ئەبوبەکر محەمەد ساڵح مەحمود

ئەبوبەکر محەمەد ساڵح مەحمود ناسراوە بە (بەکرە سمێڵ)، له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوول کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەرینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرلقی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکوک شەهید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید ئەبوبەکر مەحەمەد ساڵح مەحمود ناسراوە بە بەکرە سمێڵ، لە ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی کۆڕی گەبڵەی سەربە قەزای پێنجوێن لە دایکبووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووه‌ به‌ناوی ڕه‌عنا ره‌سوڵ و خاوه‌نی سێ كوڕ و دوو كچ بووه‌ به‌ناوه‌كانی شاهۆ، عومه‌ر، به‌رزان، شلێر و ڕابه‌.


خەباتنامە

شه‌هید ئەبوبەکر محەمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی لێژنه‌ ناوچەی پێنجوێنی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه‌، کادری بەشی ڕێکخستن بووه‌، لە گوندەکان گەڕاوە بۆ کۆکردنەوەی كۆمه‌ك و ئابۆنەوە لەگەڵ گەیاندنی پەیام و بڵاوکراوەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ساڵی ١٩٧٩ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی دەشتی پێنجوێنی سەربە لێژنه‌ ناوچەی پێنجوێنی پارتی دیموکراتی کوردستان، شه‌هید ئەبوبەکر ساڵی ١٩٨٦ پلەی سەرلقی یەکی لە بەتالیۆنی ٣٨ی هێزی دەشتی پێنجوێن وەرگرتووە. له‌چه‌ندین و شه‌ڕ و نه‌به‌ردی به‌شداری كردووه‌، له‌وانه‌ شەڕی شارباژێڕ ساڵی ١٩٨٣، شەڕی دەشتی شارەزوور ساڵی ١٩٨٤، شەڕی قەرەداخ ساڵی ١٩٨٥، شەڕی پێنجوێن ساڵی ١٩٨٧، ڕاپەرینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان ساڵی ١٩٩١.

ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەرینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان، لە ئازادکردنی شاری کەرکوک لە نزیکی سەربازگەی خالید مینی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر