رۆستەم محەمەد رەشید قەمەر

ڕۆستەم محەمەد ڕەشید قەمەر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای گوڵان شەهید بووە.


ژیاننامە

ڕۆستەم محەمەد ڕەشید قەمەر، لە ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی قەڵبەزەی سەربە ناحیەی زەڕایەن لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزانی ڕۆستەم محەمەد ناوی بەهیە فەتاح و کوڕەکەی ناوی فاروقە و کچەکەی ناوی مونیرەیە.


خەباتنامە

ڕۆستەم محەمەد ڕەشید قەمەر لە ساڵی ١٩٦٩ بووە پێشمەرگە لە لقی شەشی محەمەد فەرەج سەربە بەتالیۆنی چواری قەرەداخ بە فەرماندەیی ملازم سەیفوڵا سەر بە هێزی قەرەداخی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٧٤ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە بەرواری ١٣ی نیسانی ١٩٧٤ لە شەڕی قەرەداخ بریندار بووە، لە ١٢ی ئایاری ١٩٧٤ لە چیای گوڵان لە نزیک قەزای دەربەندیخان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و شۆعیەکان فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر