ژیاننامه
شەهید هاشم عه‌زیز ئه‌حمه‌د، ناسراو به هاشم مێرۆزی، ساڵی ١٩٢٥ له گوندی مێرۆز له دەڤەری مزوری باڵا سەر به‌قه‌زای مێرگه‌سۆری پارێزگای هه‌ولێر له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه، خێزانه‌كانی ناوی به‌سنا خه‌لیل و فه‌یرۆز بوون، خاوه‌نی ٦ كوڕ و ٤ كچە، دوو له كوڕه‌كانی شه‌هیدبوونه بە ناوەکانی حسێن هاشم عه‌زیز مێرۆزی ساڵی ١٩٩٦ و سادق هاشم مێرۆزی ساڵی ١٩٨٦شه‌هید بوونە.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان كردووه و ده‌بێته پێشمه‌رگه، یه‌كێك له پێشمه‌رگه چاونه‌ترس و ئازاكانی شۆڕشی بارزان بووه، له‌به‌ر دڵسۆزی و لێزانی له‌ته‌مه‌نی لاوێتیدا كه‌سێكی دیاری نێو عه‌شیره‌تی مزوری باڵا بووه، نوێنه‌ری شێح ئه‌حمه‌د بارزانی بووه له ناو عه‌شیره‌تی مزووری، ساڵی ١٩٦١ ده‌بێته پێشمه‌رگه له شۆڕشی ئەیلوول، هه‌مان ساڵ ده‌كرێته جێگری عیسا سوار سێلكی فه‌رمانده‌ی هێزی زاخۆ.
له‌چه‌ندین شه‌ڕ و داستان وه‌ك فەرماندە به‌شداری و سه‌رپه‌رشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، له‌وانه شه‌ڕی گەڵی زاخۆ، باتيفا، گەڵی سپی، عەين زاله، مه‌تينا، گاره، زاويته، ئەتروش، گەلی قیامەت، دوو جاريش به سەختی بریندار بووه، ساڵی ١٩٦٤ له‌به‌ر لێهاتوویی و ئازایەتی بە فەرمانی بارزانى نەمر پله‌ی ئامر هێزی شێخانی پێده‌سپێرن.
له ١٠ی ئایار ١٩٦٥ له شه‌ڕی چیای ئه‌تروش به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت، پاش چه‌ند كاتژمێرێك له به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی شه‌هید ده‌بێت و له گوندی هه‌سنه‌كای ده‌ڤه‌ری مزووری له چیای ئه‌تروش به‌خاك ده‌سپێردرێت، یه‌كێك بوو له‌و شه‌هیدانه‌ی گۆڕه‌كه‌ی نادیار بوو، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی ٤٥ ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی گۆڕه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.