هۆکارەکانى ئەنجامدانى کۆنفرانس:
ئارامى بارودۆخ لە باشوورى کوردستان، وەک ئەوەى لە ١١ى ئادارى ساڵى ١٩٧٠ ڕێککەوتنى لەسەر کرابوو ماوەیەکى درێژى نەخایەند و تا دەهات حکومەتی بەغدا لە بەڵێنەکانى پاشگەز دەبووەوە و سەرکردایەتى شۆڕشیش هیوابڕاوتر لە جاران لە حکومەت دووردەکەوتەوە، تا وایلێهات ساڵى ١٩٧٤ شەڕ لەنێوان هەردوو لادا هەڵگیرسایەوە. ئەم بارودۆخە بەدڵنییاییەوە کاریگەرى زۆرى بەسەر کارى ڕێکخستن و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە هەبوو، بەتایبەت ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بەوپێیەى کار و ڕێکخستنەکانى زۆربەى ناوچەکانى عێراقى دەگرتەوە.
دواى ئەنجامدانى کۆنگرەى حەوتەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، بەهۆى ناهەموارى بارودۆخ، وەک ئەوەى بڕیارى بەستنى ساڵانەى کۆنگرە درابوو، نەتوانرا ئامانجەکە بپێکرێ. ئەم بارودۆخە دواى ڕێککەوتننامەى جەزائیرى ٦ى ئادارى ١٩٧٥ و نسکۆى شۆڕشى نەتەوەیی ئەیلوول زیاتر ئاڵۆزبوو، بەوپێیەى ڕێکخستنە حزبییە ناوخۆییەکان بە یەکجارى لە باشوورى کوردستان پەکیان کەوت و ژمارەیەکى زۆرى کوردى عێراق ئاوارەى وڵاتانى دراوسێ و بەتایبەت وڵاتى ئێران بوون.
سەرەڕاى ڕێککەوتننامەى جەزائیر و نسکۆى شۆڕش، هەوڵەکان بۆ دوبارە سەرپێ خستنەوەى ڕێکخستنەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان نەوەستان، لە ڕێکەوتى ١٦ى کانوونى یەکەمى ١٩٧٥ یەکەمین ڕێکخستنى نهێنى یەکێتى قوتابیانى کوردستان لەلایەن ڕێبەر مەلا حسێن ئاڤدەلەوە لە شارى زاخۆ دامەزرایەوە. ئەم ڕێکخستنە نهێنییە لە ماوەیەکى کەمدا توانى کار و چالاکییەکانى پەرەپێبدات و ببێتە سەکۆیەک بۆ گەیاندنى دەنگى شۆڕش بە خەڵکى باشوورى کوردستان، ئەم ڕێکخستنە نهێنییە دواى ئاشکرابوون و لەسێدارەدانى ڕێبەر مەلا ئیسماعیل لە ڕێکەوتى ٢٣ى نیسانى ١٩٧٦ کۆتایی پێهات١.
کار و چالاکیەکانى ڕێکخستنەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، بەهۆى ئەو چاودێرییە توندەى لە ئێران خرابووە سەر ئاوارەکان زۆر سنوورداربوو، تا ئەوکاتەى ڕ‌ژێمى پاشایەتى ساڵى ١٩٧٩ لە ئێران ڕووخا و کۆماری ئیسلامى ئێران شوێنى گرتەوە، ئەم گۆڕانکارییە لە دەسەڵاتى ئێران، تا ئەندازەیەک ئازادى کارى بەخشییە ئاوارەکان، ڕێکخستنەکانى یەکێتى قوتابیانیش کەوتنەوە خۆیان و لە ڕێکەوتى ١٧ى ئایارى ١٩٧٩ هەر بەناوى "یەکێتى قوتابیانى کوردستان" لە شارى کەرەجى ئێران، کۆبوونەویەکى فراوانیان سازدا، لەو کۆبوونەویەدا سکرتاریەتێکى نوێ بۆ ڕێکخراوى ئێرانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان دروستکرا کە پێکهاتبوون لە: دڵشاد بارزانى، هەڤاڵ زەکەریا ئاکرەیی، شێرکۆ بورهان دزەیی، هەڵمەت عەلى عەبدوڵا، سەیفەدین ڕەشید سندى، تەها عەبدولڕەحمان بەروارى و حاجى عەبدولڕەحمان دەروێش٢.
دواى ئەنجامدانى ئەم کۆبوونەوە فراوانە، هەر لە ساڵى ١٩٧٩، لەلایەن ڕێکخراوى ئێرانى یەکێتى قوتابیانى کوردستانەوە گۆڤارى (دەنگى قوتابى) بە زمانى کوردى و گۆڤارى (صداى دانش اموز) بە زمانى فارسى دەرکران٣.
ئەم کۆبوونەوەیە ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ ئەوەى ساڵى ١٩٨١ کۆنفرانسی یەکێتى قوتابیانى کوردستان ئەنجام بدرێت. کۆنفرانس لە شارى کەرەج بە ئامادەبوونى ٦٧ ئەندام ئەنجامدرا و لقى ئاوارەى یەکێتى قوتابیانى کوردستان دروستکرا، بڵاوکراوەى (دەنگى قوتابیان) ئۆرگانى ڕیکخراوى ئێرانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان کرا بە ئۆرگانى لقى ئاوارە٤ و بەرپرس و کارگێڕانى لق بە دەنگدان هەڵبژێردران کە بریتى بوون لە:
١- حاجى عەبدولڕەحمان دەروێش- بەرپرسى لق
٢- تەها عەبدولڕەحمان بەروارى- کارگێڕ لق
٣- زەنوون یوونس ڕۆژبەیانى- کارگێڕ لق
٤- حاجى ڕەمەزان ئاکرەی- کارگێڕ لق٥.
دواى دامەزرانى لقى ئاوارەى یەکێتى قوتابیانى کوردستان ڕێکخستنەکانی فراوانبوون و زۆر چالاکانە کەوتە کار، دواتر لقەکە ساڵى ١٩٨٢ کۆنفرانسی دووەم و ساڵى ١٩٨٣ کۆنفرانسی سێیەمى خۆى بەست٦.
دواى ئەنجامدانى ئەم کۆنفرانسە تا ساڵى ١٩٨٦، گۆڕانکارییەکى ئەوتۆ بەسەر بارودۆخى ڕێکخستنەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستاندا نەهات.
هەرچەندە لەو ماوەیەدا ڕێکخستنەکانى لقى ئاوارەى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و تەنانەت لقەکانى هەولێر، سلێمانى و کەرکووکیش پاش ساڵى ١٩٨٣ چالاکانە کەوتبوونە کار و ڕۆڵێکى کاریگەریان لەتەک ڕێکخستنەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان دەگێڕا، بەو هۆیەوە و بەهۆى نزیکى خەباتیان لەیەکترییەوە لە لایەن سەرکردایەتى حزب و سکرتاریەتى هەردوو ڕێکخراو ساڵى ١٩٨٦ بڕیاری یەکگرتن و کۆنفرانسی هاوبەشى هەردوو ڕێکخراوەکە درا٧.
بەڕێوەچوونى کۆنفرانس:
له ڕۆژانی ٢٨ تا ٣٠ی ئابی ١٩٨٦، له گوندی خنێره‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، بە دروشمی (به‌ره‌و یه‌كگرتن بۆ ڕووخاندنی ڕژێم و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ تا بتوانین به ئاشتی و دیموكراسی بخوێنین)، كۆنفرانسی هاوبه‌شی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، به ئاماده‌بونی ٧٧ نوێنه‌ر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. مه‌به‌ستی ئه‌م كۆنفرانسهیش یه‌كخستنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بوو له یه‌ك ڕێكخستندا٨.
له ده‌ستپێكدا، وته‌ی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی كۆنفرانس خوێنرایه‌وه و دواتر بروسكه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یڤی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، نامه‌ی ڕزگاریخوازێن نه‌ته‌وه‌یێن كوردستان (كوك) و سكرتاریه‌تی ڕزگاری، خوێندرانهوه٩.
له‌م كۆنفڕانسه‌دا، ده‌سته‌یه‌كی ١٥ كه‌سی بۆ لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان به شێوه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژێردران:
١- كریستۆف یه‌ڵدا تۆرخان، ناسراو به ڕێبوار یه‌ڵدا، سكرتێر.
٢- كوردستان پیرداود قادر
٣- حاجی عهبدولڕەحمان
٤- ئیبراهیم مسته‌فا
٥- عه‌بدوڵا خه‌لۆ عه‌لی
٦- ئیسماعیل ئیبراهیم فه‌تاح، ناسراو به سمكۆ ئامێدی
٧- فریاد شه‌فیع محه‌مه‌د، ناسراو به فریاد بارزانی
٨- ته‌یار سه‌لیم
٩- ئه‌حمه‌د مه‌لا قاسم
١٠- عادل عه‌لی
١١- ئازاد فایه‌ق غه‌فور، دژوار فایق
١٢- نه‌وزاد محه‌مه‌د نه‌جیب
١٣- ڕەفعهت سه‌عید محه‌مه‌دئه‌مین
١٤- ئیحسان عه‌بدوڵا قاسم ناسراو به ئیحسان ئامێدی
١٥- ڕزگار كه‌مه‌كی، ناسراو به ڕزگار كوردستانی١٠.
ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندن
١- ئه‌حمه‌د دزگری
٢- نه‌بی ئه‌حمه‌د
٣- حه‌سه‌ن محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، ناسراو به حه‌سه‌ن شهبیبه١١.
له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندندا كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئه‌یلوولی ١٩٨٦ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان ئیدریس بارزانی و فازڵ میرانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان به شێوه‌ی خواره‌وه هاتنه هه‌ڵبژاردن:
١- ڕێبوار یه‌ڵدا- سكرتێر.
٢- حاجی عهبدولڕەحمان- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
٣- ئیبراهیم مسته‌فا محه‌مه‌د- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
٤- فریاد بارزانی- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
٥- عه‌بدوڵا خه‌لۆ- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
به‌رپرسی لقه‌كانیش به شێوه‌ی خواره‌وه له نێوان ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندندا ده‌ستنیشان كران:
١- عادل عه‌لی- به‌رپرسی لقی هه‌ولێر.
٢- دژوار فایه‌ق- به‌رپرسی لقی کەرکووک.
٣- نه‌وزاد محه‌مه‌د نه‌جیب- به‌رپرسی لقی سلێمانی.
٤- ڕەفعهت سه‌عید محه‌مه‌دئه‌مین- به‌رپرس لقی ئاواره.
٥- سمكۆ ئامێدی- به‌رپرسی لقی دهۆك ـ نهینهوا١٢.
ئه‌م كۆنفرانسه كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركرد له‌وانه:
بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری پێشكه‌وتن، كه ژماره‌ی یه‌كه‌می له كانونی دووه‌می ساڵی ١٩٨٧، له دووتوێی ١٦ لاپهڕەدا، بڵاو كرایه‌وه، دوا ژماره‌ی قۆناغی خه‌باتی شاخیشی، كه ژماره بیست و دووه، له مانگی تشـرینی دووه‌می ساڵی ١٩٩٠دا له‌چاپ دراوه١٣. زه‌مینه خۆشكردن بۆ یه‌كگرتنی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان. په‌خشكردنی بابه‌ت و چالاكی له ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان. پشتگیریكردنی شۆڕشی گوڵان و به‌ره‌ی جود و دژایه‌تیكردنی سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن له باشووری كوردستان١٤.
له چالاكییه گرنگه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌یش له ڕووی ڕامیارییه‌وه، ده‌رچوونی به‌یاننامه‌یه‌كی پشتگیریی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی جیهانی (I.U.S) له كۆنگره‌ی هاڤانا له ساڵی ١٩٨٧ بۆ دۆزی كورد و یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان بوو. ئه‌م یه‌كێتیه له ١٢٧ وڵات و ناوچه چالاكییان ده‌نواند. هه‌روه‌ها له مانگی ته‌موزی ساڵی ١٩٨٩دا، به‌شدارییان له كۆنگره‌ی پیونگ یانگدا كرد كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی جیهانییه‌وه ساز درابوو١٥.
له بواری په‌روه‌رده و فێركردنیشدا، لە ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی كورددا خوێندن و دامه‌زراندنی قوتابخانه‌كان و دابینكردنی مامۆستا و كه‌ره‌سته‌ی خوێندن بوو به ئهركیان١٦.
سەرچاوه و پەراوێز
١- ساسان عەونى، یەکێتى قوتابیانى کوردستان چەند لایەنێکى تێکۆشان و مێژوو، (هەولێر- چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە- ١٩٩٨)، ل ٧٠.
٢- لوقمان غه‌ریب، شه‌هید حاجی عهبدولڕەحمان قۆناغێكی پڕ به‌خشش له مێژووی بزاڤی قوتابیان و لاوانی كوردستان، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیریی ـ 2003ز)، ل 68.
٣- مو‌سا ئەحمەد، ڕۆژنامەگەریی یەکێتى قووتابیانى کوردستان، (هەولێر- چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە- ١٩٩٨)، ل ل ٣١-٣٢.
٤- ساسان عەونى، سەرچاوەى پیشوو، ل ٧٥.
٥- لوقمان غەریب، سەرچاوەى پێشوو، ٦٨.
٦- ساسان عەونى، سەرچاوەى پیشوو، ل ٧٨.
٧- عرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، چاپى یەکەم، (هەولێر-چاپخانەى ڕۆژهەڵات-٢٠١٢)، ل ٨٧.
٨- سڵاو له هه‌شته‌مین بیره‌وه‌ری كۆنفرانسی ئاب 28 ـ 30ی ئابی 1986، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو، ژماره 2030، (هه‌ولێر، دووشه‌مه، 29ی ئابی 1994)، ل 8.
٩- سیروان عثمان، مێژووێکى پرشنگدار و کاروانێکى نەپساوە، (هەولێر- چاپخانەى وەزارەتى رۆشنبیرى- ٢٠١٤)، ل ١٥.
١٠- عرفان عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ل ٨٩-٩٠.
١١- هەمان سەرچاوە، ل ٩٠.
١٢- ساسان عه‌ونی، سه‌رچاوه‌ی پێش‌و، ل 118.
١٣- مو‌سا ئەحمەد، ل ل ٤-٦.
١٤- عرفان عەزیز، سەرچاوەى پێشوو، ل ل ٩١-٩٢.
١٥- ساسان عه‌ونی، سه‌رچاوه‌ی پێش‌و، ل 122.
١٦- هەمان سەرچاوە، ل ل ٢٦،٢٩.