کەمال هەمزە وسو حسێن

شه‌هید کەمال هەمزە وسو حسێن، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، دوای نسکۆی شۆڕش ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە گوندی ئێنزە و لێوژەی دەڤەری قەڵادزێ شەهید بووە، به‌ فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٩ بە مەڕاسیمێکی شایستە تەرمه‌كه‌ی گواسترایەوە بۆ شاره‌دێی گۆڕەتو له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر.


ژیاننامە

شه‌هید کەمال هەمزە وسو حسێن، لە ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی زیارەتی سەربە ناحیەی هیران لە دایکبووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، گوندنشین بووه‌، خه‌ریكی كاری جوتیاری بووه‌، باوکی کەمال لە شۆڕشی ئەیلوول شەهید بووە، دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه‌، خێزاندار بووه‌ و خێزانه‌كه‌ی ناوی ئامینە تاهر بووه‌، خاوه‌نی دوو كوڕو سێ كچ بووه‌ به‌ناوه‌كانی کاروخ و ئەسکەندەر و بەهار، شیلان و نازدار.


خەباتنامە

ساڵی ١٩٦١ لە دەستپێکی شۆڕشی ئەیلوول، له‌گه‌ڵ محمود کاوانی شه‌هید كه‌مال هه‌مزه‌ وسو حسێن و جەمالی برای بونەتە پێشمەرگە، بۆ ئه‌رك ده‌چنه‌ چیای سەفین. ساڵی ١٩٦٢ و دوای شەهید بوونی محمود کاوانی دەچنە لای هاشم باپیر و درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆیان دەدەن. پاشان دەگوازرێنەو بۆ ناوچەی شەقڵاوەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی و سیاسی خۆیان دەدەن و لە هەمان کاتدا پەیوەندیان لەگەڵ هاشم باپیر دەمێنێت وەک پێشمەرگە لەگەڵی بەشداری شه‌ڕ و داستانه‌كان ده‌كه‌ن.

ساڵی ١٩٦٦ جەمال و کەمال و باوکیان دەگوازرێنەوە بۆ بەتالیۆنی حەوتی ئاکۆ به‌فه‌رمانده‌یی عەباس ئاغا سەربە لەشکری دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەمزە وسوی باوكیان پلەی سەرلق وەردەگرێت و جەمال و کەمالی برای پلەی سەرپەل وەردەگرن، ساڵی ١٩٦٩ هەمزە وسوی باوکیان شەهید ده‌بێت و ئه‌وان تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی ١٩٧٥ درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆیان ده‌ده‌ن.

ساڵی ١٩٧٥و دوای نسکۆی شۆڕش، ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبن و لە شاری نەغەدە نیشته‌جێ دەبن، هەر لەو ساڵەدا پەیوەندی دەکەنەوە بە مەلا غەریب و وەک پێشمەرگەی لێژنه‌ ناوچە درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆیان دەدەن. ساڵی ١٩٧٩ بەشداری کۆنگرەی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن لە شاری زێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوای کۆنگرە هەر وەک پێشمەرگەی لقی دوو دەمێننەوە و لە بەتالیۆنی هاشم باپیر سەربە لێژنه‌ ناوچەی شەقڵاوە، درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆیان دەدەن، بارەگایان لە کوپەڕە و کۆنەلاجان بووە. 

ساڵی ١٩٨٣ ‌هێزەکانی سه‌ربه‌ لێژنه‌ لقی دوو لەگەڵ بەشێک لە هێزی لێژنه‌ لقی یەک دابەش دەبنه‌ سه‌ر چیای قەندیل و گوندەکانی چواردەوری شارۆچکەی ڕانیە و قەڵادزێ، بۆیە ‌بەشێک لە هێزەکەی مەلا غەریب و هاشم باپیر و حەسۆ میرخان ژاژۆکی و چەند پێشمەرگەیەکی لێژنه‌ لقی یەک دەچنە بەرزایەکانی گوندی ئێنزە و لێوژە لە پشت شاڕۆچکەی قەڵادزێ. لە بەرواری ١٣ی ئابی ١٩٨٣ هێزێکی زۆری یەکێتی بە چاوساغی خەلکی دەڤەرەکە هێرشێکی گەورە دەکەنە سەر ئەم سەنگەرەی پێشمەرگە دوای شەڕێکی قورس و دەستەویەخە، جەمال و کەمالی برای لە یەک سەنگەردا شەهید ده‌بن، هەر لەگەڵ ئەواندا لەو هێرشە کۆمەڵێک پێشمەرگە و فەرماندە شەهید بوون کە بریتی بوون لە شەهید ئەمیر عاز ناسراوە بە شەهید کاکۆ، شەهید سەردار ئەمیر عاز ناسراوە بە سەرداری شەهید کاکۆ، شەهید قادر، شەهید مامەند وەیسی هەروەها هێزەکەی لێژنه‌ لقی یەک بە زیندوویی ده‌كه‌ونه‌ ده‌ست هێزه‌كانی یه‌كێتی، ژمارەیان هەشت پێشمەرگە بووە، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتی وه‌ك دیلی جه‌نگ گوله‌ باران ده‌كرێن و شه‌هید ده‌كرێن، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا هاشم باپیر وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێز زۆر بە سەختی بریندار ده‌بێت و ئێستاش به‌هۆی شوێنه‌واری ئه‌و برینه‌یه‌وه‌ بۆته‌ په‌ككه‌وته‌. شه‌هید جه‌ماڵ باوكیشی شه‌هیدی سه‌رده‌می شۆڕشی ئەیلوولە.

به‌ فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٩ بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی ئه‌و شه‌هیدانه‌ گواسترایەوە بۆ شاره‌ده‌ێی گۆڕه‌تووی سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر و له‌وێ به‌خاك سپێردران. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

یوسف حەمەد رەزاق

یوسف حەمەد رەزاق، سالی ١٩٦١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە نزیک گوندی سیتکان لەکاتی شەڕ لە دژی بەکرێگیراوانی رژێمی عێراق بریندار دەستگیر دەکرێت، دواتر دەبردرێت بۆ لیوای سەربازی سوپای عێراق کە لە باڵەکیان بووە و لەوێ گوولەباران دەکرێت و شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

حەسەن وەسمان حەسەن

حەسەن وەسمان حەسەن، سالی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دەرگەڵە بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر

ئەمین محەمەد مەحمود ئەحمەد

ئەمین محەمەد ناسراوبە (مینە ڕەش)، ساڵی ١٩١٢ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ پلەی سەرلقی پێنجی سەربە بەتالیۆنی ٣ی سورداش لە هێزی ڕزگاری وەرگرتووە. لە ٦ی کانونی دووەمی ١٩٨٨ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئازاد حەمەعەلی حەمە شل

ئازاد حەمەعەلی، ساڵی ١٩٦٨ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری شەڕی خۆرنەوازان، شەڕی ئەحمەد ئاوا، شەڕی بنکەی پۆلیسی خورماڵ، شەڕە پارتیزانیەکانی دەشتی شارەزوور و شەڕی سەربازگەی بانی شار کردووە. لە ١٠ی ئایاری ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عومەر ڕەحیم ئەحمەد ئەبابەکر

عومەر ڕەحیم ئەحمەد، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ بەشداری داستانی بێستانە، شەڕی دەشتی کۆیە، شەڕی چیای سەفین و داستانی کێلە شین کردووە. ساڵى ١٩٧٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر