ئەمین محەمەد مەحمود ئەحمەد

ئەمین محەمەد ناسراوبە (مینە ڕەش)، ساڵی ١٩١٢ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ پلەی سەرلقی پێنجی سەربە بەتالیۆنی ٣ی سورداش لە هێزی ڕزگاری وەرگرتووە. لە ٦ی کانونی دووەمی ١٩٨٨ شەهید بووە.


شەهید ئەمین محەمەد ناسراوبە (مینە ڕەش)، ساڵی ١٩١٢ لە گوندی جاسەنەی سەربە ناحیەی سورداشی قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار و دوو خێزان و چوار کوڕ و سێ کچی هەبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە گوندی دوو ئاوانی سەربە شاری نەوسوی (نەوسوود) ئێران نیشتەجێ بووە و لە ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە گوندی جاسەنەى باشوورى کوردستان. 

ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی دوو بە فەرماندەیی شێخ عەبدولخالقی شەدەڵە، سەر بە بەتالیۆنی ٣ی سورداش بە فەرماندەیی فاتح حەمەڕەش، سەربە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. لە شۆڕشی ئەیلوولدا بەشداری شەڕی چیای سەفین، شەڕی هیران و نازەنین، شەڕی دۆڵی سماقوڵی، شەڕی دەربەندیخان، شەڕی کلکەسماق، شەڕی چیای قەرەداغ، شەڕی چیای زمناکۆ، شەڕی بازیان و شەڕی چیای زۆزک کردووە. 

لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا دووجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٢ لە بناری چیای سەفین لە شەڕی سماقوڵی بە فیشەک بریندار بووە، هەروەها ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی چیای زمناکۆ بە بۆمبارانی فڕۆکەی سوپای عێراق بە سەختی بریندار بووە. ساڵی ١٩٧٤ دواى پێشێلکردنى بەندەکانى ڕێککەوتنامەى ١١ى ئادارى ساڵى ١٩٧٠ لەلایەن حکومەتى عێراق و دەسپێکردنەوەى شەڕ، پلەی سەرلقی پێنجی سەربە بەتالیۆنی ٣ی سورداش بە فەرماندەیی ئەنوەر ئەزوەر لە هێزی ڕزگاری وەرگرتووە. 

مینە ڕەش دوای برینداربوون و ئاوارەبوونی، ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە گوندی جاسەنە و لە شۆڕشی گوڵان بەهۆی برینەکانى پەککەوتەبووە و توانای چوونە چیای نامێنێت، لە ڕێگەی ڕێکخستن دڕێژەی بە خەباتی پارتایەتی خۆی داوە. 

ساڵی ١٩٨٠ بۆتە ئەندامی ڕێکخراوی سێ کانیانی لێژنەی ناوچەی سلێمانی سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا حاجی مەحمود گەورەدێی بەرپرسی ڕێکخراوی بووە. ساڵی ١٩٨٤ مینە ڕەش بۆتە کادری ڕێکخراو و بەرپرسیاریەتی شانە نهێنیەکانی دەڤەری دووکان و پیرەمەگرونی وەرگرتووە. 

لە ٦ی کانونی دووەمی ١٩٨٨ مەفرەزەیەکی جاش و سەربازی ڕژێمی بەعس چوار دەوری ماڵیان داوە لە گوندی جاسەنە و خۆی ڕادەست نەکردووە و ڕووبەڕوویان بۆتەوە، دوای ماوەیەکی زۆری بەرگریکردن لە ئەنجامدا مینە ڕەش کەوتۆتە دەست سەربازەکان و دەستگیرکراوە، دواتر لەلایەن جاش و سەربازەکانەوە هەر لەناو گوندی جاسەنە مینە ڕەشیان گولە باران کردووە و شەهید بووە. 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر