سیاسەتمەدار ڕەمه‌زان موحسین ئه‌مین ڕەشید، ناسراو به ڕەمه‌زان ئاكره‌یی، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٠ له داواكارانی مۆله‌تی به فه‌رمی كاركردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٦٤ و له كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا بووەته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی و هه‌مانساڵ به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٦ وازی له خه‌باتی پارتایه‌تی هێناوه.
ژیاننامه
ڕەمه‌زان موحسین ئه‌مین ڕەشید ساڵی ١٩٢٧ لە شاری دهۆک له‌دایكبووه، قۆناغی ئاماده‌یی تەواوکردووە و دواتر بەشداریی خولی ڕووپێوانی له شاری به‌غدا كردووه و ساڵی ١٩٥٨ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی موسڵ به فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٦١ بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ له به‌ندیخانه‌ی جه‌له‌ولا له سنووری پارێزگای دیاله به‌ند كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، ساڵانی (١٩٦٦-١٩٦٩) له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عێراقه‌وه سه‌ره‌ڕای وازهێنان له پارتایه‌تی، دوورخراوه‌ته‌وه بۆ شاری ناسرییه له باشووری عێراق، ساڵی ١٩٧٠ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتی كشتوكاڵی موسڵ بووه، ساڵی ١٩٩٥ له شاری موسڵ كۆچی دوایی كردووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بووه.
خه‌باتنامه
ڕەمه‌زان موحسین ئه‌مین ڕەشید ساڵی ١٩٤٦ ئه‌ندامی یه‌كه‌مین شانه‌ی پارتی دیموكراتی كورد بووه له شاری موسڵ، ساڵی ١٩٥٨ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئاكرێی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان_عێراق له شاری به‌غدا بووه و ساڵی ١٩٦٠ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ٨ی كانونی دووه‌می ساڵی ١٩٦٠ لەو کەسانە بووە کە بە فەرمى داوایانکردووە پارتى دیموکراتى کوردستان ببێتە حزبێکى ڕێپێدراو و بە ئاشکرا کار بکات، هەمان ساڵ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووە له شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٦١ ماوه‌ی حه‌وت مانگ له به‌ندیخانه‌ی جه‌له‌ولا له سنووری پارێزگای دیاله به‌ند كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه و ساڵی ١٩٦٢ له به‌ندیخانه ئازاد بووه و ڕوویكردووه‌ته ناوچه ئازادكراوه‌كان و په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه.
ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی كۆنفڕانسه‌كانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌م بووه له سنووری لقی یه‌ك و لەو کۆنگرەیەدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و بووەته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق و دواتر بووەته ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی سه‌ر به نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي)ی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق.
ساڵی ١٩٦٥ بووەتە به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوو پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ١٩٦٦ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاره‌دێی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٦دا له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه به به‌رپرسی دووه‌می لێژنه‌ی لقی سێى پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه.
ساڵی ١٩٦٦ وازی له خه‌باتی پارتایه‌تی هێناوه و ساڵانی (١٩٦٦-١٩٦٩) له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ شاری ناسرییه له باشووری عێراق دوور خراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٣ پشتی له پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه و وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سه‌ر به حزبی به‌عس دامه‌زراوه.
له ٣١ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٩٥ له شاری موسڵ كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی موسڵی نوێ (موصل الجدیدة) به‌خاك سپێردراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز).
- حبیب محمد كریم، تاریخ الحزب الدیمقرطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
- شكیب عقراوي، سنوات المحنة في كوردستان أهم الحوادث السیاسیة والعسكریة في كوردستان والعراق من ١٩٥٨ الی ١٩٨٠، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة منارة ـ ٢٠٠٧م).
- عبدالفتاح علي البوتاني، منطقة بادینان ١٩٢٥ ـ ١٩٧٠ دراسة في الوقائع والتطورات السیاسیة، الجز‌ء الأول، (أربیل ـ الاكادیمیة الكوردیة ـ ٢٠١٧م).
- مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م).
- نجم ا‌لدین الیوسفي، ثورة أیلول المجیدة، (دهوك ـ الفرع الأول للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد ـ مطبعة كلیة الشریعة ـ ١٩٩٥م).