ئیسماعیل عەوڵا حەمەد ئیسماعیل

ئیسماعیل عەوڵا، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە بۆسەیەکی سەربازانی ڕژێمی بەعس دەستگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری بەغدا لە سێدارە دراوە.


ژیاننامە

ئیسماعیل عەوڵا حەمەد ئیسماعیل لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئاشۆکانی سەربە دەڤەری بەڕانەتی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول تەواوی بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە و تا ساڵی ١٩٩١ دەرفەتی گەڕانەوەیان نەبووە و لە شارۆچکەی خانێ نیشتەجێ بوونە، ئیسماعیل عەوڵا خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سێوێ ڕەسوڵ عوسمان بووە و خاوەنی یەک کوڕ و دوو کچ بووە بەناوەکانی بارزان، هەدیە و غەزال.


خەباتنامە

شەهید ئیسماعیل عەوڵا لە ساڵی ١٩٦٩ بۆتە پێشمەرگە لە پەلی عەلی ڕەزا لە حاجی ئۆمەران، ئەم پەلە لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵ بارەگای بارزانی هەبووە و بارەگایان لە دەڤەری بارزان و حاجی ئۆمەران بووە.

لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و ئاوارەیان لە وڵاتی ئێران، شەهید ئیسماعیل عەوڵا و بنەماڵەکەی چەکیان دانەناوە و بەردەوام بوونە لە خەباتی چەکداری خۆیان، دوای بەستنی کۆنگرەی نۆیەمی  پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٩ و دامەزراندنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەلەکەی عەلی ڕەزا کە شەهید فەرهاد عەلی سەرپەلی بوو، کرانە مەفرەزەی پارتیزانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و شەهید فەرهاد عەلی کرا فەرماندەی ئەو مەفرەزەیە و شەهید ئیسماعیل عەوڵا لەم مەفرەزەیە درێژەی بەخەباتی چەکداری خۆی داوە، ئەم مەفرەزەیە لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئێران ئەرکیان پێ سپێردرا.

لە مانگی ٦ی ١٩٨٢ ئیسماعیل عەوڵا و دەستەیەک لە هاوسەنگەرانی ویستوویانە بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکی پارتیزانی بچنە دەشتی قەراج و کەندێناوە، بەڵام کە گەشتوونەتە نزیک گوندی قۆریتانی سەربە پارێزگای هەولێر، کەوتوونەتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە. دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری لە ئەنجامدا ئیسماعیل عەوڵا و بەشێک لە هاوسەنگەرانی بە برینداری دەستگیر کراون و گوازراونەوەتەوە بۆ شاری بەغدا و دادگای سەورەی بەغدا سزای لە سێدارەدانی سەربازی فیشەک باران بۆ ئیسماعیل عەوڵا و هاوسەنگەرانی دەرکردووە.

لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣ بڕیاری لە سێدارەدانەکە جێبەجی کراوە و ئیسماعیل عەوڵا حەمەد، فەرهاد عەلی ڕەزا و ئەسکەندەر عەلی ڕەزا لەسێدارە دران و شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر