ژیاننامه
عه‌بدولحسێن عه‌لی عه‌لوش، ناسراو به عەبدولحسێن فەیلی، ساڵی ١٩٣٢ له شاری به‌غدا له‌دایك بووه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی بازرگانی كوردی فه‌یلی شاری به‌غدا په‌روه‌رده بووه و خۆیشی هه‌ر به كاری بازرگانییه‌وه خه‌ریك بووه، یه‌كێك بووه له خێرخوازه‌كانی كورد له شاری به‌غدا بۆ هاوكاری هه‌ژار و لێقه‌وماوانی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌یی بووه، ساڵی ١٩٥٥ ده‌ستی داوه‌ته هاوكاری دارایی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی فه‌یلی له شاری به‌غدای بۆ وه‌رگرتنی قوتابیانی خێزانه هه‌ژاره‌كانی كورد، ساڵی ١٩٦٤ له به‌ر پشتگیریکردنی گرووپی مه‌كته‌بی سیاسی، ڕووی له شانشینی ئێران كردووه و له‌وێ وه‌ك په‌نابه‌ر ژیانی به‌سه‌ر بردووه، ساڵی ١٩٧٩ به سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران ڕووی له كۆماری عێراق كردووه‌ته‌وه، ساڵی ٢٠١٥ له كۆماری ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كردووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٣ له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان خه‌باتی كردووه، ساڵی ١٩٥٣ یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق و دکتۆر جەعفەر محەمەد کەریم (١٩١٠-٢٠٠٠) ناسراو به دكتۆر جه‌عفه‌ر فه‌یلی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق له شاری تاران به‌ڕێوه بردووه، له ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٥٨ به نوێنه‌رایه‌تی بازرگانانی فه‌یلی شاری به‌غدا ئه‌ندامی شاندی پێشوازیكاران له سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) بووه له فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌نای شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٥٨ ئه‌ندامی لێژنه‌ی پێنج كه‌سی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردان بووه له شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدای پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق له شاری به‌غدا بووه، له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ٨ شوباتی ١٩٦٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی په‌نجا كه‌سی پشتگیریكاری دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قۆناغی كاری ئاشكرا بووه، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی پێنجه‌م هه‌ڵبژێردراوه، له ٣٠ی ته‌موزی ١٩٦١ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی عێراقه‌وه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری به‌غدا له دژی فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤ـ١٩٦٣) كه باس له پێشێلی مافه ده‌ستووری و ڕامیارییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له سنووری كۆماری عێراق ده‌كات، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ساڵی ١٩٦١ به‌رپرسی هێڵی نهێنی سه‌ربازی و پۆلیسی عێراقی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بووه، ساڵی ١٩٦١ له ده‌ستپێكی شۆڕشی ئەیلوول سه‌رپه‌رشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری چاپخانه‌ی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری به‌غدا بووه، له ساڵی ١٩٦٣ ئه‌ندامی لق له لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٦٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی کۆیە (کۆنگرەی یه‌كه‌می گه‌ل) بووه، له ٣٠ی ئاداری ١٩٦٣ ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ دانوستاندن له‌سه‌ر مافی كورد بووه.
ساڵی ١٩٦٣ ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گه‌یاندنی نامه‌ی سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) به ئایه‌توڵای مه‌زن عه‌بدولموحسین حه‌كیم (١٨٨٩ـ١٩٧٠) له شارۆچكه‌ی كوفه بووه، له ١٩٦٣ له كاتی دانوستاندا كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باشووری كوردستان له شاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن سوپاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقه‌وه به‌ند كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، ساڵی ١٩٦٣ له به‌ندیخانه‌ی حیله به‌ند كراوه، له ١٤ی شوباتی ١٩٦٤ له دوای دانوستاندنی نێوان سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و حكومه‌تی عه‌بدولسه‌لام محه‌مه‌د عارف (١٩٢١ـ١٩٦٦) له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا ئازاد كراوه، ساڵی ١٩٦٤ له كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ماوه‌تدا له‌لایه‌ن باڵی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه سه‌ركۆنه كراوه ئه‌مه‌ش له تۆڵه‌ی بیروڕاكانی بووه له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می گه‌لدا كه دژ به بیر و بۆچوونه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی بوو سه‌باره‌ت به دژایه‌تییان بۆ سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) و به‌م هۆیه‌وه په‌راوێز خراوه، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموكراتی كوردستان ه‌وه له ڕیزه‌كانی پارتی دوورخراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٦٥ به فه‌رمانبه‌ر له ئێزگه‌ی ڕادیۆ كرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
اقدم طباعي خه‌بات یتذكر، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٧١، أربیل، الجمعة، ١٤ نیسان ٢٠٠٠م، ص ١٣.
-
ابراهیم فرهمندنیا، نسل كشی كردها از دیدگاه حقوق بین الملل، (مریوان ـ انتشارات ئه‌وین ـ ١٣٩٦ ھ . ش)، ص ص ٢٤ ـ ٢٧.
-
زكي جعفر الفیلي العلوي، تاریخ الكرد الفیلییون وآفاق المستقبل، (بیروت ـ مؤسسة البلاغ للطباعة والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٠م)، ص ٥٢٢.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٨٧، ١١٤، ١٥٨.
-
محمد سعید الطریحي، الشیعة الأكراد ماضیهم وحاضرهم، (دمشق ـ دار نینوی للدراسات والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٣م)، ص ٦١٢.
-
خه‌ڵه‌ف غه‌فور، ده‌فری زێڕین، به‌رگی یه‌كه‌م، (كه‌ركوك ـ كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١١ز)، ل ل ٢١ ـ ٢٢.
-
ابراهیم فرهمندنیا، نسل كشی كردها از دیدگاه حقوق بین الملل، (مریوان ـ انتشارات ئه‌وین ـ ١٣٩٦ ھ . ش)، ص ص ٢٤ ـ ٢٧.
-
دره‌خشان شێخ جه‌لال حهفیدزاد، كورته‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ئافره‌تانی كوردستان و هه‌ندێ له بیره‌وه‌رییه‌كانم، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٠ز)، ل ١٥٧.
-
زكي جعفر الفیلي العلوي، تاریخ الكرد الفیلییون وآفاق المستقبل، (بیروت ـ مؤسسة البلاغ للطباعة والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٠م)، ص ٥٢٢.
-
شكیب عقراوي، سنوات المحنة في كوردستان أهم الحوادث السیاسیة و العسكریة في كوردستان و العراق من ١٩٥٨ الی ١٩٨٠، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة منارة ـ ٢٠٠٧م)، ص ١٥٣.
-
صبحي عبد الحمید، العراق في سنوات ١٩٦٠ ـ ١٩٦٩، (دمشق ـ دار بابل للدراسات و الاعلام ـ ٢٠٠٩م)، ص ٦١.
-
روژین چلبی منیر، زاخۆ ١٤ی تیرمه‌ها ١٩٥٨ ـ ٦ی ئادارا ١٩٧٥، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٢٠٥ ـ ٢٠٦.
-
علي حسین جعفر، عگد الأكراد .. أوراق من الذاكرة، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد ٤٩٩، السنة الحادیة عشرة، السلیمانیة، الجمعة، ١٥ تشرین الثاني ٢٠٠٢م، ص ١٦.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة و حزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٣١٨، ٣٣٥.
-
فایز الخفاجي، الرصاص السیاسي في العراق، الجز‌ء الثاني، (بغداد ـ دار قنادیل للنشر و التوزیع ـ ٢٠١٨م)، ص ٦٨.
-
کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژماره سێ، ساڵی یه‌كه‌م، به‌غدا، حوزه‌یرانی ١٩٦٠ز، ل ٥٦.
-
محمود الدرة، القضیة الكردیة والقومیة العربیة في معركة العراق، (بیروت ـ منشورات دار الطلیعة ـ ١٩٦٣م)، ص ١٨١.
-
ملا مصطفی البارزاني و رفاقه یقدمون اخبارا الی سیادة وزیر الداخلیة عن تأسیس الحزب، جریدة خه‌بات (النضال)، العدد ١٤١، بغداد، مطبعة الرأي العام، الأحد، ٩ كانون الثاني ١٩٦٠م، ص ص ١، ٨.
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
یانه‌ی سه‌ركه‌وتن له به‌غدا، گۆڤاری هیوا، یانه‌ی سه‌ركه‌وتن، ژماره ٤، ساڵی دووه‌م، به‌غدا، چاپخانه‌ی نه‌جاح، تشرینی یه‌كه‌م ١٩٥٨ز، ل ٩١.
-
یدالله كریم، ثورة أیلول ١٩٦١ انطلاقة حقیقیة نحو التحرر، جریدة التآخي، دار التآخي للطباعة والنشر، العدد ٤٥٨١، الدورة الثالثة، الأثنین، ١٩ أیلول ٢٠٠٥م، ص ٣.
-
یدالله كریم، ثورة أیلول التحرریة .. وقائع ودلالات، جریدة التآخي، العدد ٤٣٠٩، بغداد، الأحد، ١٢ أیلول ٢٠٠٤م، ص ٣.