حاجی ڕەمەزان محەمەد

حاجی ڕەمەزان محەمەد عەلی ناسراو بە (حجی خەنجەر)، سالی ١٩٥٢ لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە، محەمەد عەلی باپیری لەگەڵ شەهید شێخ عەبدولسەلام شەهید بووە، ساڵی ١٩٦٥ و لە تەمەنی منداڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول دەکات. ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆ ئاوارەی وەڵاتی تورکیا بووە، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە هەڵگرانی مەدالیای بارزانی یە.


حاجی ڕەمەزان محەمەد عەلی ناسراو بە (حجی خەنجەر)، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی شکەفتێ سەربە قەزای ئامێدی لەدایکبووە، محەمەد عەلی باپیری لەگەڵ لەشکری شەهید شیخ عەبدولسەلام، بەشداری شۆڕشی و ڕاپەرینەکانی ئەو دەمی لە دژی داگیرکەران کردووە و شەهید بووە، ساڵی ١٩٦٥ و لە تەمەنی منداڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول دەکات لەگەڵ هێزی حسۆ ژاژوکی تا ساڵی ١٩٦٧ و لەو ساڵە گواستراوتەوە هێزی شێخان لەگەڵ ئەحمەد میرخان ئاغا، ساڵی ١٩٦٩ بەشداری لەشەڕی ئەلێلێ دەکات، لەو شەڕە بریندار بووە، ساڵی ١٩٧٢ دەبێتە جێگری ئامیر فەسیل لە هێزی شێخان، ساڵی ١٩٧٤ بەشداری شەڕی گەرۆی عومەر ئاغا دەکات، ساڵی ١٩٧٥ و دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وەڵاتی تورکیا بووە، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەچێتە لای سەلیمی قیادە(جوهر نامیق سالم) و کەریم شنگاری و دەبێتەوە بەرپرسی شانەی سەرەکی لە نێو هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، لە هەمان ساڵدا بەشداری شەڕی باخێرێ دەکات و لەو شەڕە بە سوکی بریندار دەبێت، یەکێک لەو پێشمەرگانەیە بەشداری شەڕی مانەوەی پارتی لە هەکاری و گەلێ بازێ و شەڕەکانی تری ساڵی ١٩٧٨ دەکات و لە شەڕی گەلێ بازێ لە هەکاری بریندار بووە.

ساڵی ١٩٧٩ ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و لە هێزی عەبدوڵڵا قادۆ محەمەد زێباری پلەی ئامێر سریەی پێدراوە کە ئەو کات ئەرکی پاراستنی مەکتەبی سیاسی و سەرۆک مەسعود بارزانیان لە ئەستۆ بوو، لە ١٩ی تشرینی دوومی ١٩٨٠ بەشداری شەڕی یەکەمی حاجی ئومەران دەکات، ساڵی ١٩٨١ دەگەڕێتەوە ناوچە ئازادکراوەکانی باشووری کوردستان و لە شەڕەکانی باکورمان، شەرمن، شۆش، سەری چیای گارە بەشدار بووە، لە ساڵی ب١٩٨بەشداری شەڕی مەزنی مێرگەسۆر، شەڕی سیانا گەرە، شەڕی بامەرنێ بووە، ساڵی ١٩٨٨ لە دەستەی چواردە کەسی هێزی لێژنەی ناوچەی ئاکرێ بوو کە لە کاتی پرۆسەی ئەنفال لە ناوچەکە ماوتەوە دوای سێ مانگ توانیان خۆیان لەو گەمارۆی سەربازییەی سوپای عێراق و بەکرێگیراو و جاشەکان دەرباز بکەن.

لەگەڵ دەسپێکی پرۆسەی ئازادی عێراق و جەنگی یەکەمی کەنداو کە بە گەردەلۆلی بەیابان ناسراوە، دەگەڕێتەوە ناوچەکە و بەشداری سەرهەڵدانی ناوچەى ئاکرێ دەکات و لەشەڕەکانی ئاکرێ، بەردەڕەش کانیلان، دووبەردان و ناحییەی باشیک بەشداری دەکات، ساڵی ١٩٩١ بووتە بەرپرسی ڕێکخراو و لە هێزی مەقلوب کە عەبدوڵڵا قادۆ ئامێر هێز بوو دەبێتە ئامیر بەتالیۆن، ساڵی ١٩٩٦ لە ناوەڕاستی شەڕی نێوخۆیی یەکێتی لە دژی پارتی (١٩٩٤- ١٩٩٨) بووتە بەرپرسی بەشی عەسکەری (سەربازی) لێژنەی ناوچەی ئاکرێ، ساڵی ١٩٩٧ بووتە بەرپرسی ئەندامی بەشی عەسکەری لقی نۆی پارتی لە ساڵی ٢٠٠٢ و بە فەرمانی سەرۆک بارزانی کراوە بە ئەندامی دەزگای باڵای ئەیلوول لە پارێزگای دهۆک، ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ دامەزراندنی دەزگای ئەیلوول لە ئاکرێ بووەتە جێگری بەرپرسی ئەو دەزگایە، لە درێژایی تەمەنی پێنج جار بریندار بووە، لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری دهۆک لەبەر ئەو خزمەت و خەباتەی لە ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی بەجێگەیاندبوو لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانی بە بەخشینی مەدالیای بارزانی خەڵات کرا.


سەرچاوە:

١-  ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر