ئەحمەد جەرجیس حەسەن محەمەد

ئەحمەد جەرجیس، کادر و پێشمەرگەی شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناو شاری هەولێر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.


ژیاننامە

ئەحمەد جەرجیس حەسەن محەمەد لە ساڵی ١٩٤١ لە گوندی جوجەلی گچکەی سەربە قەزای بەردەڕەش لە دایکبووە. دانیشتوی شاری هەولێر بووە و سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕی هەولێر بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی زوڵێخا ڕەمەزانە و خاوەنی یەک کوڕە بووە بەناوی عەبدوڵا. 


خەباتنامە

شەهید ئەحمەد جەرجیس لە ساڵی ١٩٦٣ بۆتە ئەندام لە شانەی نهێنی سەید ئەحمەد باداوان، کە سەر بە فارس باوە فەرماندەی بەتالیۆنی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ئەم شانەیە ئەرکیان کاری ڕێکخستن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دوژمن و ئەنجامدانی چالاکی چەکداری بووە لە ناو شاری هەولێر، هەروەها ئەم شانەیە پێکهاتووە لە ١١ ئەندام بەناوەکانی سەید ئەحمەد بەرپرسی شانە، سەید قادر، ئەحمەد جەرجیس، سەید شوکری، سەید دارا، محەمەد سلۆ، عەلی عومەر، سەید هاشم، سەید جاسم، عەبدوڵا و ساڵح.

دوای هەڵگەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی و جەلالیەکان لە شۆڕشی ئەیلوول و بوون بە جاشی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق، لەلایەن جەلالیە جاشەکانەوە پلانی شەهیدکردنی کادرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناو شاری هەولێر دادەنرێت. لە یەکەم کاریاندا لە ساڵی ١٩٦٦ لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر سەید جاسمیان شەهید کردووە. دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئەحمەد جەرجیس و چەند ئەندامێکی شانەکەیان هەر ئەو ڕۆژە هەولێر بەجێ دە‌هێڵن و پەیوەندی دەکەن بە فارس باوە فەرماندەی بەتالیۆن و بوونەتە پێشمەرگە.

لە دوای دامەزراندنی هێزی دەشتی هەولێر لە ساڵی ١٩٦٧ شەهید ئەحمەد جەرجیس پلەی سەرپەلی لە لقی یەکی بەتالیۆنی سێی هێزی دەشتی هەولێر وەرگرتووە، کە لەوکاتەدا مەلا عومەر محێدین پلەی سەرلقی یەک و شەهید ئەحمەد حاجی پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی سێیان وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٦٩ لە شەڕی خڕە و هەرشەم لە دەڤەری سورچیان، کە ڕووبەڕووی سەرباز و جاشی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بوونەوە، ئەحمەد جەرجیس فیشەک بەر سینگی کەوتووە و بەسەختی بریندار بووە، هاوسەنگەرانی هەوڵیان داوە بیگوازنەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام کە گەشتوونەتە نزیک گوندی ڕەزگە ئەحمەد جەرجیس بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر