ژیاننامە
سەلیم ئەسعەد خۆشەوی، ساڵی ١٩٤٣ له گوندی بیراكه‌پرای سه‌ر به قەزای ئاکرێ له‌دایك بووه کە ئەو کات بنەماڵەیان لەژێر نیشتەجێ کردنی زۆرەملێ بووینە، دەرچووی قۆناغی سێی ناوه‌ندییە، لە ساڵی ١٩٤٧ دوای ڕووخانی کۆمار دوورخراوە بۆ تەلەعفەر و ڕوومادی و ساڵی ١٩٥٤ گەڕاوەتە بارزان، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی ئێران و له شاری كه‌ره‌ج نیشته‌جێ بووه، بێجگه له‌زمانی دایك زمانی فارسیشی ده‌زانێت.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول كردووه، هه‌ر له‌ده‌سپێكی په‌یوه‌ندیكردنی تاوه‌كوو ساڵی ١٩٦٤ پاسه‌وانی تایبه‌تی مەلا مستەفا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٤ بۆته فه‌رمانده‌ی هێزی ئامێدی، له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئەیلوول له‌چه‌ندین شه‌ڕی به‌رگری به‌شداری كردووه، له‌وانه ساڵی ١٩٦١ز به‌شداری شه‌ڕی زاوێته - جۆم جیهان له نێوان زاخۆ دهۆك بووه، ساڵی ١٩٦٢ز شه‌ڕه‌كانی سیده‌كان و باڵه‌كایه‌تی و ده‌شتی دیانا و دۆڵه ڕه‌قه و چیای سه‌فین و ده‌ڤه‌ره جیاجیاكانی شاری سلێمانی و ساڵی ١٩٧٤ز شه‌ڕی گه‌لی دهۆكی كردووه.
ساڵی ١٩٦١ له شه‌ڕی زاوێته به هۆی ساچمه‌ی تفه‌نگ بریندار بووه، ساڵی ١٩٦٩ پله‌ی ئه‌ندامی لێژنه ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ربه لقی ١ وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ٦ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه و لە هەمان ساڵ کراوەتە ئامرهێزی ئامێدی، ساڵی ١٩٧٠ دوای ڕێككه‌وتنامه‌ی ١١ی ئادار به پله‌ی نه‌قیب له فڕۆكه‌خانه‌ی بامه‌ڕنێ بۆته فه‌رمانده‌ی فه‌وجی ٣ی پاسه‌وانی سنوور.
ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان كردووه و له زێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان فه‌رمانده‌ی هێزی خه‌بات بووه، ساڵی ١٩٧٩ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ٩ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٩١ به‌شداری ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانی كردووه، ساڵی ٢٠١٠ ئه‌ندامی کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌ش میدالیای بارزانی نه‌مری له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی پێ به‌خشراوه. ئێستاش ئەندامی لێژنەی باڵای ناوچه‌ی بارزانه.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان