ڕوستەم عەبدولمەجید ئەحمەد، لە ساڵی 1941 لە گوندی بەلوسو، سەر بە ناحیەی بەمۆ لە پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بووە، دانیشتووی ناحیەی زەڕاین و یەکێک بووە لە کارمەندانی شارەوانی. دوای پاشەکشەی شۆڕشی ئەیلول پەنای بۆ ئێران برد و لە شاری کامیران ژیاوە. ساڵی 1979 گەڕایەوە بۆ گوندەکەی خۆی، هاوسەرگیری لەگەڵ بەهیا ساڵح کرد و خاوەنی چوار کوڕ و شەش کچ (ئەحمەد، مەحمود، عەتا، محمد، بێگەرد، بێخاڵ، بەهرە، بەناز، نیاز، و پەریڤان).
ساڵی 1968 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی نهێنی چوارەمی فەوجە شەشەمەوە کردووە لە هێزەکانی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە قادر حەمەساڵح فەرماندەی ئەو کۆمپانیایە بووە. لە ماوەی شۆڕشی ئەیلولدا بەشداری چەندین شەڕی کردووە، لەوانە: شەڕی دەربەندیخان، شەڕی سەرتیز، شەڕی حاجی عومران، شەڕی خانەقین، شەڕی هەڵەبجە.
ساڵی 1991 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی هێزەکانی سیروانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووەتەوە، کە جەلال لاورانی فەرماندەی ئەو هێزانە بووە. بەشداری لە ئازادکردنی هەڵەبجە، عەربەت، دەربەندیخان، کەلار، کەرکوک، کولجۆ، خانەقین کردووە.
ڕوستەم عەبدولمەجید ئەحمەد و ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی لە ساڵی 1991 لە گوندی باوە کە سەر بە قەزای خانەقینە، دوای ئەوەی کەوتنە بۆسەی هێزەکانی موجاهدینی خەلق شەهید بوون.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




