جه‌لیل یوسف ئه‌حمه‌د قاسم، ناسراو به هۆشیار، جەلیل هۆشیار، دادوه‌ر جەلیل هۆشیار، زرنگ و جه‌لیل قازی، ساڵی ١٩٤٤ له‌به‌ر پشتگیری له شۆڕشی دووەمی بارزان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی عێراقه‌وه دراوه‌ته دادگای سه‌ربازی و به تۆمه‌تی هاوكاری ئه‌م شۆڕشه به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه و به ناوی نهێنی زرنگ چالاكیی نواندووه، ساڵی ١٩٥١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی كاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ( کۆنگرەی دووه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ) هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامه
جه‌لیل یوسف ئه‌حمه‌د قاسم، ناسراو به هۆشیار، جەلیل هۆشیار، دادوه‌ر جەلیل هۆشیار، زرنگ و جه‌لیل قازی، ساڵی ١٩٢١ له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، له‌بنه‌ماڵه‌ی دیاری قازی هه‌ولێره، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌شاری هه‌ولێر خوێندووه، ساڵی ١٩٤٦ به‌كالۆریۆسی مافی له كۆلێژی ماف له زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ كچی كه‌ریم زانستی (١٩٠٠ـ ١٩٩٦)، كه یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی و له نیشتمانپه‌روه‌ران و ڕۆشنبیرانی سلێمانی هاوسه‌رگیری كردووه، ساڵانی (١٩٦١ـ١٩٦٢) دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر بووه، ساڵانی (١٩٦٣ ـ ١٩٨٠) دادوه‌ر بووه له دادگای بەرایی (بیدائه) و تێهەڵچوونەوە (ئیستیئناف)ی به‌غدا، له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٠دا به دادوه‌ر له دادگای كارگێڕی به‌ری كه‌رخی شاری به‌غدا دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٩٠ خانه‌نشین كراوه به‌ڵام له دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه سه‌ر كار و بۆ جاری دووه‌م له ساڵی ١٩٩٤ خانه‌نشین كراوه. له ٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٦ له شاری به‌غدا كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی شێخ مه‌عروفی ئەو شارە ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٣٨ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر بووه، ساڵی ١٩٣٩ له ڕیزه‌كانی حزبی هیوای کورددا خه‌باتی كردووه و به ناوی نهێنی هۆشیار ناسراو بووه. له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٤١دا له‌به‌ر پشتگیری له بزووتنه‌وه‌ی ڕەشید عالی گەیلانی (١٨٩٣ـ١٩٦٥) به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ولێردا كردووە و له‌سه‌ر داوای كاربه‌ده‌ستانی بریتانیا له‌عێراق له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی عێراقەوە به‌ند كراوه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٤٢دا وه‌رگێڕانی وتاری بۆ گۆڤاری كوردیزمانی گه‌لاوێژی چاپی به‌غدا كردووه، ساڵی ١٩٤٤ له‌به‌ر پشتگیری له شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣ـ ١٩٤٥) له حزبی هیوای کورد وازی هێناوه، ساڵی ١٩٤٤ له‌به‌ر پشتگیری له شۆڕشی دووەمی بارزان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی هاشمی عێراقه‌وه دراوه‌ته دادگای سه‌ربازی و به تۆمه‌تی هاوكاری ئه‌م شۆڕشه به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٤٦ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه لاوێكدا هه‌وڵی یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی حزبی هیوای کوردی داوە و سه‌ركه‌وتوو نەبووە، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه و به ناوی نهێنی زرنگ چالاكیی نواندووه، ساڵی ١٩٤٦ له سازده‌رانی ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزی شاری به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٤٨ به‌شداری خۆپیشاندانی دژ به په‌یماننامه‌ی پۆرتسموسی نێوان شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا و شانشینی عێراقی له شاری به‌غدا كردووه، ساڵانی (١٩٤٩-١٩٥١) له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی شانشینی عێراق له‌به‌ر چالاكی كوردایه‌تی و سیاسی به‌ند كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، ساڵی ١٩٥١ له به‌ندیخانه ئازاد كراوه، ساڵی ١٩٥١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی كاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥١ ئه‌ندامی لێژنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانی شاری هه‌ولێر بووه.
ساڵی ١٩٥٣ حه‌فتا و پێنج كه‌سایه‌تی شارۆچكه‌ی كۆیه داواكارییه‌ك پێشكه‌شی كاربه‌ده‌ستانی باڵای شانشینی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئازادی ناوبراو و داواكارییه‌كه‌یان بۆ چوار ڕۆژنامه‌ش ڕەوانه ده‌كه‌ن، ساڵی ١٩٥٣ له ڕاپه‌ڕینی جوتیارانی ده‌شتی هه‌ولێر دژ به ده‌ره‌به‌گه‌كان خۆبه‌خشانه كاری پارێزه‌ری بۆ به‌ندكراوه‌كان كردووه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق ( کۆنگرەی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ) هه‌ڵبژێردراوه، له ٢٠ی كانونی دووه‌می ١٩٥٣ به بۆنه‌ی به‌رگولله‌دانی پارێزه‌ر ئیبراهیم ئەحمەد فه‌تاح (١٩١٤ـ ٢٠٠٠) له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ حه‌وت پارێزه‌ری تر سكاڵایەكیان داوەتە ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری سلێمانی، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی عێراقەوە له‌به‌ر كوردایه‌تی بۆ ماوه‌یەكی كورت به‌ند كراوە، له ٢٠ی ئاداری ١٩٥٤ به كه‌مانچه به‌شداری تیپی سروودی له ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزی لە شاری هه‌ولێر كردووه كه پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق سازی كردبوو، ساڵی ١٩٥٤ سه‌باره‌ت به ساخته‌كاری حكومه‌تی عێراق له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی سلێمانی ناڕەزایهتی ده‌ربڕیوه و به ده‌ستبه‌سه‌ری دوور خراوەتەوە بۆ شاری هه‌ولێر و خه‌ڵكی كۆیه له‌مباره‌وه ناڕەزایهتییان دەربڕیوە و داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان كردووە، ساڵی ١٩٥٨ یه‌كێك بووه له هاوكارانی دارایی یانه‌ی وه‌رزشی بروسك له هه‌ولێر، ساڵی ١٩٥٨ دادوه‌ری سوڵحی هه‌ولێر بووه.
سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن باڵی پارێزه‌ر هەمزە عەبدوڵا (١٩١٥ـ ١٩٩٨)ەوە له‌به‌ر ڕازینه‌بوون به توانه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان له ڕیزه‌كانی حزبی شیوعی عێراقیدا له كاری پارتایه‌تی سڕ كراوه‌ته‌وه، له ٢٣ی شوباتی ١٩٥٩ نامهیەكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك مستەفا بارزانی كردووە و ڕەخنهی له سڕكردنی خۆی له‌لایه‌ن ساڵح حەیدەری (١٩٢٢ـ ٢٠٠١) و حەمید عوسمان ئەبوبەکر (١٩٢٧ـ١٩٩٣)ەوە گرتووە، له ڕۆژانی ١٦ تا١٧ی ته‌موزی ١٩٥٩دا نوێنه‌ری کۆنگرەی دووه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانی عێراقی له شاری به‌غدا بووه، له مانگی حوزه‌یرانی ١٩٥٩دا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردراوه، له ٣٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٩ به بۆنه‌ی ده‌رچوونی زه‌عیم ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤ـ١٩٦٣) له نه‌خۆشخانه و ڕزگاربوونی له تیرۆر به ده‌ستی چه‌كدارانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیست له شاری به‌غدا و به نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانی هه‌ولێر بروسكه‌ی پیرۆزبایی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری عێراق ڕەوانه كردووه، ساڵی ١٩٦٠ هه‌ڵبژێردراوه به به‌رپرسی یه‌كه‌می لێژنه‌ی ئاشتیخوازان له شاری هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
ئاماده‌كردن و پێداچوونه‌وه : دارا ئه‌حمه‌د بێكه‌س، بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌حمه‌د بێكه‌س كوردایه‌تی ١٩٣٠ ـ ٢٠٠٦، (سلێمانی ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان ـ چاپخانه‌ی بینایی ـ ٢٠١٦ز)، ل ٤١.
-
ئاماده‌كردنی : سه‌ڵاح ڕه‌شید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتیه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٧٣ ـ ٧٤.
-
ئاماده‌كردنی : مه‌لا به‌ختیار، عه‌ریف سلێمان، له دهنكهوه بۆ گوڵه‌گه‌نمه‌كان، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی هاوسه‌ر ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٤٧.
-
اعداد ممتاز الحیدري، مختارات من مذكرات صالح الحیدري، الطبعة الثانیة، (السلیمانیة ـ مطبعة رنج ـ ٢٠٠٤م)، ص ٢٧.
-
به‌كر شاكر كاروانی، عه‌لی فه‌تاح دزه‌یی شاعیر و نووسه‌ر و تێكۆشه‌ر، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠٤ز)، ل ل ٢٥، ٥١ ـ ٥٢، ٥٤، ٥٧.
-
بۆ زانین، گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٤٥، ساڵی ٥، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، دووشه‌مه، ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٨ز، ل ٢٥.
-
بیان رقم ٢١٤٣٥، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة العدل، العدد ٢٨٠٢، السنة الثالثة و العشرون، بغداد، ١٠ تشرین الثاني ١٩٨٠م، ص ٦.
-
پیتاكی یانه‌ی بروسكی هه‌ولێر، گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٢١، ساڵی ٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، هه‌ینی، ٣١ی كانونی دووه‌می ١٩٥٨ز، ل ٦.
-
جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٣٣٢، ٥٠٦.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٤٧، ٥٠.
