یاساناس و سیاسەتمەدار مەحمود هاشم ئه‌لیاس سلۆ، ناسراو به مه‌حمود ئێزیدی، کوڕی شەهید مه‌حمود ئێزدییه، ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ و لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠١٧ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی بیستی شێخان.
ژیاننامه
مەحمود ئێزیدی ساڵی ١٩٧٠ لە شارەدێی (باعەدرێ – شێخان) سەر بە پارێزگای دهۆک له‌دایكبووە. ساڵی ٢٠١٠ به‌كالۆریۆسی یاسای له زانكۆی دهۆك وه‌رگرتووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بییه.
خه‌باتنامه
مەحمود ئێزیدی ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاواره‌ی ئێران بووه و ساڵی ١٩٧٦ گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان و له‌وێ له‌لایه‌ن ڕژێمی بەعس بۆ باشووری عێراق دوور خراوه‌ته‌وه و ساڵی ١٩٧٨ گەڕاوەتەوە دهۆک.
ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٩١ له هێزی شێخان په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه ساڵی ١٩٩٢ بەشداری لە خولێکی ڕۆشنبیری کردووە لە بارەگای لقی یەک لە دهۆک بۆ ماوەی دوو مانگ، ساڵی ١٩٩٨ بەشداری لە خولی یازدەیەمینی پەیمانگای کادیران کردووە لە شاری هەولێر.
نوێنەری کۆنگرەکانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
لە ماوەی کارکردنیدا لە نێو ڕیزەکانی پارتی ئەم ئەرک و بەرپرسیاریەتییانەی وەرگرتووە: به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی باتێل ٢٠٠٠، به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌بات ٢٠٠٢، به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی شنگال و سنونێ ٢٠٠٣، كارگێڕی لێژنه‌ی لقی بیستی شێخان ٢٠٠٦، بەرپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئه‌لقوش ٢٠٠٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان، جێگری به‌رپرسی ده‌سته‌ی چاودێری و پشكنین ٢٠١١، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی بیستی شێخان ٢٠١٧.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.