جەبار حەمەدئەمین ئەحمەد حەمەد

جەبار حەمەدئەمین ئەحمەد حەمەد ناسراوە بە (جەبار حاجی دۆشاو)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە، پلەی ئەندامی لێژنه‌ ناوچەی شەقڵاوەی وەرگرتووە، لەلایەن ئەمنی شەقڵاوە وە دەستگیرکراووە و تائێستاش هیچ سۆراغێکی نیە و بێ سەروشوێنە .


ژیاننامە

شه‌هید جەبار حەمەدئەمین ئەحمەد حەمەد ناسراوە بە جەبار حاجی دۆشاو، لە ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی شێخ وەسانانی سەربە قەزای شەقڵاوە لە دایكبووە، گوندنشین بووە و خه‌ریكی كاری جوتیاری بووه‌، ساڵی ١٩٧٥ پاش نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی  ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبن و دوای دووساڵ گەڕانەوەیان دوور ده‌خرێنه‌وه‌ بۆ خوارووی عێراق و لە پارێزگای سەماوە نیشته‌جێ ده‌كرێن، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، خێزاندار بووه‌ خێزانه‌كه‌ی ناوی حەسیبە ڕەسوڵ بووه‌، خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێك بووه‌ به‌ناوه‌كانی هێرش و هێمن و سێبه‌ر.


خەباتنامە

شه‌هید جەبار حەمەدئەمین، ساڵی ١٩٧٩ لە دەستەی سەید سەلیم بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٨٠ دەگوازێتەوە بۆ مەفرەزەی حاجی دۆشاوی باوکی کە سەربە لێژنه‌ ناوچەی شەقڵاوەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌وكات بارەگایان لە دۆلی خۆشناوەتی بووە.

پاش دوو ساڵ ئاواره‌یی ساڵی ١٩٧٩ گەڕاونەتەوە شاری ھەولێر و جەبار خانەوادەکەی بەجێ دەهێڵێت و دەچێتەوە دەڤەری خۆشناوەتی، باوکی جەبار لە ساڵی ١٩٨٠ دووبارە پەیوەندی دەکاتەوە بە شۆڕشی گوڵان و بەم ھۆیەوە دووبارە دەگەڕێنەوە گوندی شێخ وەسانان، لە ساڵی ١٩٨٤ بەھۆی گێچەڵی دووژمنانی پارتی دیموکراتی کوردستان و تایبەت ھێزی یەکێتی لە گوندی شێخ وەسان بەناچاری دەگه‌ڕێنه‌وه‌ دەشتی ھەریر، لە ساڵی ١٩٨٥ دوای کوشتنی تۆفیق ھەریری و تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە ماڵیان دەگوازنەوە ناو قەزای شەقڵاوە و له‌وێ نیشتەجێ دەبن. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٦ خانه‌واده‌كه‌ی و تەواوی مەفرەزەکەی باوکی دەگوازرێنەوە بۆ ھێزی بارزان و روودەکەنە دەشتی بەرازگر له‌ ده‌ڤه‌ری برداۆست، بەڵام جەبار پلەی ئەندامی لێژنه‌ ناوچەی شەقڵاوە وەردەگرێت و هەر لە دەڤەری خۆشناوەتی دەمێنێتەوە و ماڵی خۆی دەباتەوە گوندی شێخ وەسان. بۆیه‌ له‌ سنووره‌كه‌ بەشداری سەرجەم داستان و چاڵاکییە حزبی و پارتیزانیه‌كانی لێژنه‌ ناوچەی شەقڵاوەی کردووە.

ساڵی ١٩٨٨ دوای کیمیابارانی دۆڵی بالیسان و گوندی شێخ وەسانان جەبار و خێزانەکەی یه‌كێك ده‌بن له‌ به‌ركه‌وته‌ چه‌كه‌ كیمیاوییه‌كه‌، شه‌هید جەبار هەردوو چاوی لەدەست دەدات، بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌وڵی بردنی بۆ وڵاتی ئێران ده‌ده‌ن، بەڵام ڕێگەی چوونی ئێران دادەخرێت و هەوڵەکەیان بێ سود بووە، بۆیه‌ ده‌یهێننه‌ گوندی قادیانەی سەربە ناحیەی هەریر بۆ چارەسەر کردنی خۆیی و خێزانەکەی له‌لای یه‌كێك له‌ دكتۆره‌كانی ناوچه‌كه‌، بەڵام دوای یەک شەو هێزی ئەمنی شەقڵاوە چواردەوری ماڵەکە دەدەن و شه‌هید جەبار و خێزانەكه‌ی دەستگیر دەکەن، پاش ده‌سگیركردنیان شه‌هید جه‌بار دەگوازنەوە ئەمنی هەولێر و دوای دوو ڕۆژ خێزانەکەی بە جەستەیەکی ئەشکەنجە دراو لە نزیک ناحیەی خەلیفان دەدۆزرێتەوە، بەڵام تا ئێستاش جەبار بێ سەروشوێنە و هیچ سۆراغێکی نیە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر