ئەم پەرتووکە بە شێوەی بابەت ڕێکخراوە کە لە پێشەکییەک و کۆمەڵێک بابەت پێکهاتووە، پەرتووکەکە خوێندنەوەیەکی گشتی و شیکارییە لەسەر ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە بواری پەروەردە و خوێندن و پاراستنی شوناسی نەتەوەیی کورد.
بابەتەکانی ئەم پەرتووکە، پێکهاتووە لە سیستەمی پەروەردە لە عێراق، پێشەکییەکی مێژوویی لە بارەی پەروەردە و خوێندن لە کوردستان، گرنگی پەروەدە و خوێندن لەناو پەیڕەو و پرۆگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەروەردە و خوێندن لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول لە نێوان ساڵانی (١٩٦١-١٩٧٠)، دیدی سەرۆک بارزانی بۆ قوتابیان و مامۆستایان، ڕۆڵی سەرۆکی وڵات لە گرنگیدان بە پەروەردە و خوێندن، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە گرنگیدان بە پەروەردە و خوێندن لە چەند قۆناغێکی جیاواز، هەرێمی کوردستان لە دوای ڕاپەڕین، کاریگەری شەڕی ناوخۆ لەسەر پرۆسەی خوێندن، شیکردنەوەی گوتاری سیاسی سەرۆک بارزانی لەبارەی توێژی قوتابیان و مامۆستایان، ڕۆڵی زمان لە پرۆسەی دروستبوونی نەتەوە، ڕۆڵی مەلا مستەفا بارزانی لە ناساندنی زمانی کوردی وەک ناسنامەی نەتەوەیی، کاریگەری ڕێککەوتننامەی جەزائیر لە سەر زمانی کوردی، کاریگەری شۆڕشی گوڵان لە سەر زمانی کوردی وەک زمانی نەتەوەیی و شوناسی نەتەوەیی، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پاراستنی شوناسی کەلتووری.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە