خالید مەحمود شێخۆ سڵێمان

خالید مەحمود شێخۆ سڵێمان، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی شێخان ناحیەى مەزنێ قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.


خالید مەحمود شێخۆ سڵێمان، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی شێخان ناحیەى مەزنێ قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەی ئێران بووە و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە، خێزاندارە. ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕینى کردووە.

ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەو لەگەڵ حەمید ئەفەندی بۆتە پێشمەرگە. لەگەڵ مەفرەزەی حەمید خەلانی گەڕاوەتەوە دەڤەری خەلان، لێلۆک، مێرگەسوور و سیدەکان بەشداریی لە شەڕەکاندا کردووە. ساڵى ١٩٧٩ لەشەڕى کانییەڕەش بریندار بووە.

ساڵی ١٩٨٠ سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی عێراق- ئێران، لەگەڵ دکتۆر سەعید ئەحمەد و حەسۆ کانیەلنجی چووەتە ناوچەی هێزی بارزان لە حەیات و دەشتی بەرازگر و دواتر لەگەڵ ئیدریس بارزانی و شێخ محەمەد خالید لە ناوچەی کەتینە جێگیر بووە. لەگەڵ مەفرەزە ٦٣ پێشمەرگەیەکەى باوکى بەشداریی شەڕی مێرگەسوور و شەڕی خواکوڕکی کردووە.

ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ باوکی و هێزێکى پێشمەرگە گەڕاوەتەوە بۆ گەلی ڕەش لە ناوچەی برادۆست و بۆ ماوەی شەش مانگ سەرقاڵی کاری ڕێکخستنی نهێنی و کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری بووە لەسەر هێزەکانی دوژمن.

ساڵی ١٩٩١ پێش دەستپێکردنی ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە ناوچەی سۆران. دوای شەڕی کۆڕێ، سەرلەنوێ لەگەڵ حەمید ئەفەندی خزمەتی کردووە و پاشان لە سەربازگەی بادلیان لە دیانا جێگیر بووە، دواتر گوارزاوەتەوە فەرماندەیی بارزان و بۆتە بەرپرسی هەواڵگریی فەرماندەیی بارزان بە پلەی عەقید، دواتر بۆتە ئەندامى فەرماندەیی بارزان و جێگرى فەرماندەی فەراماندەیی بارزان. بەشدارى شەڕەکانى بەرگرییکردنى لە حکومەتى هەرێم کردووە و ساڵى ١٩٩٦ لە سنوورى کەسنەزان لە شەڕى ناوخۆ بریندار بووە.

لە ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، لە کۆنگرەی ١٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى کە بە کورد و کوردستانی کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر