ئەحمەد عەبدولقادر ئەحمەد سلێمان

ئەحمەد عەبدولقادر ئەحمەد سلێمان ناسراوە بە (ئەحمەد بەکراوەیی)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەکانی سەرپەل و سەرلقی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید بووە.


ژیاننامە

ئەحمەد عەبدولقادر ئەحمەد سلێمان ناسراوە بە ئەحمەد بەکراوەیی، لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی بەکراوەی سەربە ناحیەی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێرانی ئەحمەد بەکراوەیی ناوی ئەمنە محەمەد و کچەکانی ناویان کوێستان و ئاشتیە.


خەباتنامە

ئەحمەد بەکراوەیی لە ساڵی ١٩٦١ بووە پێشمەرگە لە لقی چوار بە فەرماندەیی جەمال نامیق سەر بە بەتالیۆنی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری شەڕی هەڵەبجە، شەڕی دەشتی شارەزوور، شەڕی هەورامان، شەڕی دەربەندیخانی کردووە، لە ساڵی ١٩٦٥ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە لە بەتالیۆنی حەوتی بیارە بە فەرماندەیی جەمال نامیق سەر بە هێزی خەبات، لە ساڵی ١٩٦٨ پلەی سەرلقی لە بەتالیۆنی حەوتی بیارە وەرگرتووە. 

لە بەرواری ٢٤ی ئایاری ١٩٦٩ بە فەرمانی سەرکردایەتی شۆڕش پۆلێک پێشمەرگە کە پێکهاتبوون لە عەزیز ئەتروشی، عەلی ڕەشاش، مەنوچەربەگی ئێناخی، ئەحمەد بەکراوەیی دەچنە چیای شنروێ، سەرەتا دەچنە گوندی هاوار بۆ سەردانی باوکی عەلی هاواری بۆ ئەوەی هاوکارییان بێت، باوکی عەلی هاواری وەک ڕێنیشاندەرێک و شارەزای دەڤەرەکە عەلی هاواریان لەگەڵ دەنێرێت و هەر ئەو ڕۆژە دەچنە سەنگەرەکانیان لە گەلی ئەشکەوتان لە چیای شنروێ، لەوکاتەدا هەواڵ دەچێت بۆ تاقمی برایم ئەحمەد کە لەو کاتەدا هەڵگەڕابوونەوە لە شۆڕش و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە عەزیز ئەتروشی لە چیای شنروێیە، بۆیە تاقمەکەی برایم ئەحمەد پلانی هێرشێکی بەپەلە دادەنێن و دەستدەکەن بە ئامادەکاری و هێرش دەکەنە سەریان و لە ئەنجامدا عەزیز ئەتروشی و مەنوچهر بەگ شەهید دەبن و عەلی هاواری بە سەختی بریندار دەبێت و بە برینداری خۆی لە سەنگەرەکان دووردەخاتەوە، دوای چەند خولەکێک لە نزیک سەنگەرەکانیان عەلی هاواری شەهید دەبێت و تەرمی ناکەوێتە دەست تاقمەکە، بەڵام جەلال تاڵەبانی تەرمی هەرچوار شەهید عەزیز ئەتروشی، مەنوچەر بەگی ئێناخی، ئەحمەد بەکراوەیی، عەلی ڕەشاش لە چیای شنروێوە بە وڵاخ ڕادەکێشێتە ناو شاری هەڵەبجە و جەستەکانیان تەواو دەشێوێنێت، لە ناو شاری هەڵەبجە لەلایەن پیاوانی ئاینی و کۆمەڵێک کەسایەتی شارەکەوە دەچنە سەر ڕێگەی، دوایی داواکاریەکی زۆر تەرمەکانی لێ وەردەگرنەوە و هەر ئەوکات پارچە زەویەک لە دەروازەی شاری هەڵەبجە دەکڕن بە کۆمەڵ بۆ بەخاک دەسپێرن و ناوی دەنێن گۆرستانی شەهیدان.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر