یەحیا عەزیز ساڵح عەبدوڵا

یەحیا عەزیز ساڵح عەبدوڵا، کادیری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، پێشمەرگەی ڕاپەڕین بووە، لە ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە.


ژیاننامە

یەحیا عەزیز ساڵح عەبدوڵا لە ساڵی ١٩٦٥ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، قوتابی قۆناغی سێیەمی پەیمانگای تەکنەلۆجی حەوێجە بووە، دایکی یەحیا عەزیز ناوی خەجیجە شەریف و براکانی ناویان زاهیر، تاهیر و لوقمان و خوشکەکانی ناویان خالیدە و ماجیدەیە.


خەباتنامە

یەحیا عەزیز کادیری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، لە سێیەم ساڵی خوێندنی لە حەوێجە لە ساڵی ١٩٨٩ بەهۆی چالاکییەک ئاشکرا دەبن و خۆی و دوو هەڤاڵی تری دەگەڕێنەوە شاری هەولێر و دەستبەرداری خوێندن دەبن، لە ساڵی ١٩٩٠ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنیەکانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

لە ڕۆژی ١١ی ئاداری ١٩٩١ یەحیا عەزیز لە ئازادکردنی شاری هەولێر چەک هەڵدەگرێت و بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی شاری هەولێری کردووە، لە گرتنەوەی بنکەی پۆلیسی گەڕەکی ئازادی لەسەر دیوارەوە هەوڵی چوونە ژوورەوەی داوە و هەر کە گەیشتۆتە ژوورەوە کەوتۆتە بۆسەی پۆلیسەکانی ئەو بنکەیە و چەند فیشەکێکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر