ئەحمەد کۆسە

ئەحمەد ڕەسوڵ فەقێ عەبدولڕەحیم ناسراوە بە (ئەحمەد کۆسە)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە دامێنی چیای سەفین لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرباز و جاشی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.


ژیاننامە

 ئەحمەد ڕەسوڵ کە ناسراوە بە ئەحمەد کۆسە لە ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی دێرێی دەڤەری زرارەتی سەر بە ناحیەی پیرمام لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ماوەی ساڵ و نیوێک سەربازی زۆرەملەی لە پارێزگای کەرکووک کردووە.


خەباتنامە

شەهید ئەحمەد ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە لەلای خالید ئاژگەیی کە سەربە بەتالیۆنی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان بوونە.

لە ساڵی ١٩٦٢ لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازی ئەوکاتی عێراق لە چیای سەفین بریندار بووە.

لە مانگی ١١ی ١٩٦٣ لە دامێنی چیای سەفین لە نێوان گوندی خۆران و قەڵاسنج لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەرباز و جاشی ئەوکاتی عێراق ئەحمەد ڕەسوڵ و هاوسەنگەرێکی بەناوی عوسمانی مەلا سادق شەهید بوونە. 

 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر