ژیاننامە
ساڵی ١٩٢٨ له گوندی كانیەدێر سه‌ر به ناحیه‌ی گۆڕه‌توو له قه‌زای مێرگه‌سۆر له پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه، لە یه‌كێتی سۆڤیەت خوێندوویه‌تی له ١٥ی شوباتی ١٩٥٤ له زانكۆی تاشقه‌ند وه‌رگیراوە، له ٢٩ی ئاداری ١٩٥٩ توانیویەتى بڕوانامه‌ی دیپلۆم وه‌ربگرێت. دواى گەڕانەوەى لە یەکێتى سۆڤیەت، ساڵی ١٩٥٩ چاودێری كشتوكاڵی بووه له فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی و كه‌ركووك، شاره‌زایی له هەردوو زمانى كوردی و ڕوسی هه‌بووە، له ١٨ی نیسانی ٢٠٠٧ كۆچی دوایی كردووه و له گوندی كانیەدێر به‌خاك سپێردراوه.
خەباتنامە
له ڕێكه‌وتی ٢١ی حوزه‌یرانی ١٩٣٢ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاواره‌ی كۆماری توركیا بووه، دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٥ ڕووی کردووەتە ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له هێزی بارزانى سه‌ر به سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان له مه‌هاباد بووەتە پێشمەرگە و له شه‌ڕه‌كانی به‌ره‌ی سه‌قز له كۆماری دیموكراتی كوردستان به‌شداری كردووه.
له ١٩ی نیسانی ١٩٤٧ بڕیاری داوه كه له ژێر فه‌رمانده‌یی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی له به‌رخودان به‌رده‌وام بێت، لە ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ و پاش کۆبوونەوەی فراوانی گوندی درێ و بڕیاری ڕۆیشتن بۆ یەکێتی سۆڤیەت لەگەڵ هێزەکە دەڕوات، له ١٨ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له ڕووباری ئاراس كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئێران لەگەڵ یه‌كێتی سۆڤیەت په‌ڕیوه‌ته‌وه، له ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی بۆ ماوه‌ی چل ڕۆژ له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ر ئاواڵه‌ی ساكه‌ده‌شت له نه‌خچه‌وان كۆماری سۆڤیەتی ئازه‌ربایجان دانران كه به ته‌لی دڕكاوی ده‌وره درابوون و له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كان پاسه‌وانییان لێده‌كرا و وه‌كو دیلی شه‌ڕ له ڕووی خۆراك و پۆشاك و هاتووچۆ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵیان ده‌كرا، دواتر له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤیەت كوده‌كرێن و به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئاغدام، لاچین و ئایولاخ له كۆماری ئازه‌ربایجان دابه‌شكراون، له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئۆردوگای باكۆ له كۆماری سۆڤیەتی ئازه‌ربایجان و له ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ مه‌شقی سه‌ربازییان پێكراوه و جلی سه‌ربازییان پێدراوه و ڕۆژانه هه‌شت كاتژمێر بۆ مه‌شقی سه‌ربازی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رانی كۆماری سۆڤیەتی ئازه‌ربایجان و چوار كاتژمێر بۆ خوێندن و نووسینی كوردی بووه كه له‌لایه‌ن په‌نابه‌ره خوێنده‌واره‌كان فێر ده‌كران، له ٢٩ی ئابی ١٩٤٨ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی له كۆماری سۆڤیەتی ئازه‌ربایجان گواستراوه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای چرچوك نزیك تاشكه‌ند پایته‌ختی كۆماری سۆڤیەتی ئۆزبه‌كستان و هه‌ر له‌وێش به‌رده‌وامییان به مه‌شقی سه‌ربازی داوه، مانگی ئاداری ١٩٤٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به شێوه‌ی ده‌سته و تاخم به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌سه‌ر گونده هه‌ره‌وه‌زیه‌كان دابه‌ش كران و له‌ناو كێڵگه‌ی كۆلخۆزه‌كان كاریان ده‌كرد، ناوبراو لە تشرینی دووه‌می ١٩٥١ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڤریڤیسكی لە یه‌كێتی سۆڤیەت، له ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به گه‌شتی گرۆزیا له ڕێ به‌نده‌ری به‌سره له باشووری كۆماری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، ساڵی ١٩٦١ به‌شداری شۆڕشی ئەیلوولی كردووه و له چەند شه‌ڕێکدا به‌شدار بووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوو ده‌كاته شانشینی ئێران، ساڵی ١٩٨٤ به‌شداری شۆڕشی گوڵانی كردووه و له شه‌ڕه‌كانی به‌شدار بووه، ساڵی ٢٠٠٣ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
سه‌رچاوه‌كان:
-
حه‌مید گه‌ردی، پوخته‌ی مێژوونامه، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده - ٢٠٠٤ز).
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات - ٢٠١٣ز).
-
عمر فاروقی، سردار دانا زندگی و مبارزات مرحوم ملا مصطفی بارزانی، چاپ دوم، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وزارت آموزش و پرورش - ٢٠٠٢ز).
-
عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا حه‌بیب ئه‌بوبه‌كر، عه‌شیره‌تی بارزان له نێوان ١٩٣١ - ١٩٩١، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری - ٢٠٠١ز).
-
عه‌بدولڵا غه‌فور، فه‌رهه‌نگی جوگرافیای هه‌ولێر، (هه‌ولێر - بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی - چاپخانه‌ی حاجی هاشم - ٢٠١٥ز).
-
كاروان محه‌مه‌د مه‌جید، بارزانییه‌كان له مه‌هاباده‌وه بۆ سۆڤیەت، چاپی یه‌كه‌م، (سلێمانی - چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند - ٢٠١١ز).
-
گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٥٤، ساڵی شه‌شه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، هه‌ینی، ١٥ نیسانی ١٩٥٩.
-
له یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤیەت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز).
-
لیث عبدالمحسن جواد الزبیدي، ثورة ١٤ تموز ١٩٥٨ في العراق، (بغداد - دارالرشید للنشر - ١٩٧٩م).
-
مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانه‌ی خه‌بات - ١٩٩٨ز).
-
ناجی طه به‌رواری، هه‌ڤچه‌په‌رێ بارزانیێ نه‌مر عه‌زیز قازی بیرهاتنێت خوڤه دگێریت، پشكا سیێ، گۆڤاری مه‌تین، لقێ ئێكێ پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو، هه‌ژمار ٤٩، خولا سیێ، دهۆك، چاپخانا هاوار، شوات ١٩٩٦ز.
-
نه‌جه‌ف قولی پسیان، له مهابادی خوێناوییه‌وه هه‌تا لێواره‌كانی ئاراس، و. شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، چاپی یه‌كه‌م، (پیرمام - یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان - ١٩٩٦ز).
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.