حەمەمراد باقی ئەمین، ساڵی ١٩٣٩ لە شارەدێی تەوێڵەی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و باغداری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووه.
ساڵی ١٩٦٦ بۆتە پێشمەرگە لە بارەگای هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا عەبدولوەهاب ئەتروشی فەرماندەی هێز بووە و حەمەمراد باقی یهكێك له باوهڕپێكراوهكانی فهرماندهی هێز بۆیه ههمیشه لهنزیك ئهو ئهركی بینیوه، لە شەڕی چوارتا بەشداری کردووە بریندار بووە، هەروەها بەژداری لە شەڕی چوارقورنە کردووە و بۆ دووەم جار بەسەختی بریندار بووە.
ساڵی ١٩٦٩ لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق لە قەزای پێنجوێن، شەهید بووە.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.