
شەڕی گەرووی کۆمسپان ئایاری ١٩٧٤
کاتێک حکومەتی عێراق لە ساڵی ١٩٧٤ شەڕەکەی دەستپێکردەوە، پلانێکی داڕشت کە وەک ئەوە وابوو ببێتە هۆی تێکشکانی شۆڕشی کورد لە ماوەیەکی کەمدا، و قورسایی هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی سەرکردایەتی شۆڕش فراوان کرد، ئەوەش بەهۆی توانای سەربازی زەبەلاح و چەکە قورس و زۆر پێشکەوتووەکانیەوە بوو، بۆیە لە بەرەکانی شەڕدا پێشکەوتنی بەدەستهێنا.







