جەمال عوسمان کاڕەسوڵ ڕەحمان، ناسراوه به جەمال مورتکە، ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨٦ له شه‌ڕی چغهمیره بریندار بووه، ساڵی ١٩٩٠ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنەی ناوچەی شەقڵاوەی سه‌ر به لێژنەی لقی دوو، ساڵی ١٩٩١ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك به‌شداری له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا كردووه، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠١٣ له خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان بۆته ئه‌ندام په‌رله‌مان.
ژیاننامه
جه‌مال عوسمان كاڕەسوڵ ڕەحمان، ناسراو به جەمال مورتکە، ساڵی ١٩٦٢ له‌گوندی مورتكه‌ی نزیك شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، ساڵی ١٩٦٩ له گوندی مورتكه‌ی گه‌وره چوویته به‌ر خوێندن، قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌گوندی مورتكه خوێندووه، بۆ خوێندنی قۆناغی ناوه‌ندی چۆته قوشته‌په و له‌وێ خوێندنی ته‌واو كردووه، سێ جار بریندار كراوه و سێ براشی به ده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی عێراق شه‌هید كراون به ناوه‌كانی جه‌میل عوسمان، به‌شدار عوسمان و محه‌مه‌د عوسمان، ساڵی ٢٠١٦ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی جیهان له شاری هه‌ولێر وه‌رگرتووه. شاره‌زای زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨٣ به‌شداری شه‌ڕی گوێزانی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له دژی سوپای عێراق كردووه و بریندار بووه، له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه كارگێڕی لێژنەی ناوچەی سەفینی سه‌ر به لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٨٥ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنەی ناوچەی دەشتی هەولێری سه‌ر به لێژنەی لقی دوو، ساڵی ١٩٨٥ به‌شداری شه‌ڕی چیای قه‌ره‌چوخی سه‌ر به سنووری پارێزگای هه‌ولێری دژ به هێزه‌كانی سوپای عێراق كردووه، له ٣٠ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٥ له‌گه‌ڵ ٤٤ قوتابی تر له خولی هه‌شته‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی ڕاژانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌رگیراوه و له ٣ی نیسانی ١٩٨٦ ده‌رچووه، له ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٦ به‌شداری له شه‌ڕی ترپه‌سپیان له نزیك قوشته‌په‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دژ به هێزه‌كانی سوپای عێراق كردووه، ساڵی ١٩٨٦ به‌شداری شه‌ڕی نه‌هله‌ی سه‌ر به پارێزگای دهۆكی دژ به هێزه‌كانی سوپای عێراقی كردووه، ساڵی ١٩٨٦ له شه‌ڕی چغهمیره بریندار بووه، ساڵی ١٩٩٠ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنەی ناوچەی شەقڵاوەی سه‌ر به لێژنەی لقی دوو، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٠دا له ستافی بیست و چواره‌می لێژنەی لقی دوو و له سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی عومەر عوسمان عومەر ناسراو به عومەر مێرگەسۆریدا بۆ جاری یه‌كه‌م به كارگێڕی لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه.
ساڵی ١٩٩١ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك به‌شداری له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا كردووه و له ئازادكردنی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه، شاره‌دێی پیرمام و شاری هه‌ولێر و شاری كه‌ركووكدا له ده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عێراق و كاربه‌ده‌ستانی حزبی به‌عس به‌شداری كردووه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٢دا له ستافی بیست و شه‌شه‌می لێژنەی لقی دوو و له سه‌رده‌می سه‌رپه‌رشتیاری دکتۆر جەرجیس حەسەن بۆ جاری دووه‌م به كارگێڕی لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه‌ته‌وه. له كۆتایی ساڵی ١٩٩٢ له ستافی بیست و شه‌شه‌می لێژنەی لقی دوو و له سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی ئازاد عه‌بدولقادر سه‌عید (١٩٤٧-٢٠٠٠) ناسراو به ئازاد قەرەداغی بۆ جاری سێیه‌م به كارگێڕی لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه‌ته‌وه، له ١ی كانونی دووه‌می ١٩٩٥ ماڵه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یەکێتی تاڵان كراوه و له ١٨ی كانونی دووه‌می ١٩٩٥ له‌م شاره ده‌ركراون، تا كۆتایی ساڵی ١٩٩٩ فه‌رمانده‌ی سوپای دوو له فەرماندەیی لەشکری کوردستان (فەلەک) بووه.
ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، له سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزی ساڵی ٢٠٠٩دا خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ئومێد بووه كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری كوردستانه‌وه به زمانی كوردی له شاری هه‌ولێر چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، له ٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٣ له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان (خولی چواره‌م) هه‌ڵبژێردراوه.
له به‌رهه‌مه‌كانی :
-
چیا خۆی ده‌نووسێته‌وه و نووسینه‌وه‌ی ڕۆژه سه‌خته‌كانی خه‌بات ١٩٨٩ ـ ٢٠٠٨، له سێ به‌رگ له چاپ دراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
انتخاب أعضاء اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤١، السنة الرابعة، أربیل، ٣١ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
-
انتخاب لجنة مركزیة جدیدة مؤلفة من ٣١ عضوا و٩ أعضاء أحتیاط، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، أربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ص ١، ١٥.
-
به‌ڕێز جەمال مورتکە چیرۆكی ڕۆژانی راپه‌ڕین و ڕزگاری هه‌ولێر ده‌گێڕێته‌وه، گۆڤاری گوڵان، ده‌زگای گوڵان، ژماره ٢٦٩، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ٩ی ئاداری ٢٠٠٠ز، ل ل ٢٦ ـ ٢٨.
-
بوار نووره‌دین، كورد و كوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له كتێبی كوردیدا، به‌رگی دووه‌م به‌شی چواره‌م، (تاران ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٦ز)، ل ٥٥.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار، ژماره ١٨٥، ٢٥ی ته‌موزی ١٩٩٠ز، ل ١.
-
پۆڵا خۆشناو، داستانی گوندی ترپه‌سپیان ئێستاش له دڵی نیشتمان په‌روه‌ران هه‌ر به زیندووی ماوه‌ته‌وه، گۆڤاری سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه، ژماره ١٦، دهۆك، چاپخانا هاوار، ٢٠١٨ز، ل ٣.
-
تاڵانكردنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵانچی به‌رده‌وامه، به‌شی یه‌كه‌م، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١١٩، پیرمام، دووشه‌مه، ١٣ی شوباتی ١٩٩٥ز، ل ٧.
-
جه‌مال خه‌زنه‌دار، ئینسكلۆپیدیای ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ١٨٩٨ ـ ٢٠١٠، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ سه‌ندیكای ڕۆژنامه نووسانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١١ز)، ل ٥٢٥.
-
جه‌مال مورتكه، (پێم خۆشه له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن دا بمرم)، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٥٣٤، هه‌ولێر، چوارشه‌مه، ٢٥ی شوباتی ١٩٩٨ز، ل ٨.
-
جەمال مورتکە، چیا خۆی ده‌نووسێته‌وه، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی هێڤی، ٢٠١٢ز)، ل ل ١٨، ٨٥.
-
جەمال مورتکە، چیا خۆی ده‌نووسێته‌وه، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی هێڤی، ٢٠٠٨ز)، ل ٣٥.
-
حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٥ز)، ل ل ١٨٦ ـ ١٩١.
-
دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له شاخه‌وه بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ١٤، ٧٠، ١٧٣.
-
سابیر حوسێن و موزه‌فه‌ر تاهیر، گه‌وره‌ترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له ناوچه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر له دوای شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوله‌وه، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٨٢٧، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٢ز، ل ٣.
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٢٦.
-
عومه‌ر عوسمان، ژیانی كوردێك، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ١٥٤، ١٦٤.
-
فه‌رمانده‌ی سوپای دوو ده‌ست به كار ده‌بێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢٩٨٦، هه‌ولێر، چوارشه‌مه، ٨ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ل ٤.
-
قائد سوپای دوو الجدید یتسلم مهام منصبه، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٥٤، أربیل، الجمعة، ١٠ كانون الأول ١٩٩٩م، ص ٢.
-
كاروان مه‌حوی، كۆنگره‌كانی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری شرۆڤه، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و توێژینه‌وه، ژماره ١٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز، ل ٢١.
-
كنێر عه‌بدوڵڵا، به‌شداری سیاسی ژنان له باشوری كوردستان، (سلێمانی ـ ٢٠١٦ز)، ل ١٠١.
-
كۆنگره‌ی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمیتەی ناوەندی نوێی هه‌ڵبژارد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢٩٤٨، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ل ٣.
-
لقی دوو، لقی دوو له نیوسهدهی تێكوشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ٤٢ ـ ٤٣.
-
لیستی ناو و شوێنی ئه‌و خێزانانه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی جهلالییهكاندا ده‌ركراون، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١٤٦، دووشه‌مه، ٢٠ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٥ز، ل ١٨.
-
محمد ملا قادر، ساڵێك له شێخ وه‌سانان و یاداشته‌كانی ڕۆژانی ئاواره‌یی له ئێران، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٦ز)، ل ٣٤.
-
مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ١٩٣.
-
نیازی، ده‌وری گوڵان پێشڕه‌وانه بوو توانای كادیره‌كانیان له پێشمه‌رگه زیاتر بوو، گۆڤاری گوڵان، ژماره ٥٩، ٢١ی كانونی یه‌كه‌م ١٩٩٥ز، ل ١٠.
-
هاوار مورتكه‌یی، یه‌كجار خۆشه‌ویستیم كردووه، گۆڤاری رۆناهی، ڕێكخراوی رۆناهی، ژماره ٢٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ١ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٢ز، ل ل ١٦ ـ ١٧.
-
هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، پرۆتۆكۆله‌كانی ساڵی (٢٠١٤)ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، به‌رگی نه‌وه‌د و چوار، (هه‌ولێر ـ په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٥، ١٢.