-
خه‌ڵه‌ف غه‌فور، ده‌فری زێڕین، به‌رگی یه‌كه‌م، (كه‌ركوك ـ كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١١ز)، ل ٢٢٩.
-
ده‌قی وته‌ی مام جه‌لال له كۆڕی وتار خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی نه‌مردا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره ٢٤٢٣، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، سێشهمه، ١٠ی نیسانی ٢٠٠١ز، ل ٣.
-
سدیق ساڵح، ڕه‌فیق ساڵح و عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه، ژیاننامه و پێڕستی گۆڤاری گه‌لاوێژ، به‌رگی یازده‌یه‌م، (سلێمانی ـ بنكه‌ی ژین ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ١٢٤ ـ ١٢٥.
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ١٠٥، ١٠٨.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی (١٩٥٨ ـ ١٩٦٣) لێكۆڵینه‌ویه‌كه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٨٣، ١٧٠، ١٨٦، ١٩٧.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ٥١.
-
طارق جامباز، حزبی هیوا له لیوای هه‌ولێر، (هه‌ولێر ـ گۆڤاری یاساپارێزی ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ٢٢، ٣٨، ٧٦، ١١٨، ١٢٢.
-
علی عبدالله، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق تا به‌ستنی کۆنگرەی سێیه‌می، (بێ شوێن ـ ئه‌یلولی ١٩٦٨ز)، ل ل ٨٦ ـ ٨٧.
-
فه‌رهاد عه‌ونی، ٣٦ نامه و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی دیوانی من، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٩ز)، ل ٥٥.
-
ڤیكتۆر هوگۆ، تاوانی مارشاڵ نای، وه‌رگێرانی جلیل هوشیار، گۆڤاری گه‌لاوێژ، ژماره ٧و٨، سال ٣، به‌غدا، چاپخانه‌ی معارف، تموز و آب ١٩٤٢ز، ل ل ١٩ ـ ٢٨.
-
كریم شاره‌زا، المعلم المربي والشاعر والمترجم كریم زانستي ١٩٠٠ ـ ١٩٩٦، مجلة صوت الآخر، العدد ٢٦٢، السنة السادسة، أربیل، الأربعاء، ٧ تشرین الأول ٢٠٠٩م، ص ٢٢.
-
كمال رؤوف محمد، باقة دراسات كردیة، (أربیل ـ دار ئاراس للطباعة والنشر ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٥م)، ص ص ١٦٢ ـ ١٦٣.
-
كه‌مال مه‌زهه‌ر، ده‌رباره‌ی یادداشته‌كانی ئه‌حمه‌د موختار بابان و وێنه‌یه‌كی سه‌یر، گۆڤاری ڕه‌نگین، ژماره ١٢٠، به‌غدا، چاپخانه‌ی (دار الحریة للطباعة)، كانونی دووه‌م ١٩٩٩ز، ل ٧.
-
گۆران سۆران فه‌یزی، باری ئه‌ده‌بی له شاری هه‌ولێر له نێوان ساڵانی ١٩٣٥ ـ ١٩٥٨، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٦ز)، ل ل ٢١، ٢٨.
-
له ئه‌رشیفی پارێزه‌ر كه‌مال محیه‌دین غه‌فووری تایبه‌ت به گۆڤاری كه‌كۆن، گۆڤاری كه‌كۆن، ژماره ٥٦، سلێمانی، چاپخانه‌ی بینایی، كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ز، ل ١١.
-
مام جه‌لال، برایم ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌یه‌كی بلیمه‌ت و ژیری سه‌رده‌مێكی نوێی كوردایه‌تی، گۆڤاری خاك، ژماره ٥٨، ساڵی پێنجه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ی نیسانی ٢٠٠٢ز، ل ٧.
-
مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ٥٠ ـ ٥١، ١٢٩، ١٣٢.
-
مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، ڕۆڵی كورد له بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازان له عێراقدا ١٩٥١ ـ ١٩٦٣، (هه‌ولێر ـ خانه‌ی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی موكریانی ـ ٢٠١٥ز)، ل ل ٣٢، ٥٤.
-
مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، هه‌ولێر له ساڵانی ١٩٢٦ ـ ١٩٣٩، (هه‌ولێر ـ ئه‌كادیمیای كوردی ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ٢٨٣، ٢٨٧.
-
موكه‌ره‌م تاڵه‌بانی، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له تێكوشانی پارتی هیوا، به‌شی دووه‌م، گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ، ژماره ١٣٦، ١٩٩٥ز، ل ل ٢٥، ٣٠.
-
نوري شاویس، من مذكراتي، (بدون مكان ـ منشورات حزب الشعب الدیمقراطي الكردستاني ـ ١٩٨٥م)، ص ٢٣.
-
هه‌ڤپه‌یڤین : ئازاد عه‌بدولواحید، دروێنه‌ی ڕۆژه‌كانی زیوه‌ر خه‌تاب، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٤٧، ٩٥.