ڕەسول حسێن عوسمان عەبدوڵا

ڕەسوڵ حسێن لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندى ڕۆستێ لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە ساڵی ١٩٨٥ پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە کە هەر سەربە لێژنە ناوچەی باڵەک بووە. ساڵى ١٩٩٠ شەهید کراوە.


شەهید ڕەسوڵ حسێن لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ڕۆستێی سەربە ناحیەی گەڵاڵەی قەزای چۆمانی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری گەڕۆک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە.

ڕەسوڵ حسێن لە ساڵی ١٩٨٢ لەلایەن هێزێکی نەیاری پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستبەسەر کراوە و لە بەرامبەر ٢٠ هەزار دیناری ئەوکاتی عێراق و ژمارەیەکی زۆر سەر مەڕ ئازادکراوە، هەردوای ئازادبوونی ڕووی کردۆتە وڵاتی ئێران و لە شاری خانی بۆتە پێشمەرگەی لێژنەی ناوچەی باڵەکی سەربە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا عەبدولڕەحمان مەلا ڕەسوڵ بەرپرسی سیاسی و نەجمەدین گۆرۆنى بەرپرسی سەربازی لێژنە ناوچە بوونە.

ڕەسوڵ حسێن بەشداری کارای هەبووە لە چالاکییە پارتیزانیەکانی دۆڵی ڕۆستێ، دۆڵی بالیسان، چوار دەوری سرێشمە، هەروەها لە شەڕەکانی بەرامبەر نەیارانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناو خاکی وڵاتی عێراق و ئێران بەشداری کارای هەبووە کە دیارترینیان شەڕەکانی دۆڵی زێوێ و مەرگە بووە. لە ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی نەیارانی پارتی لە قەراتوکەی گوندی شێخ وەسانی دۆڵی خۆشناوەتی بە سەختی بریندار بووە و چەند فیشەکێک بەر قاچی چەپی کەوتووە.

لە ساڵی ١٩٨٥ پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە کە هەر سەربە لێژنە ناوچەی باڵەک بووە. لە ساڵی ١٩٩٠ دوای ئەنجامدانی چەند چالاکییەک لە دەڤەری خۆشناوەتی و گەڕانەوەی بەرەو وڵاتی ئێران لە بناری چیای هەڵگورد ڕەسوڵ حسێن کەوتۆتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە.  


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر