ئیسماعیل لاو ئیسماعیل میرزا

شەهید ئیسماعیل لاو، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە سنووری قەزای شەقڵاوە مینی چێندراوی پێدا دەتەقێتەوە و شەهید بووە.


ژیاننامە

ئیسماعیل لاو ئیسماعیل میرزا لە ساڵی ١٩٣١ لە گوندی ماوەرانی سەربە ناحیەی هەریر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، ئیسماعیل لاو خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فاتیمە ئیبراهیم بووە، خاوەنی یەک کوڕ و دوو كچ بووە بە ناوەکانی حامید، فاتم و نازەنین.


خەباتنامە

شەهید ئیسماعیل لاو لە ساڵی ١٩٦٣ بۆتە پێشمەرگە لە لقی حاجی ئەنوەر پڵنگانی، کە سەربە بەتالیۆنی بێتواتەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

لە ساڵی ١٩٦٥ لەگەل دەستەیەک هاوسەنگەری ویستوویانە بچنە بارەگای هێزی سەفین لە چیای سەفین، بەڵام لە نزیک گۆڕستانی گوندی حوجرانی سەربە قەزای شەقڵاوە مینێکی چێندراو بە ئیسماعیل لاودا تەقیوەتەوە و ئیسماعیل لاو شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر