وریا ساعاتی

وریا محه‌مه‌د ڕه‌ئوف، ناسراو به‌ وریا ساعاتی، ساڵی ١٩٧٦ له‌ كۆنفرانسی برلین بووەته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧٧ له‌ به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی بێداوی سه‌ركردایه‌تی كاتی بووە‌...


وریا محه‌مه‌د ڕه‌ئوف، ناسراو به‌ وریا ساعاتی، ساڵی ١٩٧٦ له‌ كۆنفرانسی بەرلین بووەته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧٩ و له‌ کۆنگرەی نۆیه‌مدا ڕیزه‌كانی پارتی بەجێهێشتووە، ساڵی ١٩٨١ و له‌ دامه‌زراندنی حزبی پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان بووه‌ ئەندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی، ساڵی ١٩٩٣ په‌یوه‌ندی بە یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستانەوە كردووه‌.


ژیاننامه‌

وریا محه‌مه‌د ڕه‌ئوف له‌ سلێمانی لەدایکبووه‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی له‌‌ و‌ڵاتی ئێران كردووه‌ و ساڵی ١٩٧٦ چووه‌ته‌‌ ئه‌وروپا. شاره‌زای زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانییه‌.


خه‌باتنامه‌

وریا محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ساڵی ١٩٧٤ له‌دوای تێكچوونی بارودۆخی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیست په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوولەوە كردووه و ‌ساڵی ١٩٧٦ له‌ کۆنفرانسی به‌رلینی پارتی دیموكراتی كوردستان ١٩٧٦ به‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٧ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دیمه‌شق كاری كردووه‌م له‌ ساڵی ١٩٧٧ به‌شداری لە كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی بێداوی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و سه‌ر له‌ نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كان كردووه‌‌، ساڵی ١٩٧٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ نێوان ئاواره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه‌.

ساڵی ١٩٧٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ و هەمان ساڵ له‌ ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان جودابووەتەوە‌، ساڵی ١٩٨١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٩٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌.


سه‌رچاوه‌كان:

  1. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان  
  2. علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الأشتراكي في العراق، الجزء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م).
  3. حبیب محمد كریم، تاریخ الحزب الدیمقرطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
  4. حسن لطیف الزبیدي، موسوعة الأحزاب العراقیة، (بیروت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ـ ٢٠٠٧م)، ص ٣٤١.
  5. ڕێكار ئه‌حمه‌د، یه‌كگرتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی به‌هه‌ست ـ ٢٠١٦ز).
  6. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئینسكلۆپیدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ ئه‌كادیمیای هۆشیاری و پێگه‌یاندنی كادیران ـ چاپخانه‌ی حمدی ـ ٢٠١٦ز).
  7. محمد ملا قادر، ساڵێك له‌ شێخ وه‌سانان و یاداشته‌كانی ڕۆژانی ئاواره‌یی له‌ ئێران، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٦ز).
  8. محه‌مه‌د مه‌لا قادر، سه‌ربورده‌ی نه‌مران، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٤ز).
  9. هاشم رمضان، المحترقون الكورد، الجزء الأول، (أربیل مطبعة الحاج هاشم ـ ٢٠٠٥م).

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر