ژیاننامه
حەیدەر محەمەدئەمین، ساڵی ١٩٢٧ له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، ساڵی ١٩٤٦ تاقیكردنه‌وه‌ی دوا قۆناغی ئاماده‌یی له به‌ندیخانه داوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٤٨ له به‌شی ئینگلیزی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی به‌غدا وه‌رگیراوه و ساڵی ١٩٥٣ به‌كالۆریۆسی له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی به‌غدا له به‌شی زمانی ئینگلیزی وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٥٣ له‌به‌ر خه‌باتی كوردایه‌تی مافی دامه‌زراندنی پێنه‌دراوه و بۆ په‌یداكردنی بژێوی له كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی شاری به‌غدا كاری كردووه، ساڵی ١٩٥٧ به مامۆستا له قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی حیله دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٥٨ له‌دوای نه‌مانی ڕژێمی شانشینی عێراق گواستراوه‌ته په‌روه‌رده‌ی شاری هه‌ولێر و به كاری مامۆستایه‌تی خه‌ریك بووه، ساڵی ١٩٥٨ مامۆستای وانه‌ی ئینگلیزی خانه‌ی مامۆستایانی سه‌ره‌تایی هه‌ولێر بووه.
له ١٦ی كانونی دووه‌می ١٩٦٠ به وه‌ستانی دڵ له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه، له ٢٢ی كانونی دووه‌می ١٩٦٠ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌واڵی كۆچی دوایی بڵاو كرد‌ووه‌ته‌وه، سكرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان و لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای مامۆستایانی كوردستان پرسه‌یان ئاراسته‌ی خێزانه‌كه‌یان كردووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٤٢ به‌شداری خۆپیشاندانی به‌ر ده‌رگای پارێزگای هه‌ولێری كردووه به مه‌به‌ستی ئازادكردنی پارێزه‌ر عەونی یوسف ئەحمەد (١٩٠٨ـ ١٩٨٨) و دكتۆر جەعفەر محەمەد کەریم (١٩١٠ـ٢٠٠٠) ناسراو به دکتۆر جەعفەر فه‌یلی و حه‌سه‌ن ته‌ها عه‌بدولعه‌زیز (١٩١٥ـ١٩٩٩) ناسراو به حه‌سه‌ن كه‌تانی كه له‌به‌ر خه‌باتی كوردایه‌تی له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر به‌ندكرابوون، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٨ به‌ندكراوه و تاقیكردنه‌وه‌ی دواقۆناغی ئاماده‌یی له به‌ندیخانه‌ی داوه و سه‌ركه‌وتووه، ساڵی ١٩٤٨ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی گشتی عێراق (كۆنگره‌ی شێران) بووه، ساڵی ١٩٤٨ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی گشتی عێراق (كۆنگره‌ی شێران) بووه، ساڵی ١٩٤٩ له‌سه‌ر چالاكی ڕامیاری به‌ندكراوه، ساڵی ١٩٥٣ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٣ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستاندا به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ڵبژێردراوه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م به سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٥٣ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٩ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سه‌ر به لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٥٩ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق بووه، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق له شاری به‌غدا بووه، له ١٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٩ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق له باره‌گای ڕۆژنامه‌ی خه‌بات له شاری هه‌ولێر به بۆنه‌ی چاكبوونه‌وه و ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه‌ی زه‌عیم ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤ـ١٩٦٣) كه له هه‌وڵێكی تیرۆری حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیست و چاكبوونه‌وه‌ی وتاری بۆ جه‌ماوه‌ی خوێندووه، له ڕۆژانی ١٥تا ١٧ی ئابی ١٩٦٠ نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر له كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كورد (كۆنگره‌ی دووه‌می شه‌قڵاوه) بووه، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی پێنجه‌م هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٠ سكرتێری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئاماده‌كردنی : سه‌ڵاح ڕەشید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتیه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٤٠، ٦٥.
-
سعدي یوسف، ذكری المناضل حیدر محمد امین المرشح للجنة المركزیة للپارتي، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٣٧، أربیل، الجمعة، ١٣ آب ١٩٩٩م، ص ٧.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی (١٩٥٨ ـ ١٩٦٣) لێكۆڵینه‌ویه‌كه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ١٨٦.
-
جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ٤١، ٤١٧ ـ ٤١٨، ٥١٣.
-
مام جه‌لال، خه‌بات له‌چی یه‌وه‌هات و چۆن بوو به ئۆرگانی پارتی؟ وچۆن به‌رێوه ده‌چوو؟، گۆڤاری خاك، ژماره ٥٥، ساڵی پێنجه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٢ز، ل ٥.
-
مام جه‌لال، ساڵی كۆنگره‌ی خوێندكاران، به‌شی پێنجه‌م، گۆڤاری خاك، ژماره ١٤، ساڵی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ی ئابی ١٩٩٨ز، ل ل ٦، ٨.
-
الاستاذ حیدر محمد أمین في ذمة الخلود، جریدة خه‌بات (النضال)، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكردستاني، العدد ٤١٣، السنة الثانیة، بغداد، الأثنین، ٢٣ كانون الثاني ١٩٦١م، ص ٢.
-
ذكری المناضل حیدر محمدامین المرشح للجنة المركزیة للپارتي، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٩٣٧، أربیل، الجمعة، ١٣ آب ١٩٩٩م، ص ٧.
-
سامان كه‌ریم مه‌حموود، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ١٩٥٣ ـ ١٩٧٥، (كه‌ركوك ـ كۆمه‌ڵه‌ی ڕووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ٣٤، ٥٨.
-
سیروان عثمان، مێژووێكی پرشنگدار و كاروانێكی نه‌پساوه، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ٢٠١٤ز)، ل ٤١.
-
صدیق جه‌لی زاده، چه‌ن وشه‌یه‌كی ئه‌مه‌ك و وه‌فاداری بۆ گیانی پاكی خوالێخۆشبو حید محمد امین، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٩٢٢، هه‌ولێر، شه‌مه، ١٦ی نیسانی ١٩٩٤ز، ل ٤.
-
عبدالستار طاهر شریف، تاریخ الحزب الثوري الكردستاني، الطبعة الثانیة، (بغداد ـ منشورات الثوري ـ ١٩٧٩م)، ص ١٤٢.
-
عرفان عه‌زیز عه‌زیز، كۆنگره و كۆنفڕانسه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، (هه‌ولێر ـ پڕۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ١٨.
-
كۆچی دوایی ماموستا حیدر محمد امین، رۆژی نوێ، ژماره ١١، ساڵی یه‌كه‌م، سله‌یمانی، چاپخانه‌ی كامه‌ران، شباط ١٩٦٠ز، ل ١٠٠.
-
کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژماره سێ، ساڵی یه‌كه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی كامه‌ران، حوزه‌یرانی ١٩٦٠ز، ل ٥٦.
-
كۆنگره‌ی دووه‌می ناوخۆیی مامۆستایانی كورد له شه‌قڵاوه، (سلیمانی ـ نه‌قابه‌ی مامۆستایانی لقی سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ژین ـ ١٩٦٠ز)، ل ١٠٩.
-
له دیدارێكی تایبه‌تدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی ورده‌كاری دامه‌زراندنی (ی.ق.ك) ده‌خاته ڕوو، گۆڤاری خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره ١٠٩، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ڕۆكسانا، حوزه‌یرانی ٢٠١٢ز، ل ٩.
-
مام جلال، مناضل ذو خصال حمیدة وسجایا انسانیة وصفات نادرة وخلق رفیع، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد ٣٨٤، السنة الثامنة، السلیمانیة، الجمعة، ٥ آب ٢٠٠٠م، ص ٣.
-
مام جلال، لمناسبة مرور ٤٦ عاما علی تأسیس اتحاد طلبة كردستان، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد ٣٠٦، السنة السابعة، السلیمانیة، الجمعة، ١٩ شباط ١٩٩٩م، ص ٥.
-
ناوی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی دووه‌می ناوخۆیی مامۆستایانی كورد له شه‌قلاوه، گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٨٤، ساڵی حه‌وته‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، چوارشه‌مه، ٣١ی ئابی ١٩٦٠ز، ل ١٩.
-
ناوی ئه‌و ماموستایانه‌ی كه له كونگره‌ی دووهه‌می ماموستایانی كوردا به‌شدار بوون له شه‌قڵاوه له ١٥ ـ ١٧ی ئاب ـ ١٩٦٠، ڕۆژنامه‌ی ده‌نگی كورد، ژماره ١٩، ساڵی یه‌كه‌م، به‌غدا، چاپخانه‌ی مهاباد، دووشه‌مه، ٢٢ی ئابی ١٩٦٠ز، ل ٣.
-
نه‌وزاد فوئاد ڕەشید، چه‌پكه گوڵێك له مێژووی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ـ یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ـ چاپخانه‌ی وڵات ـ ٢٠١٨ز)، ل ١٤.