کەمال عەوڵا عەلی مستەفا

کەمال عەوڵا عەلی مستەفا، لە ساڵی ١٩٥٢ لە شارۆچکەی شەقلاوە لەدایکبووە، لە شۆڕشی گوڵان پێشمەرگە بووە، بەشدارى ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى ١٩٩١ کردووە، لە ڕێکەوتى ١٤ی نیسانی ١٩٩١ لە قەلعەی ئاکرێ شەهید بووە.


ژیاننامە

کەمال عەوڵا عەلی مستەفا، لە ساڵی ١٩٥٢ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، خەریکى کەسابەتى ڕۆژانە بووە. برایەکی کە ناوی حەمەدەمین عەوڵا عەلی بوو، لە شۆڕشی ئەیلوول شەهیدبووە. کەمال عەوڵا خێزاندار بووە و خێزانەکەى ناوی خانێ عەزیز بووە و کوڕێکیان هەبووە بە ناوی سابیر لەگەڵ سێ کچ بە ناوەکانی رووپاک، دڵپاک، ساکار  .


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٧٧ لە ڕێى مام رەسوڵ فەقێ وە پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان و دەبێتە پێشمەرگە، لەو ساڵە بەدواوە دا بێ دابڕان درێژە بە پێشمەرگایەتى دەدات و لە سەرجەم داستانەکانى ئەو ماوەیەدا بەشدار دەبێت، لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە هێزەکەی ئەحمەد زەخۆک دەکات و بەشداری تەواوى لە ڕاپەڕینى بەهارى ئەم ساڵەدا دەبێت.

لە ڕێکەوتى ١٤ ی نیسانی ١٩٩١ لە قەزای ئاکرێ لەسەر چەکی جۆری (دۆشکە) دەبێت و لەسەر قەلعەی ئاکرێ جێگیر دەبێت و نەبەردانە روبەروی دووژمن دەوەستێتەوە، تا دەکەوێتە بەر بۆردومانى تانکەکانى ڕژێمی بەعس و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر