حەمید حەیدەر ئەرگوشی

حەمیـد حەیـدەر ئەحمەد، ناسراو بە (حەمید ئەرگۆشى)، لە دایک بووی گوندى ئەرگۆشى ناحیەى شێروان مەزنە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پـارتی دیمـوکراتی کوردسـتان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


حەمیـد ئەرگۆشـی، سـاڵی ١٩٤٥ لەگونـدی  ئەرگـوش ناحیەى شێروان مەزن لە قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایـک بـووە، خێزاندارە، خویندەوارى هەیە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، سەرەتا لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە، پاشان گوازراوەتەوە شارى سیرجان لە پارێزگاى کرمان، دواى ڕووخانى ڕژێمى شایی ئێران گەڕاوەتەوە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان و لەشارى سۆران نیشتەجێ بووە. 

ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پـارتی دیمـوکراتی کوردسـتان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى شەڕەکانى دەڤەرى بادینان و چیاى زۆزک و سەرتیز و گەروى عومەرئاغا و گۆڕەزى کردووە.  بەشدارى چەندی چالاکى هێزى پێشمەرگەى کرددوە، لەوانە چەککردنى بنکەکانى پۆلیس لە گوندى ئەرگۆش و زێتێ و شێروان مەزن. لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانى چووەتە دەڤەرى بادینان، ماوەى پێنج ساڵ لەگەڵ عیسا سوار و ئەسعەد خۆشەوى لەوێ ماوەتەوە. دواتر چوەتە لاى عەلی خەلیل، بەڵام دووبارە گەڕاوەتەوە لاى ئەسعەد خۆشەوى. ساڵى ١٩٧٥ بەرى نسکۆى شۆڕش لەگەڵ ٤٥ پێشمەرگەى تر بەشدارى خولى ئەفسەرى فەرماندەیی هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولى کردووە. ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بەشدارى چالاکییە پارتیزانییەکان و شەڕەکانى دژى سوپای عێراق کردووە.

ساڵى ١٩٧٩ دواى ڕوخانى ڕژێمى شاى ئێران، بە فەرمانى ئیدریس بارزانى حەمید حەیدەر ئەرگۆشی کراوەتە بەرپرسی کارووبارى پەنابەران لە پارێزگاى کرمان، کە نزیکەى ١٧٠٠ ماڵى پەنابەرى خەڵکى باشوورى کوردستانى لێ بووە، لە مانگى ئابى ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و لە گوندى نۆوە لە نزیک هەڵەج لە شارى ورمێ چووەتە دیدەنى سەرۆک مەسعود بارزانى و کراوەتە فەرماندەی ٥٠ پێشمەرگە.

ساڵى ١٩٨١ لەگەڵ عەریف دەروێش سندى و سەنعان سلۆرى و سەفەت شیوى و باقى جبرائیل مێرۆزى و ٢٦٠ پێشمەرگە بە فەرماندەیی ڕەئیس عەبدوڵا، لەگەڵ ملازم یونس ڕۆژبەیانى و ئازاد قەرەداغى چووەتە دەفەرى پردی زەهاو و دواتر لەگەڵ هێزەکانى نادر هەورامى یەکیان گرتووە و چەندی چالاکى پارتیزانیان ئەنجام داوە.

حەمید ئەرگۆشی دواى ڕاپەڕین بەردوام بووە لە ئەرکى پێشمەرگایەتى و بەشدارى شەڕەکانى بەرگریکردن لەسەروەرى یاسا کردووە، لە فەرماندەیی بارزان بەرپرسی بەشى دارایی بووە، لە ژیانى پێشمەرگایەتی زیاتر لە شەش جار بریندار بووە. 

لە ١٥ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ لە کۆنگرى ١٣ى پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر