دەڤەرە دەکەونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و دەستگیر ده‌كرێن، دوای دوومانگ خالید ئەسعەد و حەوت هاوسەنگەرەکەی لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە ده‌درێن و ئه‌و شه‌هیدانه‌ بەشێكن لەو شەهیدانەی کە گۆڕیان نادیارە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر